📚 تاريخ بغداد للخطیب | (٤٤٩/١٠)
محمد ڪوڕی قاسم ڪوڕی خلاد ، دەڵێ : ڪاتێڪ عبدالعزیز الڪنانی چووە لای مأمون ، عبدالعزیز سەر و شڪڵێڪی زۆر ناشیرینی هەبوو ، المعتصم دەستی ڪرد بە پێڪەنین ، عبدالعزیز ڕووی ڪردە مأمون ، ووتی : ئەی ئەمیری باوەڕداران ، ئەمە بۆ پێدەڪەنێ؟ اللە ﷻ یوسفی لەبەر جوانییەڪەی هەڵنەبژارد ، بەڵڪو لەبەر دینەڪەی و شارەزا بوونی لە گەیاندن و تەبلیغ ڪردن هەڵیبژارد ، ئەمەی لە ڪتێبەڪەیدا باسڪردووە بۆمان : ﴿ فَلَمَّا ڪَلَّمَهُ قَالَ إِنَّڪَ الْيَوْمَ لَدَيْنَا مَڪِينٌ أَمِينٌ ﴾. نەیفەرموو : ڪاتێڪ جوانییەڪەی بینی ، ئەی ئەمیری باوەڕداران عیلم و شێوازی ڕوونڪردنەوەی من لە ڕوومەتی ئەمە جوانترە _المعتصم_، مأمون پێڪەنی ووتەڪەی عبدالعزیزی پێ جوان بوو. وە عبدالعزیز بە المعتصم ـی ووت : ڕوومەتی من قسەت لەگەڵ ناڪات ، بەڵڪو ئەوەی قسەت لەگەڵ دەڪات زمانمە.
ليست هناك تعليقات