📚 السنة لعبدالله بن أحمد بن حنبل | ٨٠
بۆی باسکردم محمد کوڕی إسحاق، بۆی باسکردین علي کوڕی الحسن کوڕی شقیق وتی : گوێم لە خارجة بوو دەیفەرموو : «جەهمیەکان کافر بوون لە جگە لە یەك شوێن لە کتێبی الله عز وجل وتەکەیان ئەوەیە : بەهەشت لەناو دەچێت، وە الله عز وجل دەفەرمووێت : ﴿إِنَّ هَـٰذَا لَرِزۡقُنَا مَا لَهُۥ مِن نَّفَادٍ﴾ [ص : ٥٤] جا هەر کەسێك بڵێت : کۆتایی پێدێت، ئەوە بەڕاستی کافر بووە.
وە الله عز وجل دەفەرمووێت : ﴿أُكُلُهَا دَاۤىِٕمࣱ وَظِلُّهَاۚ﴾ [الرعد : ٣٥]، جا هەر کەسێك بڵێت : بەردەوام نابێت، ئەوە بەڕاستی کافر بووە، وە الله عز وجل دەفەرمووێت : ﴿لَّا مَقۡطُوعَةࣲ وَلَا مَمۡنُوعَةࣲ﴾ : [الوَاقِعَة : ٣٣) جا هەر کەسێك بڵێت : ئەوە کۆتایی پێدێت ئەوە بەڕاستی کافر بووە، وە الله عزوجل دەفەرمووێت : ﴿عَطَاۤءً غَیۡرَ مَجۡذُوذࣲ﴾ [هود : ١٠]، جا هەر کەسێك بڵێت : ئەو بەخششە کۆتایی پێدێت، ئەوە بەڕاستی کافر بووە».
ليست هناك تعليقات