من لزم السنة وسلم منه أصحاب رسول الله

قال مالك بن أنس : «من لزم السنة وسلم منه أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم ثم مات، كان مع النبيين والصديقين والشهداء والصالحين، وإن كان له تقصير في العمل».
📚 شرح السنة للبربهاري | ١٧٠




مالیکی کوڕی ئەنەس فەرموویەتی : «هەرکەسێک دەستبگرێت بە سوننەتەوە وە هاوەڵانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لێی سەلامەت بێ و پاشان بمرێت، ئەوا لەگەڵ پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەهیدان و پیاوچاکاندایە، هەرچەندە کەمتەرخەمی هەبێت لە کردەوەکانیدا».





وقال بشر بن الحارث : «الإسلام هو السنة، والسنة هي الإسلام».





وە بشر ـی کوڕی الحارث رحمه الله دەفەرمووێت : «ئیسلام بریتییە لە سوننەت، وە سوننەتیش بریتییە لە ئیسلام».





وقال فضيل بن عياض : «إذا رأيت رجلا من أهل السنة فكأنما أرى رجلا من أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم، وإذا رأيت رجلا من أهل البدع فكأنما أرى رجلا من المنافقين».





فضيل ـی کوڕی عياض رحمه الله دەفەرمووێت : «ئەگەر کەسێک ببینم لەئەهلی سوننەت وەکو ئەوەیە کەسێک ببینم لە هاوەڵانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم، وە ئەگەر کەسێک ببینم لەئەهلی بیدعە وەکو ئەوەیە کەسێک لە دووڕووەکان ببینم».





وقال يونس بن عبيد : «العجب ممن يدعو اليوم إلى السنة وأعجب منه من يجيب إلى السنة فيقبل».


وە يونس ـی کوڕی عبيد دەفەرمووێت : «سەیرە کەسێک ئەمڕۆ بانگەوازی دەکات بۆ سوننەت وە لەوە سەیرتر ئەوەیە کەسێک وەڵامی سوننەت دەداتەوە و وەری دەگرێت و قبوڵی دەکات».





وكان ابن عون يقول عند الموت : «السنة، السنة، وإياكم والبدع حتى مات».


وە ئیبنو عون ڕەحمەتی الله ـی لێبێت لەکاتی مردن دەیفەرموو : «دەستبگرن بە سوننەتەوە، دەستبگرن بە سوننەتەوە، وە دووربکەونەوە وە خۆتان بپارێزن لە بیدعە تاکو مرد».





وقال أحمد بن حنبل : «مات رجل من أصحابي، فرئي في المنام فقال : قولوا لأبي عبدالله : عليك بالسنة، فإن أول ما سألني الله سألني عن السنة».


وە ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل ڕەحمەتی الله ـی لێبێت دەفەرمووێت : «یەکێک لە هاوەڵانم مرد، لەخەودا ئەویان بینیبوو، وتی : بە باوکی عبدالله بڵێن : دەست بە سوننەتەوە بگرێت، چونکە یەکەم شت کە الله تعالىٰ پرسیاری لێکردم سوننەت بوو».





وقال أبو العالية : «من مات على السنة مستورا، فهو صديق»، ويقال : «الاعتصام بالسنة نجاة».


وە أبو العالية دەفەرمووێت : «هەرکەسێک لەسەر سوننەت بمرێت و هیچ جیاوازییەکی لێ دەرنەکەوتبێ، ئەوا کەسێکی ڕاستگۆیە».
وە دەفەرمووێت : «دەستگرتن بە سوننەتەوە ڕزگاربوونە».





وقال سفيان الثوري : «من أصغى بإذنه إلى صاحب بدعة، خرج من عصمة الله، ووكل إليها- يعني إلى البدع».


وە سوفیان ـی الثوري ڕەحمەتی الله ـی لێبێت دەفەرموێت : «هەرکەسێک بە گوێیەکانی گوێ بۆ خاوەنی بیدعە بگرێت، ئەوا لە پارێزراوی الله تعالىٰ دەردەچێت و دەسپێردرێ واتە بۆ بیدعەکە».





قال داود بن أبي هند : «أوحى الله تبارك وتعالى إلى موسى بن عمران : لا تجالس أهل البدع؛ فإن جالستهم فحاك في صدرك شيء مما يقولون أكببتك في نار جهنم».


وە داود ـی کوڕی هند رحمه الله فەرموویەتی : «الله تبارك وتعالى وەحی کرد بۆ موسای کوڕی عیمران عليه السلام : لەگەڵ بیدعەکاراندا دامەنیشە، ئەگەر لەگەڵیاندا دانیشتی و شتێک بەسنگتدا هات لەوەی دەیڵێن ئەوا دەچیتە ناو ئاگرەوە».





وقال فضيل بن عياض : «من جالس صاحب بدعة لم يعط الحكمة».


وە فضيل ـی کوڕی عياض رحمه الله فەرموویەتی : «هەرکەسێ لەگەڵ خاوەن بیدعەیەکدا دابنیشێ ئەوا حیکمەتی پێ نابەخشرێ».





وقال فضيل بن عياض : «لا تجلس مع صاحب بدعة، فإني أخاف أن تنزل عليك اللعنة».


وە فضيل ـی کوڕی عياض رحمه الله فەرموویەتی : «لەگەڵ خاوەن بیدعەدا دامەنیشە، چونکە لەوە دەترسم لەعنەتت بەسەردا دابارێت».





وقال فضيل بن عياض : «من أحب صاحب بدعة؛ أحبط الله عمله، وأخرج نور الإسلام من قلبه».


وە فضيل ـی کوڕی عياض رحمه الله فەرموویەتی : «هەرکەسێک خاوەن بیدعەی خۆش بوێت، ئەوا الله کردەوەکانی پووچەڵ دەکاتەوە و ڕووناکی ئیسلام لەدڵی دەردەکات».





وقال فضيل بن عياض : «من جلس مع صاحب بدعة في طريق، فجز في طريق غيره».


وە فضيل ـی کوڕی عياض رحمه الله دەفەرمووێت : «هەرکەسێ لەگەڵ خاوەن بیدعەدا لەڕێگادا دانیشێت، ئەوا لە ڕێگایەکی ترەوە بڕۆ».





وقال فضيل بن عياض : «من عظم صاحب بدعة؛ فقد أعان على هدم الإسلام، ومن تبسم في وجه مبتدع؛ فقد استخف بما أنزل الله عزوجل على محمد صلى الله عليه وسلم، ومن زوج كريمته من مبتدع، فقد قطع رحمها، ومن تبع جنازة مبتدع لم يزل في سخط الله حتى يرجع».


وە فضيل ـی کوڕی عياض رحمه الله دەفەرمووێت : «هەرکەسێ خاوەن بیدعەیەک بە گەورەو مەزن بزانێت ئەوا یارمەتی داوە بۆ ڕووخاندنی ئیسلام، وە هەرکەسێ بەڕووی موبتەدیعێکدا پێبکەنێ ئەوا بە سووک تەماشای ئەوەی کردووە دابەزیوەتە سەر محمد صلى الله عليه وسلم، وە هەرکەسێ کچەکەی خۆی دا بە موبتەدیعێک ئەوا پەیوەندی خزمایەتییەکەی پچڕاندووە، وە هەرکەسێ شوێن جەنازەی موبتەدیعێک بکەوێت ئەوا بەردەوام لە تووڕەبوونی الله دایە تاکو دەگەڕێتەوە».





وقال فضيل بن عياض : «آكل مع يهودي ونصراني ولا آكل مع مبتدع، وأحب أن يكون بيني وبين صاحب بدعة حصن من حديد».


وە فضيل ـی کوڕی عياض رحمه الله فەرموویەتی : «لەگەڵ جوولەکەو گاوردا نان دەخۆم بەڵام لەگەڵ موبتەدیع دا ناخۆم، پێم خۆشە لە نێوان من و خاوەن بیدعە قەڵایەکی ئاسن هەبێت».





وقال فضيل بن عياض : «إذا علم الله من الرجل أنه مبغض لصاحب بدعة؛ غفر له، وإن قل عمله، ولا يكن صاحب سنة يمالىء صاحب بدعة إلا نفاقا، ومن أعرض بوجهه عن صاحب بدعة، ملأ الله قلبه إيمانا، ومن انتهر صاحب بدعة آمنه الله يوم الفزع الأكبر، ومن أهان صاحب بدعة، رفعه الله في الجنة مائة درجة، فلا تكن صاحب بدعة في الله أبدا».


وە فضيل ـی کوڕی عياض فەرموویەتی : «ئەگەر الله تعالىٰ زانی کەسێک ڕقی لە خاوەن بیدعەیە ئەوا لێی خۆش دەبێت، هەرچەندە کردەوەکانیشی کەم بێت، کەسێکی خاوەن سوننەت لایەنگری خاوەن بیدعە ناکات ئیللا دووڕووییە، هەرکەسێ ڕووی لە خاوەن بیدعە وەرگێڕێ ئەوا الله دڵی پڕ دەکات لە ئیمان، هەرکەسێ تووڕەبێت لە خاوەن بیدعە ئەوا الله لەڕۆژی قیامەت دڵنیاو بێ ترسی دەکات، هەرکەسێ خاوەن بیدعەیەک ڕیسوا بکات ئەوا الله تعالىٰ لەبەهەشتدا سەد پلە بەرزی دەکاتەوە، بۆیە لەبەر الله هەرگیز خاوەن بیدعە مەبە».
بابەتی دواتر بابەتی پێشووتر