وإذا سمعت الرجل يقول إنا نحن نعظم الله إذا سمع آثار رسول الله صلى الله عليه وسلم فاعلم أنه جهمي

١٥٧ - وإذا سمعت الرجل يقول إنا نحن نعظم الله إذا سمع آثار رسول الله صلى الله عليه وسلم فاعلم أنه جهمي يريد أن يرد أثر رسول الله صلى الله عليه وسلم ويدفعه بهذه الكلمة وهو يزعم أنه يعظم الله وينزهه إذا سمع حديث الرؤية وحديث النزول وغيره أفليس قد رد أثر رسول الله صلى الله عليه وسلم إذ قال إنا نحن نعظم الله أن ينزل من موضع إلى موضع فقد زعم أنه أعلم بالله من غيره فاحذر هؤلاء فإن جمهور الناس من السوقة وغيرهم على هذا الحال وحذر الناس منهم.
وإذا سألك الرجل عن مسألة في هذا الباب وهو مسترشد فكلمه وأرشده وإذا جاءك يناظرك فاحذره فإن في المناظرة المراء والجدال والمغالبة والخصومة والغضب وقد نهيت عن جميع هذا وهو يزيل عن طريق الحق ولم يبلغنا عن أحد من فقهائنا و علمائنا أنه جادل أو ناظر أو خاصم.
قال الحسن: الحكيم لا يماري ولا يداري حكمته ينشرها إن قبلت حمد الله وإن ردت حمد الله، وجاء رجل إلى الحسن فقال أنا أناظرك في الدين فقال الحسن أنا قد عرفت ديني فإن كان دينك قد ضل منك فاذهب فاطلبه وسمع رسول الله صلى الله عليه وسلم قوما على باب حجرته يقول أحدهم ألم يقل الله كذا ويقول الآخر ألم يقل الله كذا فخرج مغضبا فقال : أبهذا أمرتكم أم بهذا بعثت إليكم أن تضربوا كتاب الله بعضه ببعض، فنهاهم عن الجدال.
وكان ابن عمر يكره المناظرة ومالك بن أنس ومن فوقه ومن دونه إلى يومنا هذا وقول الله عزوجل أكبر من قول الخلق قال الله تعالى : ﴿ مَا يُجَٰدِلُ فِىٓ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟﴾ [غافر/٤]، وسأل رجل عمر بن الخطاب فقال : ما ﴿وَٱلنَّٰشِطَٰتِ نَشْطًا﴾ [النازعات/٢]، فقال : لو كنت محلوقا لضربت عنقك، وقال النبي صلى الله عليه وسلم : المؤمن لا يماري ولا أشفع للمماري يوم القيامة ودعوا المراء لقلة خيره.
هیچ شتێک نییە.
ئەگەر گوێت لە کەسێک وتی : ئێمە الله بەگەورە دەزانین، کاتێ باسی فەرموودەکانی پێغەمبەری صلى الله عليه وسلم بۆ بکرێت، ئەوە بزانە کەسێکی جەهمییە دەیەوێت فەرموودەکانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ڕەت بکاتەوە بەو وشەیە، لەکاتێکدا ئەو بانگەشەی ئەوە دەکات کە دەیەوێ الله بە گەورە بزانێ وە بەپاکی ڕابگرێ، کاتێ فەرموودەی بینینی الله و دابەزینی الله و جگەلەوە دەبیستێت، ئایا ئەو فەرموودەکانی پێغەمبەری صلى الله عليه وسلم ڕەت نەکردۆتەوە ! کاتێ دەڵێ ئێمە الله بەگەورە دەزانین لەجێگایەکەوە دابەزێتە جێگایەکی تر، جا ئەوەی بانگەشەی ئەوەی کردووە ئەو شارەزاترە بە الله لە غەیری خۆی!، بۆیە ئاگاداری ئەوانە بە، چونکه زۆربەی عەوامی خەڵک و جگە لەوان لەسەر ئەو ئەو حاڵەتەن، بۆیە ئاگاداری خەڵک بکەرەوە لێیان. ئەگەر کەسێک پرسیاری لێکردی دەربارەی ئەم بابەتە وە ئەو کەسە داوای ڕێنموویی دەکات، ئەوا قسەی لەگەڵ بکەو ڕێنموویی بکە، وە ئەگەر هات بۆ لات تاکو وتووێژ و گفتوگۆت (مناظرة) لەگەڵ بکات، ئەوا ئاگاداربە چونکە لە مناظرەدا دەمەقاڵێ و موناقەشە و زاڵبوون و ڕکەبەرایەتی و تووڕەبوون هەیە، تۆش لە هەموو ئەوانە ڕێگریت لێکراوە، چونکە خەڵکی لەسەر ڕێگای حەق لادەبات، وە پێمان نەگەیشتووە لەهیچ فەقیهێک لە فوقەهاکان و زانایەک لە زانایان هەرگیز مناظرە و دەمەدەمێ و ڕکەبەرایەتیان کردبێت. الحسن البصري فەرموویەتی : کەسی دانا دەمەدەمێی بێسوود ناکات و نەرمی نانوێنێ لەگەڵ کەس، حیکمەتەکەی خۆی بڵاو دەکاتەوە، ئەگەر لێی وەرگیرا سوپاسی الله دەکات، ئەگەریش ڕەت کرایەوە هەر سوپاسی الله دەکات. پیاوێک هاتە لای الحسن البصري وتی : من مناظرەت لەگەڵدا دەکەم لەدین، حەسەن فەرمووی : من دینەکەی خۆمم زانیوە، ئەگەر تۆ دینی خۆتت ونکردووە ئەوا بڕۆ بەدوایدا بگەڕێ. پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم گوێی لە کۆمەڵێک بوو لەپێش ژوورەکەیدا یەکێکیان دەیوت : ئایا الله وای نەفەرمووە ؟ ئەویتر دەیوت : ئایا الله وای نەفەرمووە ؟ پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم بە تووڕەییەوە دەرچووە دەرەوە فەرمووی : ئایا بەمە فەرمانم پێتان کردووە ؟ یان بۆ ئەمە ڕەوانەکراوم ؟ کیتابەکەی الله بەیەکتردا بدەن !؟ بۆیە نەهی جیدال و دەمەدەمێی لێ کردین. وە ابن عمر (رضي الله عنه) حەزی بە مناظرة نەدەکرد، وە مالیکی کوڕی ئەنەس (رضي الله عنه) و ئەوانەی سەرووی ئەو و ئەوانەی خوارەوەی ئەو تاکو ئەمڕۆ، قسەی الله تعالىٰ گەورەترە لە قسەی خەڵکی، الله تعالىٰ دەفەرمووێت : هیچ کەسێ جیدال و دەمەدەمێ ناکات لە بەرامبەر ئایەتەکانی الله تەنها بێباوەڕان نەبێت. پیاوێک پرسیاری کرد لە عومەری کوڕی خەتاب (رضي الله عنه) وتی : الناشطات نشطا چییە؟ فەرمووی : ئەگەر سەرت تاشراو بوایە، ئەوا لە گەردنتم دەدا. وە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی : کەسی ئیماندار جیدالی بێ سوود ناکات و شەفاعەتی بۆ ناکەم لەڕۆژی قیامەتدا، بۆیە واز لە مشتومڕ بێنە لەبەر کەمی خێرەکەی.
ئەثەری دواتر ئەثەری پێشووتر