ئەبو زەڕی غیفاری
*- ناوی ته‌واوی:
له‌سه‌ر ناوی خۆی وباوكی چه‌ندڕاو بۆ چونێكی جیاواز هه‌یه, به‌ڵام به‌تابه‌تی له‌سه‌ر ناوی باوكی جیاوازیه‌كه‌زۆره.
*- جونه‌یدببی كوڕی جوناده.
*- جوندوبی كوڕی جوناده‌ی
*- بوره‌یره‌ی كوڕی جوناده.
*- به‌ریره‌ی كوڕی جوندوب.
*- بوره‌یره‌ی كوڕی سه‌كین .
*- بوره‌یره‌ی كوڕی عبدالله.
*- بوره‌یره‌ی كوڕی عه‌شره‌ق.
ده‌شڵێن: جونه‌یدبب، ناوی خۆیه‌تی: زانایان ئه‌م فه‌رمووده‌یه ده‌كه‌ن به‌به‌ڵگه كه له سونونی (ئیبنوماجه‌دا) هاتووه ده‌ڵێت: ئه‌بوزه ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خودا ﷺ به‌لامدا تێپه‌ڕی ویه‌سه‌ر سكدا پاڵكه‌وتوبووم، به‌قاچی لێیدام وفه‌رمووی: ئه‌مه چیه ئه‌ی جوه‌یدیب، ئه‌م ڕاكشانی دۆزه‌خیه‌كانه. (سنن ابن ماجه 3724).
*- به‌ڵام حافظ (ئیبنوحه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی) ده‌ڵێت: زۆرینه‌ی زانایان له‌سه‌رئه‌م ناوه كۆكن، له‌به‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه، (طبرای وأبونعم) به‌سه‌نه‌دێكی ڕاست هێناویانه و ده‌ڵێن: (ئه‌بوزه‌ر) ده‌ڵێت: كاتێك چومه خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا ﷺ پێی فه‌رمووم: تۆ كێت؟ منیش گوتم: من (جوندوبم) پیاوێكم له هۆزی غیفار.
*- جوندوبی كوڕی جوناده‌ی كوڕی سوفیانی كوڕی عوبه‌یدی كوڕی حه‌رامی كوڕی غیفاری كوڕی موله‌یلی كوڕی ضه‌مره‌ی كوڕی به‌كری كوڕی عه‌بدیمه‌نای كوڕی كینانه‌ی كوڕی خوزه‌یمه‌ی كوڕی مودریكی كوڕی ئیلیاسی كوڕی موضه‌ره‌ی كوڕی نزاری كوڕی مه‌عدی كوڕی عه‌دنانه..
(ئه‌بو زه‌ڕی غیفاری) ساڵی له‌دایكبوونه‌كه‌ی داری نه‌كراوه، یه‌كێكه له‌هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خودا ﷺ به‌خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا ﷺ گه‌یشتووه، وه چه‌ندین فه‌رمووده‌ی لێوه‌ر گرتووه گێڕاویته‌وه، وه چه‌ند غه‌زایه‌كی له‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خودا ﷺ كردووه، كه‌سێكی زانا وشه‌رعزان وبانگه‌واز خواز بووه.
*- سه‌رتای موسڵمان بوونی(ئه‌بو زه‌ڕی غه‌فاری).
(ئه‌بو زه‌ڕی غیفاری) پێش ئه‌وه‌ی موسڵمان بێت له‌سه‌رده‌می نه‌زانین دا كه‌سێكی ڕێگر بووه، زۆرئازا وچاو نه‌ترس بووه، به‌ته‌نها یه‌ك كاروان بارزگانی چه‌پاو ده‌كرد، به‌ڵام هیچ كات بت په‌رست نه‌بووه، وه‌كاتێك ده‌نگ وباسی هاتنی ئاینی ئیسلامی ده‌بیست شوێنی كه‌وت و باوه‌ڕی هینا.
*- چۆنیه‌تی ئیسلام بوونی (ئه‌بو زه‌ڕی غه‌فاری).
سه‌تای هاتنی ئاینی ئیسلام (4)م یان (5)م كه‌س بووه كه موسڵمان بووه.
(ئه‌بوهوره‌یره) ده‌ڵێت: (ئیبنو عه‌باس) پێی گوتین: پێتان بڵێم چۆن (ئه‌بوزه‌ڕ) موسڵمان بووه؟، گووتمان: به‌ڵێ، گوتی: له‌كاتێكدا (ئه‌بوزه‌ڕ) هه‌واڵی هاتنی پێغه‌مبه‌ری خودای ﷺ پێگه‌یشت، به (ئونه‌یسی) برای گووت: سواربه‌و بڕۆ بۆ ئه‌و دۆڵه، هه‌واڵی ئه‌و پیاوه‌م بۆ بزانه كه واده‌زانێت پێغه‌مبه‌ره و له‌ئاسمانه‌وه په‌یامی بۆ دێت، گوێ له‌وته‌كانی بگره و وه‌ره‌وه بۆلام، (ئونه‌یس) كه‌وته ڕێ تاگه‌یشته مه‌ككه و گوێی له‌په‌یامه‌كانی گرت و گه‌ڕایه‌وه بۆلای (ئه‌بوزه‌ڕ) و گووتی: بینیم فه‌رمانی ده‌كرد به‌كاری باشه وقسه‌یه‌كی ده‌گووت هۆناراوه نه‌بوو(شیعر، گووتی: دڵنیات نه‌كردم له‌وه‌ی كه‌ده‌م ویست لێت، ئه‌مجا خۆی توێشووی هه‌ڵگرت جه‌وه‌نه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ خۆی برد كه ئاوی تیا‌بوو، ڕۆییشت هه‌تا گه‌یشته مه‌ككه، هاته مزگه‌وت و به‌دوای پێغه‌مبه‌ردا ﷺ ده‌گه‌ڕا ونه‌یشی ده‌ناسی، حه‌زیشی نه‌ده‌كرد پرسیارله‌كه‌س بكات، هه‌تا شه‌وی به‌سه‌رداهات، پاڵكه‌وت، پێشه‌و(عه‌لی) بینی، زانی غه‌ریبه، خوڵقی كرد، ئه‌ویش دوای كه‌وت، به‌ڵام كه‌سیان پرسیاریان له‌یه‌كتری نه‌كرد هه‌تا ڕۆژبوویه‌وه، دیسانه‌وه توێشووه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و رۆیشته‌وه بو مزگه‌وت، ئه‌و ڕۆژه‌یش تا ئێواره له‌وێ مایه‌وه و پێغه‌مبه‌ری (صلی الله عليه وسلم) نه‌بینی، گه‌ڕایه‌وه جێگه خه‌وه‌كه‌ی، (عه‌لی) به‌لایدا تێپه‌ڕی گووتی: ئه‌م پیاوه كاتی ئه‌وه‌ی نه‌هاتووه جێگایخۆی بزانێت؟ هه‌ڵیساند و له‌گه‌ڵ خۆی بردیه‌وه، به‌ڵام كه‌سیان پرسیاریان له‌یه‌كتری نه‌كرد، هه‌تا له ڕۆژی سێهه‌مدا هه‌روه‌ك دووهه‌می كرد، (عه‌لی) له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵیساند و پاشان پێی گووت: ئایا پێم ناڵێی چی تۆی هێناوه‌ته بۆ ئه‌م شاره؟ گووتی: ئه‌گه‌ر به‌ڵێنم بده‌یتێ كه ڕێنمایم بكه‌یت پێت ده‌ڵێم، به‌ڵێنی دایێ، ئه‌ویش پێی گووت، پاشان (عه‌لی) گووتی: دڵنیابه ئه‌و ڕاست ده‌كا پێغه‌مبه‌ری خوایه ﷺ هه‌ركات ڕۆژت لێبوویه‌وه دوای من بكه‌وه، من ئه‌گه‌ر شتێكم بینی جێگای مه‌ترسی بوو بۆتۆ ڕاده‌وه‌ستم له‌په‌نا دیوارێكدا وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ئاو بگه‌یه‌نم، ئه‌گه‌ر ڕۆیشتم شۆێنم مه‌كه‌وه تاده‌گه‌یته ئه‌و شوێنه‌ی منی بۆده‌چم، (ئه‌بوزه‌ر) به‌و شێوه‌ی كرد و دوای كه‌وت هه‌تا گه‌یشته لای پێغه‌مبه‌ری خودا ﷺ ئه‌ویش له‌گه‌ڵیدا چوو، فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری ﷺ بیست و موسڵمان بوو له شوێنی خۆیدا، پێغه‌مبه‌ر ﷺ به (ئه‌بوزه‌ڕی) فه‌رموو: بگه‌ڕێره‌وه ناو هۆزه‌كه‌ت هه‌واڵی ئه‌م دینه‌یان پێبگه‌یه‌نه هه‌تا فه‌رمانی منت بۆدێ.گووتی: سوێندم به‌وكه‌سه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته له‌ناوه‌ڕاستی قوره‌یشه‌كاندا هاوار ده‌كه‌م، ڕۆیشت هه‌تاهاته مزگه‌وت، به به‌رزترین ده‌نگی هاواری كرد (أشهد ان لا اله الا الله و أشهد أن محمداً رسول الله) خه‌ڵكه‌كه په‌لاماریان دایی و كه‌وتنه لێدانی، تاكوتایان به‌زه‌ویدا، (عه‌باسی كوڕی عه‌بدولموطه‌لیب) هات خۆیدا به‌سه‌ریدا و گووتی: ئه‌ی هاواربه‌ماڵتان ئه‌ی نازانن ئه‌مه له هۆزی غیفاره و ڕێگای بازرگانیتان بۆ شام به‌سه‌ر ئه‌واندایه، ده‌ری هێنا له‌ژێر ده‌ستیاندا، كه‌چی سبه‌ینێ به‌هه‌مان شێوه‌ی كرده‌وه و په‌لاماریان دایێ و لێیاندا دیسانه‌وه هه‌ر(عه‌باس) خۆی دابه‌سه‌ریدا و ڕزگاری كرد له ده‌ستیان.
له گێڕانه‌وه‌یه‌كی تردا ده‌ڵێت له (عبدالله‌ی كوڕی صامیته)وه ده‌ڵێت: (ئه‌بوزه‌ڕ) گووتی: ده‌رچووین له‌ناو هۆزه‌كه‌مان غیفار، ئاده‌تیان وابوو له مانگی حه‌رام دا كۆچ و باریان ده‌كرد، من و(ئونه‌یسی) برام و دایكم هاتین بووین به میوانی بۆماڵێ خاڵێكمان، ڕێزی زۆری لێگرتین و چاكه‌ی له‌گه‌ڵ كردین، هۆزه‌كه‌ی حه‌سودییان پێبردین، گووتیان: هه‌ركات تۆ خێزانت به‌جێ ده‌هێلیت، (ئونه‌یس) ده‌چێته لای، خاڵمان هات ئه‌وقسه‌یه‌ی پێ وترابوو باسی كرد بۆمان، منیش پێم گووت: ئه‌و چاكه‌یه‌ت كه ڕابورد به‌ڕاستی لێڵت كرد، ئیتر ئێمه له‌گه‌ڵت دانانیشین، باروشتره‌كه‌مان هێنایه نزیك خۆمان مان و بار‌مان كردن، خاڵیشمان به‌جله‌كانی خۆی سه‌ری داپۆشی و ده‌ستی كرد به گریان، ڕۆیشتین هه‌تا گه‌یشتینه نزیك مه‌ككه، (ئونه‌یس) گره‌وی كرد له‌گه‌ڵ چه‌ند شاعیرێكدا له‌سه‌ر یه‌ك باره وشتره‌كه‌ی خۆمان و ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی خۆمان، چوونه لای فاڵچی وپرسیاریان لێ‌كرد (ئونه‌یسی) به‌چاك دانا گره‌وه‌كه‌ی برده‌وه (ئونه‌یس) باره‌كه‌ی خۆیشمان و ئه‌وه‌نده‌ی تریشی هێنایه‌وه، ده‌ڵێت: ئه‌ی برازام من نوێژم ده‌كرد، به‌رله‌وه‌ی بگه‌م به پێغه‌مبه‌ر ﷺ به‌سێ ساڵ، گووتم: بۆكێ؟ گووتی: بۆخوا، وتم: ڕووت ده‌كرده كوێ؟ گووتی: ڕووم ده‌كرد بۆ هه‌ر شوێنێ كه خوا ڕێكی بخستایه، نوێژی عیشام ده‌كرد هه‌تا شه‌و دره‌نگ ده‌بوو ده‌كه‌وتم وه‌ك پارچه‌په‌ڕۆ هه‌تا خۆر به‌رز ده‌بوویه‌وه به‌سه‌رمدا، (ئونه‌یس) گووتی: ئیشێكم هه‌یه له (مه‌ككه) تۆ ئیشه‌كانی من بكه، (ئونه‌یس) ڕۆیی بۆ (مه‌ككه) و دره‌نگ هاته‌وه، كه هاته‌وه گووتم: چیت كرد؟ گووتی: گه‌یشتم به‌پیاوێك له (مه‌ككه) له‌سه‌ر دینی تۆیه، ده‌ڵێت: خوای گه‌وره منیڕه‌وانه‌كردووه گووتم: خه‌ڵك چی پێده‌ڵێن؟ گووتی: ده‌ڵێن شاعیره، كاهینه، جادووگه‌ره، (ئونه‌یس) كه خۆی یه‌كێ بوو له شاعیران گووتی: من قسه‌ی كاهینه‌كانم بیستووه، ئه‌و ووتانه له‌قسه‌ی ئه‌وان ناچێت، وته‌كه‌یم به‌راورد كردووه له‌گه‌ڵ شیعره‌كانی شاعیران‌دا نه له‌گه‌ڵ شیعری من و نه‌له‌گه‌ڵ زمانی هیچ شاعیرێكدا نه‌ده‌گونجا، كه ئه‌وه شیعر بێت، سوێند به‌خوا ئه‌و ڕاست ده‌كات و ئه‌وان درۆ ده‌كه‌ن. (ئه‌بوزه‌ر) ده‌ڵێت: گووتم: تۆ ئیشه‌كانی من بكه تا ده‌چم بزانم چییه؟ هاتمه (مه‌ككه)، پیاوێكم به‌هه‌ژار و بێوه‌یم بینی پێم گووت: ئه‌و پیاوه‌ی ناوی ده‌به‌ن به صابئ له كوێیه؟ ئاماژه‌ی بۆمن كرد‌و به خه‌ڵكه‌كه‌ی گووت: ئه‌وه صابئه (هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یه) خه‌ڵكی ئه‌و دۆڵه په‌لاماریاندام، به‌هه‌موو خشت و ئێسكێك له‌و ناوه‌دا هه‌بوو، پیانداكێشام هه‌تا كه‌وتم به‌ده‌مداو له هۆشخۆم چووم، كاتێ به‌ئاگاهاتمه‌وه هه‌ربه‌ردێكی سووركراو به‌خوێن ده‌چووم، هاتمه سه‌ربیری زه‌مزه‌م و، خوێنه‌كه‌م له‌خۆم كرده‌وه‌وشۆردم وئاوم لێخوارده‌وه، (15) شه‌و (15) ڕۆژ (یه‌ك دانه‌مانگ) ماومه‌وه، ئه‌ی برازاكه‌م، هیچ خواردنێكم پێ نه‌بوو جگه له‌ئاوی زه‌مزه‌م، كه‌چی قه‌ڵه‌وبووم. هه‌تا لۆچی سكم شوربویه‌وه‌وقه‌ڵه‌وبووم، هه‌ستم به‌لاوازی و برسێتی نه‌ده‌كرد، له‌كاتێكدا خه‌ڵكی (مه‌ككه) له‌شه‌وێكی مانگه شه‌وی سایه‌قه‌و ساماڵ بوون، گوێیان داخرابوو به‌خه‌وێكی قورس و یه‌ك كه‌س به‌ده‌وری كه‌عبه‌دا نه‌ده‌گه‌ڕان، دوو ئافره‌تیش له‌وان له (ئیساف و نائله) ده‌پاڕانه‌وه، له‌كاتی گه‌ڕانیاندا دایان به‌لای مندا، گووتم: یه‌كێكیان ماره ببڕن له‌وی تریان، هه‌ر وازیان نه‌هێنا و هاتنه‌وه به‌ڵامدا، گووتم: هینێكی ڕه‌قی وه‌ك دار، به‌ڵام به كینایه‌یش نه‌مووت: [واته: دارێكی ڕه‌ق به‌عه‌وره‌تان]. ڕۆیشتن به‌ده‌م وه‌لوه‌له‌وه و ده‌یان گووت: خۆزگه لێره‌دا یه‌كێ له هۆزی خۆمانمان لابوایه، له‌و كاته‌دا پێغه‌مبه‌ر ﷺ و أبوبكر، كه له ڕاكردنی نێوان (صفا و مروه) ده‌هاتنه خوار هاتن به‌ره‌و ڕوویان، فه‌رمووی: ئه‌وه چیتانه؟ گووتیان: صابئیه كه‌له نێوان كه‌عبه‌و په‌رده‌كانیدایه، فه‌رمووی: چی پێوتن؟ گووتیان: قه‌سه‌یه‌كی پێوتین پڕ به‌ده‌مه و ناوترێ. پێغه‌مبه‌ری خو ﷺ هات هه‌تا ده‌ستی داله به‌رده ڕه‌شه‌كه و، خۆی و (ئه‌بوبه‌كر) ته‌وافی بیت یان كردوو، دوای ئه‌وه نوێژیان كرد له مه‌قامی (ئیبراهیم) كاتێ له‌نوێژه‌كه‌یان ته‌واو كرد، (ئوبوزه‌ر) ده‌ڵێت: من یه‌كه‌م كه‌س بووم سه‌لامم لێ‌كرد به سه‌لامی ئیسلام گووتم: (السلام علیك یارسول الله) ئه‌ویش فه‌رمووی: (وعلیك ورحمه الله) پاشان فه‌رمووی: تۆ كێی؟ گووتم: له غِیفارم ده‌ستی دانه‌واند و په‌نجه‌كانی خسته سه‌ر ناوچه‌وانی، له دڵی خۆمدا گووتم: پێی ناخۆشبوو له غیفارم، چووم بۆلای ده‌ستی بگرم، (ئه‌بوبه‌كر) گرتمی، ئه‌ویش شاره‌زاتر بوو به‌حاڵی له‌من، له‌دوا سه‌ری به‌رزكرده‌وه و فه‌رمووی: له‌كه‌یه‌وه لێره‌دای؟ گووتم: (30) شه‌و و ڕۆژه‌وه (واته یه‌ك مانگ) گووتى: كێ خۆراكی دایتێ؟ گووتم: خۆراكم نه‌بوو، جگه له‌ئاوی زه‌مزه‌م، قه‌ڵه‌ویش بووم هه‌تا ورگم شۆڕبوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر جه‌رگیشم هه‌ست به‌لاوازی برسێتی ناكه‌م، فه‌رمووی: به‌ڕاستی زه‌مزه‌م پیرۆزه هه‌ركه‌س بیخواته‌وه تێری ده‌كات. (ئه‌بوبه‌كر) فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ڕێگام بده ئه‌مشه‌و من نانی بده‌مێ، پێغه‌مبه‌ر ﷺ و (ئه‌بوبه‌كر) ڕۆیشتن و منیش له‌گه‌ڵیان ڕۆیشتم، (ئه‌بوبه‌كر) ده‌رگایه‌كی كرده‌وه، به‌مشت مێوژی طائفی پێداین، ئه‌وه یه‌كه‌م خۆراك بوو خواردم له مه‌ككه دا، دوای ئه‌وه مامه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی كه‌مامه‌وه، دوایی چوومه خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رمووی: من له‌خه‌ودا خاكێكی خاوه‌ن دارخورمامایان نیشان داوم له (یه‌ثریب) به‌ولاوه به‌هیچ شوێنێكی تری نازانم، ئایا تۆ په‌یامه‌كه‌م ده‌گه‌ینیته به‌هۆزه‌كه‌ت؟ به‌ڵكو خوا به‌هۆی تۆوه سوودیان پێبگه‌یه‌نێت و، تۆیش پاداشتت ده‌سكه‌وێت به‌هۆی ئه‌وانه‌وه. ده‌ڵێت: هاتمه‌وه بۆ لای (ئونه‌یس) گووتی: چیت كرد؟ گووتم: ئه‌وه‌م كرد كه موسوڵمان بووم و باوه‌ڕم هێنا. گووتی: منیش له دینی تۆ لاناده‌م، به‌ڕاستی منیش موسڵمان بووم و باوه‌ڕم هێنا. هاتین بۆلای دایكمان، گووتی: من له دینی ئێوه لاناده‌م، ئه‌وامنیش موسڵمان بووم و باوه‌ڕم هێنا، ماڵمان باركرد هه‌تا گه‌یشتینه لای هۆزه‌كه‌مان غِیفارنیوه‌یان موسڵمان بوون، (ئیمائی كوڕی ره‌حضه‌ی غیفاری) كه ڕیش سپیان بوو پێشنوێژی بۆ ده‌كردن، نیوه‌كه‌ی تریان گوتیان: هه‌ركات پێغه‌مبه‌ر ﷺ هات بۆ مه‌دینه موسڵمان ده‌بین، پاشا پێغه‌مبه‌ر ﷺ هیجره‌تی كرد بۆ مه‌دینه و نیوه‌كه‌ی تریشیان موسڵمان بوون، هۆزی (ئه‌سله‌م) یش هاتن، گوتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ئه‌وان برای ئێمه‌ن ئێمه‌ش موسڵمان ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌سه‌ری موسڵمان بوون، هه‌موویان موسڵمان بوون، پێغه‌مبه‌ر ﷺ فه‌رمووی: غیفار خوا لێیان خۆشبێ، أسلم خوا سه‌لامه‌تیان بكات.
*- باسی (ئه‌بوزه‌ڕ)
(ئه‌بوزه‌ڕ) كه‌سێكی زۆر له خواترس و دونیانه‌ویست و خۆنه‌ویست ڕاستگۆ‌و زانا‌و ئازا‌و چاونه ترس و له لۆمه هیچ كه‌س نه‌ترساوه هه‌مووكات ڕاست بێژ بووه له قسه كردن‌دا، وه حه‌زی به ده‌سه‌ڵات نه‌ده‌كرد، هه‌روه‌ك چۆن (ذه‌هبی له كتێبی سير أعلام النبلا‌ء) به‌م شێوه‌یه باسی (ئه‌بوزه‌ر) ده‌كات ده‌ڵێت: (ئه‌بوه‌ر) سه‌ری هه‌موو زانستێك وكارو كرده‌وه‌یه‌كی چاك و خواناسیه و خۆنه‌ویست و خۆبه‌كه‌زانێك بووه، وه له ئاستی وته‌ی ڕاستدا له هیچ شتێك نه‌ترساوه و هه‌رگیز پشتی زاڵمانی نه‌گرتووه، وه خۆشی به‌دورده‌گرت له ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵات داران، جارێكیان (ئه‌بوموسای ئه‌شعه‌ری) ده‌چێت بۆلای (ئه‌بوزه‌ڕ) سه‌لامی لێده‌كات و پێی ده‌ڵێت: چۆنی ئه‌ی براكه‌م، (ئه‌بوزه‌ڕ)یش وه‌ڵامی سه‌لامه‌كه‌ی ئه‌داته‌وه وپێی ده‌ڵێت: من برای تۆنیم! كاتێ تۆ برام بووی كه ده‌سه‌ڵات وه‌ر نه‌گرتبوو،
پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ (ئه‌بوزه‌ر) زۆر خۆش ده‌ویست، پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ سه‌باره‌ت به (ئه‌بوزه‌ر) ده‌یفه‌رموو: كه‌سی هه‌ڵنه‌گرتووه ئاسمانی سه‌وز كه‌سی دانه‌پۆشیوه له پیاوێك كه خاوه‌ن زمان وڕاستگۆ تربێت له‌ئه‌بوزه‌ڕ.
زۆر سوربوو له‌سه‌رئه‌وه‌ی فێری زانست ببێت بۆیه دایمه پرسیاری زۆری له پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ده‌كرد هه‌تاوای لێ هات ببو به زانایه‌كی به‌ناوبانگ له ناو هاوه‌ڵاندا.
ببوو به مووفتی شاری مدینه له‌سه‌رده‌می هه‌رسێ خلیفه كه‌دا (ئه‌بو به‌كر وعومه‌ر وعوثمان) خوالیان ڕازبێت، وه بۆماوه‌یه‌كیش ده‌بێته موفتی وڵاتی شام.
پێشه‌وا (عه‌لی)-خوالی ڕازی بێت- زۆر ڕێزی له (ئه‌بوزه‌ر) ده‌گرت هه‌روه‌ك مامۆستای خۆی ته‌ماشای ده‌كردوو پرسیاری لێ ده‌كرد.
*- (ئه‌بوزه‌ر) به‌شداری جه‌ند غه‌زای كردووه له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ.؟
(ئه‌بوزه‌ر) له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ به‌شداری (2) غه‌زای كردووه، غه‌زای ( خونه‌ین و ته‌بوك)، غه‌زای (حونه‌ين) له (10) شه‌والی ساڵی (8)ی كۆچی له‌نێوان موسڵمانان و هه‌ردوو هۆزی (هوازن وثه‌قيف) ڕویدا له دۆڵی (حونه‌ين) كه‌ده كه‌وێته نێوان شاری (مه‌ككه و طائیف)، وه غه‌زوه‌ی (ته‌بوك) مانگی ڕه‌جه‌بی ساڵی (9)ی كۆچی ڕویدا له‌نێوان ڕۆمه‌كان موسڵمانه‌كاندا.
وه به‌شدای جه‌نگی (زاتره‌قاع و به‌نی موصطه‌لیق و به‌در وئوحود وخه‌نده‌ق)ی نه‌كردوه، هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌به‌ژداری جه‌نگی (زات ره‌قاع و به‌نی موصطه‌لیق) هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بووه كه پێغه‌مبه‌ری خودا ﷺ ئه‌بو زه‌ری كردبه ئه‌میری شاری مه‌دینه له مه‌دینه به‌جێی هێشت هه‌تا له وجه‌نگه ده‌ڕێته‌وه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به جه‌نگی (به‌در وئوحود وخه‌نده‌ق) كه‌به‌شدار نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بوو كاتێك (ئه‌بوزه‌ر) موسڵمان بوو پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رمانی پێكرد كه یگڕێته‌وه بۆ ناو هۆزه‌كه‌ی و بانگیان بكات بۆ سه‌ر ئاینی ئیسلام، وه كاتێك كه گه‌ڕایه‌وه ئاڵای هۆزی (غیفاری) هه‌ڵگرت و به‌ژداری جه‌نگی (حونه‌ین)یان كرد.
سه‌باره‌ت به‌جه‌نگی (ته‌بوك) گێڕانه‌وه‌یه‌ك هه‌یه به‌ڵام سه‌نه‌ده‌كه‌ی لاوازه.
ده‌ڵێن: كاتی جه‌نگی ته‌بوك (ئه‌بوزه‌ر) دواده‌كه‌وێت له‌وجه‌نگه، هه‌دێ له‌هاوڵان ده‌ڵێن: (ئه‌بوزه‌ر) خوی دواخسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ژدارنه‌بێت، وه‌ندێكی تر له‌هاوه‌ڵان ده‌ڵێن: هۆكاردواكه‌وتی (ئه‌بوزه) ئه‌وه بووه كه وشتره‌كه نه‌خۆش بووه لاوازه له‌ڕۆیشتن، كاتێ پێغه‌مبه‌ر خودا ﷺ گوێی له‌م ووتانه ده‌بێت، ده‌فه‌رموێت: ئه‌بوزه‌ر هه‌ردێت: له دورره‌وه كه‌سێك ده‌ر ده‌كه‌وێت كه ده‌بین ئه‌بوزره، پاشان پێغه‌مبه‌ر خودا ﷺ ده‌فه‌رمووێت: خوا له ئه‌بو زه‌ر خۆش بێت به‌تنها ته‌دڕوات به‌ته‌نهای ده‌مرێت وه به‌تنهای ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وله دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه ریش ﷺ به‌شداری ئازاد كردنی وڵاتی (شام و به‌يتو لمه‌قدسی) كردوه، له‌دوای ئازادكرنی (شام) پێشه‌وا (عومه‌ری كوڕی خوطاب) كردی به موفتی (شام).
*- شێوه‌و ڕۆخساری (ئه‌بوزه‌ڕ).
(ئه‌بوزه‌ڕ) پیاوێكی ڕه‌ش پێستی به‌خۆی چوارشانه‌ی به خۆبووه، خاوه‌نی قژو ڕێدێنكی پڕ‌و درێژ بووه، سه‌ر پرچی سپی بوو.
(ئه‌حنه‌فی كوڕی قه‌یس) ده‌ڵێت: هاتم بۆ مدینه چومه ناو مزگه‌وته‌وه نۆێژی (تحية المسجد) م ده‌كرد پیاوێكی باڵابه‌رزی چوارشانه‌ی ڕه‌ش پێستی سه‌رسپی و ڕیشی له گه‌ڵ قژی دا تێكه‌ڵ بوبوو چوبونه ناو یه‌ك تریه‌وه منیش شوێنی كه‌تم و پرسیارم كرد گووتم ئه‌مه‌كێیه؟ گووتیان: (ئه‌بوزه‌ره).
*- خۆشتری فه‌رموده‌ی (ئه‌بوزه) كه گێڕاویته‌وه فه‌رمووده‌كه قودسیه.
له(ئه‌بوزه‌ره)وه له پێغه‌مبه‌ره‌وه ﷺ له فه‌رمووده‌یه‌كی قودسیدا له خوای په‌روه‌ردگاره‌وه كه فه‌رموویه‌تی: ئه‌ی به‌نده‌كانم! من سته‌مم له‌سه‌رخۆم حه‌رام كردووه و، له نێوان ئێوه‌شدا حه‌رامم كردووه، سته‌م له‌یه‌كتر مه‌كه‌ن، ئه‌ی به‌نده‌كانم! هه‌مووتان گومڕان مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌تان نه‌بێت كه‌من ڕێنموییم كردوون، داوای ڕێنموییم لێبكه‌ن، ڕێنمووییتان ده‌كه‌م. ئه‌ی به‌نده‌كانم! هه‌مووتان برسین مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌تان نه‌بێت كه من خواردنم پێداون، داوای خواردنم لێبكه‌ن، خۆراكتان ده‌ده‌مێ، ئه‌ی به‌نده‌كانم! هه‌مووتان ڕووتن مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌تان نه‌بێت كه من پۆشته‌م كردوون، داوای پۆشاكم لێبكه‌ن پۆشته‌تان ده‌كه‌م ئه‌ی به‌نده‌كانم! ئێوه شه‌و و ڕۆژ هه‌ڵه ده‌كه‌ن منیش له هه‌موو تاوان و هه‌ڵه‌كانتان خۆش ده‌بم، داوای لێخۆشبونم لێبكه‌ن ئه‌ی به‌نده‌كانم ئێوه به‌ڕاستی ناتوانن بگه‌ن به‌و ئاسته‌ی كه زه‌ره‌ر له‌من بده‌ن، هه‌روه‌ها ناتوانن بگه‌ن به‌و ئاسته‌ی كه سوودم پێببه‌خشن، ئه‌ی به‌نده‌كانم! ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا و كۆتاییتان به مرۆڤ و جنۆكه‌كانه‌وه دڵیان وه‌ك دڵی له‌خوا ترسترین كه‌ستان بێت، ئه‌وه هیچ له موڵكی من زیاد ناكات, ئه‌ی به‌نده‌كانم! ئه‌گه‌ر كۆتاییتان به مرۆڤ و جنۆكه‌تانه‌وه دڵیان وه‌ك دڵی خراپترین كه‌ستان بێت، ئه‌وه هیچ له موڵكی من كه‌م ناكات. ئه‌ی به‌نده‌كانم! ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا و كۆتایتان به مرۆڤ و جنۆكه‌تانه‌وه تێگڕا له گۆڕه‌پانێكدا بوه‌ستن و داوام لێبكه‌ن، هه‌موو مرۆڤێك ئه‌وه‌ی كه داوای ده‌كات پێی ببه‌خشم، ئه‌وه هیچ له‌وه‌ی له‌لای منه كه‌م ناكات، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رزیه‌ك له ئاوی ده‌ریا كه‌می ده‌كاته‌وه. ئه‌ی به‌نده‌كانم! به‌ڕاستی ئه‌مه كرده‌وه‌كانی خۆتانه و من بۆتانی ده‌ژمێرم و تۆماری ده‌كه‌م و پاشان پاداشتان ده‌ده‌مه‌وه. هه‌ركه‌سێك چاكه‌ی ده‌ست كه‌وت باسوپاسی خوای گه‌وره بكات و هه‌ركه‌سیش شتێكی تریشی ده‌ست كه‌وت، ئه‌وه با ته‌نها سه‌رزه‌نشتی خۆی بكات.
*- (ئه‌بوزه) چه‌ند فه‌رمووده‌ی له پێغه‌مبه‌ر خواوه ﷺ گێڕاوه‌ته‌وه.
كۆی گشتی ئه‌و فه‌رمووده‌نای كه (ئه‌بوزه‌ر) له پێغه‌مبه‌ر خواوه گێڕاویته‌وه (281) فه‌رمووده‌یه.
وه (بوخاری ومسلم) به‌هاوبه‌شی (12) فه‌رمووده‌یان گێڕاوه‌ته‌وه.
وه (بوخاری) به‌تنها (2) گێڕاوه‌ته‌وه، وه (مسلم)یش به‌تنها (19) فه‌رمووده گێڕاوه‌ته‌وه.
*- وه‌سێتی (ئه‌بوزه‌ر )بۆ خێزانه‌كه‌ی له كاتی سه‌ره‌مه‌رگدا.
خێزانه‌كه‌ی (ئه‌بوزه‌ڕ) ده‌ست ده‌كات به‌گریان، (ئه‌بوزه‌ڕ) لێی پرسی بۆچی ده‌گریت؟ ئه‌ویش گوتی: بۆ تۆ ده‌گریم! له‌م بیابانه‌ی (ربذة)دا ده‌مریت بێكه‌س وكاری، وه‌هیچ شتێك نیه بیكه‌ین به كفن بۆت، وه‌هیچ كه‌سیش نیه نوێژت له‌سه‌ربكات، (ئه‌بوزه‌ڕ) یش گوتی: مه‌گری موژه‌وپێبده‌م، ئه‌وه ئه‌ومژده‌یه‌یه كه ڕۆژێ پێغه‌مبه‌ری خودا ﷺ هات بۆلامان وئه‌و مژده‌به‌ی پێی‌دان به‌من و فوڵان وفوڵانه كه‌س كه به‌ناوی خۆمانه‌وه ناوی هێنانین پێی فه‌رمووین: هه‌ریه‌ك له ئێوه له بیاباندا ده‌مرێت.
پاشان به خێزانه‌كه‌ی و غلامه كه‌ی گوت: كاتێك مردم بم شۆن و كفنم بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه دام نێن، هه‌ركاروانێك هات پرسیاریان كرد گووتیان: ئه‌و جه‌نازه‌یه‌ی هێكێی؟ بڵین: ئه‌وه جه‌نازه‌ی (ئه‌بوزه‌ڕه)، كاتێك مرد وه‌سێته‌كه‌یان به‌جێ هێنا، یه‌كه‌م كاروان كه له (كوفه)وه هات، به‌لای جه‌نازه‌كه‌دا تێپه‌ڕی و پرسیاریان كرد گووتیان: ئه‌وجه‌نازه‌یه‌ی هی كێیه؟ گووتیان: ئه‌وه (ئه‌بوزه‌ڕ) له ناو ئه‌و كاروانه‌كه‌دا (عبدالله‌ی كوڕی مه‌سعود)ی تیا‌بوو، له‌سه‌ر وڵاخه‌كه‌ی دابه‌زی ده‌ستی كرد به‌گریانێكی زۆر گووتی: ئه‌ی براكه‌م ئه‌ی هاوڕیكه‌م صدق رسول الله -صلى الله عليه وسلم-: (يرحم الله أبا ذر! يمشي وحده، ويموت وحده، ويبعث وحده)، ئه‌مجا نویژیان له‌سه‌ر كرد‌و ئه‌سپه‌ردی خاكیان كرد.
(ئه‌بوزه‌ڕ) مانگی (زی لحبجه)ی ساڵی (32)ی كۆچی له ناوچه‌ی (ربذة) ده‌كه‌وێته به‌شی ڕۆژ ئاوای شاری (مه‌دينة) وه‌فاتی كردوه.
(ئه‌بوزه‌ڕ) - رَضِيَ اللهُ عَنْهُ- زۆر به‌غریبی وه فاتی كرد.
(ئه‌بوزه‌ڕ) یه‌كێكه له‌سه‌ندی (بوخاری ومسلم وئه‌بوداود وترمزی ونه‌سائی وئیبنوماجه).
مامۆستای (ئه‌بوزه‌ڕ)
1-النبی صلى الله عليه وسلم
2- معاوية ابو سفیان
ئه‌وانه‌ی فه‌رمووده‌یان له (ئه‌بوزه‌ڕ) وه‌رگرتووه ئه‌مانه‌ن.
1-أنس بن مالك
2- عبد الله بن عباس
3- أبو إدريس الخولاني
4- زيد بن وهب الجهني
5- الأحنف بن قيس
6- جبير بن نفير
7- سعيد بن المسيب
8- وعطاء بن يسار
9- حذيفة بن أسيد الغفاري
10- عبد الله بن عمر بن الخطاب
11- أبو مسلم الخولاني
12- ربعي بن حراش
13- عبد الرحمن بن غنم الأشعري
14- قيس بن عباد البصري
15- سويد بن غفلة
16- صعصعة بن معاوية التميمي
17-عبد الله بن شقيق العقيلي
18- عبيد بن عمير الليثي
19- غضيف بن الحارث وعاصم بن سفيان الثقفي
20- عبيد بن الخشخاش وأبو مسلم الجذمي
21-موسى بن طلحة بن عبيد الله
قسه‌ی گه‌وره زانایان له‌سه‌ر(ئه‌بوزه‌ڕ)
1- ابن حجرالعسقلانی ده‌ڵێت: (ئه‌بوزه‌ر) یه‌كێكه له هاوه‌ڵان
2- ابوداود ده‌ڵێت: (ئه‌بوزه‌ر) به‌شداری غه‌زای به‌دری نه‌كردوه، به‌ڵام له‌زانستدا وه‌ك(ئیبنو مه‌سهود) وا بووه.
سه‌رچاوه كان:-
1- سير أعلام النبلا‌ء ط الرسالة (2/ 46)
2- تهذيب الكمال في أسماء الرجال (33/ 294)
3- الاستيعاب في معرفة الأصحاب (1/ 252)
4- أسد الغابة ط الفكر (1/ 357)
5- معرفة الصحابة لأبي نعيم (2/ 557)
6- تاريخ الإسلام ت بشار (2/ 218)
7- رجال صحيح البخاري = الهداية والإرشاد في معرفة أهل الثقة والسداد (1/ 146)
8- الإصابة في تمييز الصحابة ت مركز هجر للبحوث (2/ 243)
9- تهذيب التهذيب (12/ 90)
10- الطبقات الكبير لابن سعد - مكتبة الخانجي (4/ 205)
11- التاريخ الكبير للبخاري بحواشي محمود خليل (2/ 221)
12- البداية والنهاية ط إحياء التراث (7/ 185)
