أعطيت خمسا لم يعطهن أحد قبلي

أخبرنا جابر بن عبد الله أنَّ النبيَّ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ قالَ: «أُعْطِيتُ خَمْسًا لَمْ يُعْطَهُنَّ أحَدٌ قَبْلِي: نُصِرْتُ بالرُّعْبِ مَسِيرَةَ شَهْرٍ، وجُعِلَتْ لي الأرْضُ مَسْجِدًا وطَهُورًا، فأيُّما رَجُلٍ مِن أُمَّتي أدْرَكَتْهُ الصَّلَاةُ فَلْيُصَلِّ، وأُحِلَّتْ لي المَغَانِمُ ولَمْ تَحِلَّ لأحَدٍ قَبْلِي، وأُعْطِيتُ الشَّفَاعَةَ، وكانَ النبيُّ يُبْعَثُ إلى قَوْمِهِ خَاصَّةً وبُعِثْتُ إلى النَّاسِ عَامَّةً».
📚 رواه البخاري | ٣٣٥



لە جابری کوڕی عبدالله وە کە پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی:-پێنج شتم پێ دراوە کە بەکەسی تر نەدراوە لەپێش من: «سەر خراوم بەسەر دوژمنانم بەترس لە دووری مانگە ڕێیەك وە زەویم بۆ کراوە بە جێگەی نوێژ و پاکژ کەرەوە جا هەر کەسێ لە ئوممەتەکەم نوێژی گەیشتێ با نوێژ بکات وە غەنیمەتم بۆ حەڵاڵ کراوە کە لە پێش مندا بۆ کەسی تر حەڵاڵ نەبووە وە شەفاعەتم پێ دراوە، پێغەمبەران (علیهم السلام)لە سەردەمی خۆیاندا هەرکەسەیان ڕەوانە دەکران بۆ قەومی خۆیان بەڵام الله منی ڕەوانە کردووە بۆ لای خەڵکی بەگشتی».
بابەتی دواتر بابەتی پێشووتر