يا محمد إنا نجد أن الله يجعل السماوات على إصبع والأرضين على إصبع

حَدَّثَنَا آدَمُ حَدَّثَنَا شَيْبَانُ عَنْ مَنْصُورٍ عَنْ إِبْرَاهِيمَ عَنْ عَبِيدَةَ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : «جَاءَ حَبْرٌ مِنْ الْأَحْبَارِ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ فَقَالَ يَا مُحَمَّدُ إِنَّا نَجِدُ أَنَّ اللَّهَ يَجْعَلُ السَّمَوَاتِ عَلَى إِصْبَعٍ وَالْأَرَضِينَ عَلَى إِصْبَعٍ وَالشَّجَرَ عَلَى إِصْبَعٍ وَالْمَاءَ وَالثَّرَى عَلَى إِصْبَعٍ وَسَائِرَ الْخَلَائِقِ عَلَى إِصْبَعٍ فَيَقُولُ أَنَا الْمَلِكُ فَضَحِكَ النَّبِيُّ حَتَّى بَدَتْ نَوَاجِذُهُ تَصْدِيقًا لِقَوْلِ الْحَبْرِ» ثُمَّ قَرَأَ رَسُولُ اللَّهِ {وَمَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ وَالْأَرْضُ جَمِيعًا قَبْضَتُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَالسَّمَوَاتُ مَطْوِيَّاتٌ بِيَمِينِهِ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ} [الزمر:٦٧]
📚 صــحـيـح البـخــاري | ٤٨١١

عبدالله بن مسعود رضي الله عنە وتی: «زانایەک لە زاناکانی یەهوود هات بۆ لای پێغەمبەری خوا پێی وت: ئێمە وای دەبینین کە الله ئاسمانەکان ڕادەگرێت لە سەر پەنجەیەکی و زەویەکان لەسەر پەنجەیەکی و درەختەکان لەسەر پەنجەیەکی و ئاو و خاک لەسەر پەنجەیەکی و هەموو دروستکراوەکانی دیکەش لەسەر پەنجەیەکی ئینجا الله دەفەرموێت: منم پادشا و خاوەنشکۆ. پێغەمبەری خوا پێکەنیی تاوەکوو ددانە خڕێیەکانی دواوەی دەرکەوت ئەم پێکەنینەشی بۆ تەصدیق و بەڕاستخستنەوەی قسەی زانا یەهودیەکە بوو» ئینجا پێغەمبەری خوا ئەم ئایەتەی خوێندەوە {وَمَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ وَالْأَرْضُ جَمِيعًا قَبْضَتُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَالسَّمَوَاتُ مَطْوِيَّاتٌ بِيَمِينِهِ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ}
واتا: کافران و هاوبەشدانەران وەکو پێویست خودایان نەناسی و ڕێز و قەدریان نەگرت،لەڕۆژی قیامەتدا هەموو زەوی لەناو دەستی خۆیدایە و ئاسمانەکانیش پێچراونەتەوە بە دەستی ڕاستیەوە، بەرزی و بێ هاوەڵی بۆ الله لەو شتانەش کە دەیکەنە هاوبەش بۆی.
بابەتی دواتر بابەتی پێشووتر