📚 السنة لعبدالله بن أحمد بن حنبل | ٥٨
بۆی باسکردم أحمد کوڕی محمد کوڕی يحيي کوڕی سعيد القطان دەیوت : گوێم لە باوکم بوو دەیوت : گوێم لە معاذ کوڕی معاذ بوو دهیفهرموو : «ئەوەی بڵێ : قورئان مەخلوقە، ئەوە کافرە.
باوکی عبدالرحمن دەڵێت : وە بەڕاستی پرسیارم لە باوکی كرد - محمد کوڕی يحيي کوڕی سعيد - دەربارەی ئەم باسە، ئەویش بۆی باسکردم : کەوا باوکی - يحيي کوڕی سعيد - ناردی بۆلای معاذ کوڕی معاذ، بەڵام لەبەرم نەکرد، دواتر أحمد کوڕی محمد بۆی باسکردم لە باوکیەوە دەربارەی ئەوە».
ليست هناك تعليقات