واعلم أن الدين العتيق: ما كان من وفاة رسول الله - صلى الله عليه وسلم - إلى قتل عثمان بن عفان

١٠٧ - واعلم أن الدين العتيق: ما كان من وفاة رسول الله - صلى الله عليه وسلم - إلى قتل عثمان بن عفان - رضي الله عنه - وكان قتله أول الفرقة، وأول الاختلاف، فتحاربت الأمة، وتفرقت، واتبعت الطمع والأهواء، والميل إلى الدنيا، فليس لأحد رخصة في شيء أحدثه مما لم يكن عليه أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم، أو يكون رجل يدعو إلى شيء أحدثه من قبله من أهل البدع، فهو كمن أحدثه، فمن زعم ذلك أو قال به، فقد رد السنة وخالف الحق و الجماعة، وأباح البدع، وهو أضر على هذه الأمة من إبليس.
هیچ شتێک نییە.
وە بزانە دینە دێرینەکە: ئەو دینەیە پێغەمبەری خوا - صلى الله عليه وسلم - لەسەری وەفاتی کرد، تاکو کوشتنی عوسمانی کوڕی عەففان - خوا لێی ڕازی بێت - کوشتنی ئەو یەکەم دووبەرەکی و یەکەم ناکۆکی و جیاوازی بوو، جا ئەم ئوممەتە جەنگیان بەرپا کرد لەگەڵ یەکتردا، جیاوازبوون و شوێنی تەماح و ئارەزوو کەوتن و لایان دا بەرەو لای دونیا، جا هیچ کەسێک ئیزنی پێ نەدراوە لە هەر شتێکدا دایهێنابێ لەوەی هاوەڵان لەسەری نەبوون، یان بانگەوازی بۆ داهێنراوێک دەکات لەپێش خۆی دایانهێنابێ بیدعەچیەکان، ئەوە وەکو ئەو کەسەیە خۆی دایهێنابێ، بۆیە هەرکەسێ باوەڕی وابێ یان ئەوە بڵێت، ئەوە سوننەتی ڕەتکردۆتەوە، لەگەڵ حەق و جەماعەتدا ناکۆک بووە و بیدعەی حەڵاڵ کردووە و ڕێگەی پێداوە، جا ئەو کەسە زیانبەخشترە لەسەر ئەم ئوممەتە لە ئیبلیس.
ئەثەری دواتر ئەثەری پێشووتر