ئیبن شیهابی زوهری
پێشەوا (ئیبن شیهابی زوهری) کێیە؟
ناوی تەواوی : موحەممەدی كو‌ڕی موسلیمی كو‌ڕی عوبه‌یدوڵڵای كو‌ڕی عەبدوڵڵای كو‌ڕی شیهابی كو‌ڕی عەبدوڵڵای كو‌ڕی حاریثی كو‌ڕی زوهری كو‌ڕی كیلابی كو‌ڕی موڕه‌ی كو‌ڕی كه‌عبی كو‌ڕی لوئه‌ی كو‌ڕی غالیبی قوڕەیشی مه‌دینیه.
• به (موحەممەدی كو‌ڕی شیهابی زوهری) به‌ناوبانگ بووه.
• نازناوه‌كه‌ی (ئه‌بو به‌كره).
• له شاری (مه‌دینه و وڵاتی شام) ژیاوه.
• له شارۆچكه‌ی (شه‌غه‌ب) سه‌ربه پارێزگای (ضباء) ـی سه‌ر به وڵاتی سعودیه وه‌فاتی كردووه.
• دایكی له هۆزی (بني الديل)ـه ،(خلیفه كو‌ڕی خه‌یاط) ده‌ڵێت: دایكی كچی (ئه‌هبانی كو‌ڕی بن ئه‌فه‌صى كو‌ڕی عوروه‌ی كو‌ڕی صه‌خره).
• (موحەممەدی كو‌ڕی سه‌عد) ده‌ڵێت: دایكی ناوی (عائیشه‌ی كچی عبد الله ئه‌كبه‌ر ـی شیهابه).
ساڵی لەدایکبوونی
(ئیبنو شیهابی زوهري) له‌سه‌ر ساڵی له‌دایكبوونه‌كه‌ی چه‌ند ڕاو بۆچوونێك هه‌یه:
• (ئه‌حمه‌دی كو‌ڕی صاڵحی میسری و ئه‌بو داود) دەڵێن : (زوهری) ساڵی (٥٠)ـی كۆچی له دایكبووه.
• (خه‌ليفه‌ی كو‌ڕی خياط) ده‌ڵێت: ساڵی (٥١)ـی كۆچی له دایكبووه.
• (یه‌حیای كو‌ڕی بوكه‌یر) ده‌ڵێت: ساڵی (٥٦)ـی كۆچی له دایكبووه.
• ده‌شڵێن: ساڵێ (٥٨)ـی كۆچی له شاری (مه‌دینه) له کۆتایی خه‌لافه‌تی (موعاویەی كو‌ڕی ئه‌بو سوفیان) له‌دایكبووه، هه‌مان ساڵ دایكی ئیمانداران (عائیشه)- رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا – وه‌فاتی كردوه.
ناساندنی زیاتر
• (ئیبنو شیهابی زوهری) یه‌كێكه له (تابعین)، گه‌یشتووه به چه‌ند هاوه‌ڵێكی به‌ڕێز و فه‌رمووده‌ی لێوه‌ر گرتوون، له‌وانه (عەبدوڵڵای كو‌ڕی عومه‌ر) ته‌نها (٣) فه‌رمووده‌ی لێوه‌رگرتووه، وه گه‌یشتوه به (ئه‌نه‌سی كو‌ڕی مالیك) له وڵاتی (شام) و فه‌رمووده‌ی لێوه‌رگرتووه.
• (ئه‌بوبه‌كری كو‌ڕی مه‌نجوی) ده‌ڵێت: (ئیبنو شیهاب) (١٠) هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خودای(صلى الله عليه وسلم) بینیووه و فه‌رمووده‌ی لێوه‌رگرتوون، وه حافظ ترین وە شاره‌زاترین و شەرعزانترین كه‌سی سه‌رده‌می خۆی بووه، یه‌كێكه له‌زانایانی ڕیوایه‌تی فه‌رمووده، زۆر به‌توانا بووه له گێڕانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌دا، وه یه‌كێك بووه له هه‌ره زانا گه‌وره‌كانی حیجاز وشام، له چینی (٣) فه‌رمووده‌ناسانی شاری مه‌دینه‌یه (الطبقة الثالثة من أهل المدینة)، به‌ڵام (موحەممەدی كو‌ڕی سه‌عد) ده‌ڵێت: له چینی (٤)ی فه‌رمووده ناسانی شاری مه‌دینه بووه، (الطبقة الرابعة من أهل المدينة)، زانا و پێشه‌وا و شه‌رعزان و فه‌رمووده ناس و حافظی هه‌موو حیجاز بووه، زانایان به پێشه‌وا و حافظ و متمانه و جێگیر باسیان كردووه.
• (ئیبنو شیهابی زوهری) یه‌كێكه بووه له قو‌تابیه‌كانی (سه‌عیدی كو‌ڕی موسه‌ییب).
• (مه‌عمه‌ری كو‌ڕی ڕاشید) ده‌ڵێت: (زوهری) ده‌یگووت: (٨) ساڵ له‌لای (سه‌عیدی كو‌ڕی موسه‌یب) بووم ئه‌ژنۆم نابووه به ئه‌ژنۆیه‌وه.
• وه یه‌كێك بووه له مامۆستاكانی (مالیكی كو‌ڕی ئه‌نه‌س).
• (ئیبنو شیهابی زوهري) : یه‌كێكه له سه‌نه‌دی ( البخاری و مسلم و أبوداود و الترمذي و النسائي و ابن ماجه ).
باسی (ئیبنو شیهابی زوهری)
• (سوفیانی ثه‌وری) ده‌ڵێت: (زوهری) زاناترین كه‌سی شاری (مه‌دینه) بووه.
• (سوفياني كو‌ڕی عویینه) ده‌ڵێت: (عه‌مری كو‌ڕی دینار) ده‌ڵێت: له دەرسەکانی (ئیبنو عه‌باس، ئیبنو عومه‌ر، و جابیر، و ئیبنو زوبه‌ير)دا دانیشتووم به‌ڵام هیچ كه‌سم نه‌دیوه وه‌ك (زوهری) وابێت كه فه‌رمووده‌ی به‌دواییه‌كدا ده‌گوت.
• (و‌هه‌یب) ده‌ڵێت: بیستم له (ئه‌یوب) ده‌یگوت: هیچ كه‌سێكم نه‌دیووه هێنده‌ی (زوهری) زانابێ، (صه‌خری كو‌ڕی جوریه) پێی گوت: ته‌نانه‌ت (حه‌سه‌نی به‌صر)یش؟! گوتی: هیچ كه‌سێكم نه‌دیووه هێنده‌ی (زوهری) زانابێ.
• (سوفیانی كو‌ڕی عویینه) ده‌ڵێت: بیستم له (ئه‌بوبه‌كری هو‌ذه‌لی) ده‌یگووت: من به‌ژداری ده‌رسه‌كانی (حه‌سه‌نی به‌صری و موحەممەدی كو‌ڕی سیرینم) كردووه، به‌ڵام هاوشێوه‌ی وه‌ك (زوهریم) نه‌دیووه.
• (مه‌كحول) ده‌یگووت: (ئیبنو شیهاب) زاناترین كه‌سه.
• (شوعه‌یبی كو‌ڕی ئه‌بو حه‌مزه) به (مه‌كحول)ـی گووت: زاناترین كه‌س كێ‌بوو كه تۆپێی گه‌یشتوو بیت؟ گووتی: (ئیبنو شیهاب)، گووتم ئه‌ی پاشان كێی‌تر؟ گووتی: (ئیبنو شیهاب) گووتم ئه‌ی دواتر؟ گوتی (ئیبنو شیهاب).
• (عه‌لی كو‌ڕی مه‌دینی) ده‌ڵێت: موفتییه‌كان چوارن (حه‌كه‌م، و حه‌ماد، و قه‌تاد، و زوهری)، به‌ڵام زاناتریان (زوهریه).
• (جه‌عفه‌ری كو‌ڕی ڕه‌بیعه) ده‌ڵێت: به(عیراكی كو‌ڕی مالیكم) گووت: شاره‌زاترین كه‌سی مه‌دینه كێیه؟ گووتی: زاناترین كه‌س به (دادوه‌ری) پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و (ئه‌بو به‌كر، و عومه‌ر، و عثمان) وه شه‌رعزان و بەکاروباری خه‌ڵكی (سه‌عیدی كو‌ڕی موسه‌یبه)، وه له هه‌موو كه‌س پڕتر به فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) (عوروه‌ی كو‌ڕی زوبه‌ییره)، وه ئه‌گه‌ر بتویستبا ده‌ریایه‌ک له‌زانست له (عوبه‌یدوڵڵای کوڕی عەبدوڵڵا) هه‌ڵنێجین ئه‌وه ده‌تکرد، وه‌زاناتریان له‌لای من (ئیبنو شیهابه) چونكه هه‌موو زانسته‌كانی له‌لا كۆبۆته‌وه.
• (عەبدولڕه‌زاق) ده‌ڵێت: بۆخۆم بیستم له ( عوبەیدوڵڵای كو‌ڕی عومه‌ر) ده‌یگووت: ويستم بچم بۆلای (ئالی عومه‌ر) بۆ فێربوونی زانست، وه پیاو به پیاویان گه‌ڕام ئه‌وه ده‌ڵێم كه‌بیستم له (سالیمی كو‌ڕی عەبدوڵڵا) كاتێك پیاوێك هات بۆلای ئه‌مه‌ی پێگووت: بچن بۆلای (ئیبنو شیهاب) بۆ فێربونی زانست.
• (ئیبنو شیهاب) قوتابی (سالیم و عەبدوڵڵای كو‌ڕی عومه‌ر) بووه، ئه‌وكات (ئیبنو شیهاب) له وڵاتی (شام) بووه.
• (ئیبنو ئه‌بو زه‌ناد) له باوكیه‌وه دەیگێڕێتەوە كه گوتویه‌تی: من و (زوهری) ده‌چووین بۆلای زانایان تێنوسێكمان پێ بوو هه‌رچیەكمان ببیستایه ده‌ست به‌جێ ده‌مانووسی، به‌ڵام (زوهری) شتی نه‌ده‌نووسی، هه‌رچیه‌كی ببیستایه ده‌ست به‌جێ ده‌ینووسی له‌به‌ری ده‌كرد پاشان ده‌یسڕیه‌وه، چونكه ئه‌و حیفظه‌كه‌ی زۆر به‌هێز بوو، هه‌ر ئه‌وكاته زانیم كه (زوهری) زاناترین كه‌سه.
• (زه‌هبی) ده‌ڵێت: (زوهری) له‌ماوه‌ی (٨) شه‌ودا هه‌موو قورئانی له‌به‌ر كردووه.
• (وه‌لیدی كو‌ڕی موسلیم) ده‌ڵێت: (سه‌عیدی كو‌ڕی عه‌بدولعه‌زیز) ده‌یگوت: (هیشامی كو‌ڕی عه‌بدولمه‌لیك) به (زوهری) گوت: كه هه‌ندێ فه‌رمووده به‌كوڕه‌كه‌ی بڵێت وبنوسێته‌وه، ئه‌ویش داوای تێنوسێكی كرد بۆی كه فه‌رمووده‌كه‌ی بۆ بنوسێته‌وه، (٤٠٠) فه‌رمووده‌ی بۆ نووسییه‌وه، پاشان (زوهری) له‌لای (هیشام) ڕۆیشت و چووه ده‌ره‌وه، پاش مانگێك یان زیاتر (هیشام) بانگی (زوهری) كرده‌وه پێێ گوت: ئه‌و تێنووسه ون بووه كه فه‌رمووده‌كانیان تێدا نوسیبووه، (زوهری)یش پێی گوت: خه‌مت نه‌بێت هیچ كێشه نییە، ئینجا داوای تێنوسێكی کردەوە و هه‌ر (٤٠٠) فه‌رمووده‌كه‌ی نوسییه‌وه بۆی، پاشان (هیشام) داوای تێنوسه‌كه‌ی یه‌كه‌م جاری كرد كه (زوهری) فه‌رمووده‌كانی تێدا نوسیبوو بۆیان هێنا، و ئه‌ویش بەراوردی یه‌كی كردن ته‌نانه‌ت یه‌ك وشه‌یه‌كی كه‌م زیاد نه‌بوو هه‌روه‌ك یه‌ك وابوون.
• (مه‌عمه‌ری كو‌ڕی ڕاشید) ده‌ڵێت: (عومه‌ری كو‌ڕی عه‌بدولعه‌زیز) ده‌یگوت: پابه‌ندبن به (ئیبنو شیهابه)وه، چونكه هه‌رگیز ناگه‌ن به‌هیچ كه‌س كه هێنده‌ی ئه‌و شاره‌زابێت به سوننه‌ت.
• (ئه‌بوبه‌كری هوزه‌لی) ده‌ڵێت: من له‌ده‌رسه‌كانی (حه‌سه‌نی به‌صری و موحەممەدی كو‌ڕی سیرین) دانیشتووم به‌ژداریم كردووه به‌ڵام هاوشێوه‌ی (زوهری) نه‌بووه، هه‌رگیز هاوشێوه‌ی (زوهریم) نه‌دیووه له زانست‌دا.
• (شوعه‌یبی كو‌ڕی ئه‌بو حه‌مزه) ده‌ڵێت: به (مه‌كحولم) گووت: ئه‌وانه‌ی پێی گه‌یشتووی كامیان له‌هه‌موویان زاناتر بووه؟ گوتی: (ئیبنو شیهاب)، گوتم: ئه‌ی دووای ئه‌و؟ گوتی: (ئیبنو شیهاب)، گوتم: پاشان كێی تر؟ گوتی: (ئیبنو شیهاب)، گوتم: ئه‌ی دوای ئه‌و؟ گوتی: (ئیبنو شیهاب).
• (موحەممەدی كو‌ڕی مه‌یمونی مه‌كی) ده‌ڵێت: (سوفیانی عویینه) ده‌ڵێت: چووم بۆلای (زوهری) له‌لای كۆڵكه‌یه‌ك دانیشتبوو لە نزیك ده‌رگای صه‌فا، دانیشتم له‌به‌رده‌میدا، پێی گوتم: ئه‌ی كو‌ڕی خۆم ئایا قورئانت خوێندۆته‌وه؟ گوتم: به‌ڵێ: گوتی: ئه‌ی فێری فه‌رائزه‌كان بوویت؟ گوتم: به‌ڵێ، گوتی: ئه‌ی فه‌رمووده‌كان ده‌نووسیته‌وه، گوتم: به‌ڵێ.
• (ئه‌حمه‌دی كو‌ڕی حه‌نبه‌ل) ده‌ڵێت: (زوهری) باشترین فه‌رمووده‌ی گێڕاوه‌ته‌وه، وه چاكترین كه‌سه له سەنەدی فه‌رمووده‌دا.
• (نه‌سائی) ده‌ڵێت: باشترین سه‌نه‌د كه له پێغه‌مبه‌ری خواوه (ﷺ) وه هاتبێت ئه‌م (٤) سه‌نەده‌یه، (الزهري عن عبيد الله بن عبد الله بن عتبة بن مسعود، عن ابن عباس، عن عمر، عن النبي ﷺ)، و(أيوب عن محمد بن سيرين، عن عبيدة، عن علي، عن النبي ﷺ)، و(منصور، عن إبراهيم، عن علقمة، عن عبد الله، عن النبي ﷺ).
• (مه‌ڕوانی كو‌ڕی موحەممەد) ده‌ڵێت: بۆخۆم بیستم له (له‌یسی كو‌ڕی سه‌عد) باسی (ئیبنو شیهابی) ده‌كرد و ده‌یگوت: شه‌وێك دوای نوێژی (عیشا) (زوهری) فه‌رمووده‌ی ده‌گێڕایه‌وه بۆمان هه‌ڵنه‌ستا هه‌تا نوێژی به‌یانی ده‌ست نوێژی (عیشای) مابوو نوێژی به‌یانیشی پێوه كرد.
• (له‌یثی كو‌ڕی سه‌عد) ده‌ڵێت: (ئیبنو شیهاب) ده‌یگوت: شتێك به‌دڵ له‌به‌رم كردبێت هه‌رگیز له‌بیرم نه‌چۆته‌وه.
• (مالیكی كو‌ڕی ئه‌نه‌س) ده‌ڵێت: ڕۆژێكیان (زوهری) (١٠٠) فه‌رمووده‌ی بۆ گێڕاینه‌وه، كه ته‌واو بوو سه‌یری منی كرد و پێیگووتم: چه‌ند فه‌رموودەت له‌به‌ر كرد ئه‌ی (مالیك)؟ منیش گووتم: ته‌نها (٤٠) فه‌رمووده‌م له‌به‌ركرد، ئه‌ویش ده‌ستی خسته سه‌ر ناوچه‌وانی و گووتی: ئه‌ی خوایه گیان حافظەكانمان چه‌نده كه‌م بۆته‌وه؟!.
• (ئیسماعیل مه‌كی) ده‌ڵێت: بیستم له (زوهری) ده‌یگوت: هه‌ركه‌س ویستی وابوو فه‌رمووده له‌به‌ربكات با (مێووژ) بخوات.
• (ئیبنو شیهابی زوهری) ده‌ڵێت: (قاسمی كو‌ڕی محمد) پێی گوتم: ئه‌ی گه‌نج من وا ئه‌تبینم سوربی له‌سه‌ر شوێنكه‌وتنی زانست ئایا ڕێنیشاندرتبم و كه‌سێكی شاره‌زات پێ نیشان بده‌م بچیت بۆلای؟ گوتم: به‌ڵێ، گوتی: پابه‌ند به بە (عه‌مره‌ی كچی عه‌بدولڕه‌حمان)ـه‌وه بچۆ بۆلای ئه‌و، چونكه ئه‌وه له‌ماڵی دایكی ئیماندارن (عائیشه) په‌روه‌ده بووه، ده‌ڵێت: منیش چوم بۆلای بەڕاستی دەریایەک بوو له زانست و نه‌ده وه‌ستایه‌وه.
• (مه‌عمه‌ر) ده‌ڵێت: (زوهری) ده‌یگووت: هیچ كات به هیچ كه‌سێكم نه‌گووتووه ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌م بۆ دووباره بكه‌ره‌وه ده‌ستبه‌جێ له‌به‌رم كردووه.
• (زوهری) ده‌یگووت: من حه‌ز به خواردنی سێ‌و ناكه‌م چونكه شتم له‌بیرده‌باته‌وه، حه‌زم به خواردنی هه‌نگوینه چونكه هه‌نگوین بۆ هۆشداری باشه.
• (ئه‌بو زه‌ناد) ده‌ڵێت: من و (زوهری) ئه‌چوینه لای زانایانی فه‌رمووده یه‌كی تێنوسێكمان پێ‌بوو فه‌رمووده‌مان لێوه‌رئه‌گرتن وده‌مانووسیه‌وه.
• (ئیسماعیلی كو‌ڕی ئه‌بو ئووەیس) ده‌ڵێت: بۆ خۆم بیستم له خاڵم (مالیكی كو‌ڕی ئه‌نه‌س) ده‌یگوت: ئه‌م زانسته ئاینه ئه‌بێت سه‌یر بكه‌ییت و بزانی ئه‌م ئاینه‌ت له‌كێی وه‌رده‌گریت، ئێمه ئا له‌م مزگه‌وته‌دا به (٧٠) كه‌س گه‌یشتم، به ده‌ستی ئاماژه‌ی بۆ مزگه‌وته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم)كرد، هه‌مووشیان ده‌یانگوت: فڵان ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ، هیچ شتێكم لێوه‌ر نه‌گرتن، وه هه‌ریه‌كه له‌وانه ببونایه به ئه‌مینداری به‌سه‌ر بیت وماله‌وه ئه‌وه‌ندا ڕاستگۆ وده‌ست پاك بوون، وه هیچیان شایسته‌ی ئه‌وه نه‌بوون كه فه‌رمووده و زانستیان لێوه‌ر بگرم، به‌ڵام پێش كه‌وتووه به‌سه‌ر ئێمه‌دا (موحەممەدی كو‌ڕی شیهابی زوهری)، ئه‌و پیاوه كه گه‌نجێك بوو ئێمه له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا كۆده‌بووینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زانستی لێوه‌ر بگرین.
• (موحەممەدی كو‌ڕی سه‌عد) ده‌ڵێت: (زوهری) (٢٢٠٠) فه‌رمووده‌ی گێڕاوه‌ته‌وه وه زۆر به توانا بووه، له حیفظدا.
• (موحەممەدی كو‌ڕی یه‌حیای كو‌ڕی ئه‌بو عومه‌ر) ده‌ڵێت: (سوفیانی ثه‌وری) ده‌یگوت: من بۆ خۆم (زوهریم) بینیووه سه‌ر قژو ڕیشی سور بوو كه وسمه‌ی لێدابووه، وه چاوه‌كانی زۆر لاواز بوو.
ساڵی وەفاتکردنی
• (يه‌حياى كو‌ڕی سه‌عيدی قه‌طانی، وە يه‌حياى كو‌ڕی مه‌عين) ده‌ڵێن: (ئیبنو شیهابی زوهري) ساڵی (١٢٣ یان ١٢٤)ی كۆچی وه‌فاتی كردووه.
• (هه‌يثه‌می كو‌ڕی عه‌دی، و واقیدي، و خه‌ليفه‌ی كو‌ڕی خه‌ياط، و عه‌لی كو‌ڕی مه‌ديني، و ئه‌بو نوعه‌يم، و يه‌حيای كو‌ڕی بوكه‌ير، و عه‌مری كو‌ڕی عه‌لی، و موحەممەدی كو‌ڕی موثه‌نا، و موحەممەدی كو‌ڕی سه‌عد، و ئه‌بو عومه‌ری ضه‌رير) هه‌ندێ له زانایانی تر ده‌ڵێن: ساڵی (١٢٤)ـی كۆچی وه‌فاتی كردووه.
• (ئه‌بو موسهیر، و حه‌سه‌نی كو‌ڕی موحەممەدی كو‌ڕی به‌كار، و ئەبو سەعید بن يونس) ده‌ڵێن :مانگی ڕه‌مه‌زانی ساڵی (١٢٥)ـی كۆچی وه‌فاتی كردووه، وه (زوبه‌یری كو‌ڕی به‌كار) ده‌ڵێت: شه‌وی (سێ شه‌ممه)ی (١٧)ـی ڕه‌مه‌زانی ساڵی (١٢٤)ـی كۆچی له ته‌مه‌نی (٧٢) ساڵیدا له گوندێك به ناوی (شغب) له‌وێ وه‌فاتی كردووه.
مامۆستاکانی
قوتابیەکانی
وته‌ی گه‌وره زانایان له‌سه‌ر (ئیبنو شیهابی زوهري)
١- ئیبنو ئه‌بو سه‌له‌مه‌ی تنه‌يسى ده‌ڵێت: بیستم له سه‌عيدی كو‌ڕی به‌شير باسی قه‌تاده‌ی كو‌ڕی دیعامه‌ی سودوسی ده‌كرد و ده‌یگوت (قه‌تاده) سه‌باره‌ت به (زوهری) ده‌یگوت: هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌م ڕوی زه‌ویه نه‌ماوه هێنده‌ی ئه‌م دوو كه‌سه زانابێت یه‌كێكیان (زوهریه) وه یه‌كێكی تریشه، ڕاوی ئه‌م وته‌یه ده‌ڵێت: ناوی دووه‌می نه‌هێنا واگومان ده‌به‌م كه خۆی بێت، واته (قه‌تاده) مه‌به‌ستی خۆی بێت.
٢- سفيان بن عيينة ده‌ڵێت: هیچ كه‌س هێنده‌ی (زوهری) زانا نه‌بووه به سوننه‌ت.
٣- أيوب بن أبي تميمة السختياني ده‌ڵێت: هیچ كه‌سێكم نه‌دیووه هێنده‌ی (زوهری) زانابێت.
٤- الليث بن سعد المصري ده‌ڵێت: هیچ زانایه‌كم نه‌دیووه وه‌ك (زوهری) وابێ هه‌موو زانسته‌كانی له‌لا كۆبێته‌وه.
٥- علي بن المديني ده‌ڵێت: هیچ كه‌س له دوای گه‌وره (تابعیه)كان زانا نه‌بوون هێنده‌ی (ئیبنو شیهاب و يه‌حياى كو‌ڕی سه‌عيدی ئه‌نصاری و ئه‌بو زه‌ناد و بوكه‌يری كو‌ڕی عەبدوڵڵای ئه‌شه‌ج).
٦- أحمد بن الفرات الرازي ده‌ڵێت: هیچ كه‌س هینده‌ی موسنەدی (زوهری) باش و چاك نییه، كه (١٠٠٠) فه‌رمووده‌ی موسنه‌دی هه‌یه.
٧- أبو زرعة الرازي ده‌ڵیت: (زوهری) له (عه‌مری كو‌ڕی دینار) حافیظ تره.
٨- أبو حاتم بن حبان البستي ده‌ڵێت: جێی متمانه‌یه، وه گه‌یشتوه به (١٠) هاوه‌ڵ له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) و فه‌رمووده‌ی لێوه‌رگرتوون، زاناترین و شاره‌زاتریت و حافظ ترین كه‌سی سه‌رده‌می خۆی بووه، وه‌كێكی فیقهی بووه، وه زۆر له گه‌وره زانایان شتیان لێوه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه.
٩- أبو حاتم الرازي ده‌ڵێت: فه‌رمووده‌كانی (زوهرى)ــم پێباشتره له(ئه‌عمش)، وه سه‌رچاوه‌یه، وه جێگیرتره له گێڕانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌دا له(ئه‌نه‌سی كو‌ڕی مالیكه)وه، وه كه‌سێكی زۆر به توانا بووه له‌فیقهدا.
١٠- ابن منجويه الأصبهاني ده‌ڵیت: زاناترین و شه‌رعزانترین و حافیظ ترین كه‌سی سه‌رده‌می خۆی بووه.
١١- أبو دواد السجستاني ده‌ڵێت: باشترین كه‌س بووه له گێڕانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌دا.
١٢- معمر بن را‌شد ده‌ڵێت: هه‌رگیز هاوشێوه‌ی (زوهریم) نه‌دیووه له‌ڕووی زانسته‌كه‌یه‌وه.
١٣- يحيى بن سعيد القطان ده‌ڵێت: حافیظ بووه، هه‌رچیه‌كی ببیستایه پاپه‌ند ئه‌بوو پێوه‌ی.
١٤- محمد بن سعد ده‌ڵێت: جێی متمانه‌یه، وه خاوه‌نی فه‌رمووده‌یه‌كی زۆره، زانایه و هه‌موو زانستەکانی له‌لا كۆبۆته‌وه.
١٥- أبو عبد الله الحاكم النيسابوري ده‌ڵێت: جێی متمانه‌یه.
١٦- مكحول الشامي ده‌ڵێت: هیچ كه‌س هێنده‌ی (زوهری) زانا نه‌بووە به سونه‌ت.
١٧- جلال الدين السيوطي ده‌ڵێت: یه‌كێكه له زانایانی فه‌رمووده.
١٨- الذهبي ده‌ڵێت: یه‌كێكه له زانا پایه به‌رزه‌كانی ئه‌م ئومه‌ته، زانای حیجاز و وڵاتی شام بووه.
١٩- ابن حجر العسقلاني ده‌ڵێت: كه‌سێكی فیقهی و حافیظ بووه، زانایان كۆکن له‌سه‌ر گه‌وره‌یی و تواناییه‌كه‌ی له زانست‌دا.
- سير أعلام النبلا‌ء ط الرسالة (5/ 326)
- تهذيب الكمال في أسماء الرجال (26/ 419)
- الطبقات الكبير لابن سعد - مكتبة الخانجي (7/ 429)
- التاريخ الكبير للبخاري بحواشي محمود خليل (1/ 220)
- الثقات للعجلي ط الدار (2/ 253)
- الكنى والأسماء للإمام مسلم (1/ 114)
- تاريخ دمشق لابن عساكر (55/ 294)
- الثقات لابن حبان (5/ 349)
- تهذيب التهذيب (9/ 445)
- الكاشف (2/ 219)
- موسوعة أقوال الإمام أحمد بن حنبل في رجال الحديث وعلله (3/ 313)
- تحرير تقريب التهذيب (3/ 317)
- الثقات للعجلي ط الباز (ص: 412)
- رجال صحيح البخاري = الهداية والإرشاد في معرفة أهل الثقة والسداد (2/ 677)
- تاريخ الإسلام ت بشار (3/ 499)
- الطبقات لخليفة بن خياط (ص: 454)
