واعلم أنه لا يزال الناس في عصابة من أهل الحق والسنة

١٠٢ - واعلم أنه لا يزال الناس في عصابة من أهل الحق والسنة، يهديهم الله، ويهدي بهم غيرهم، ويحيي بهم السنن، فهم الذين وصفهم الله تعالى مع قلتهم عند الاختلاف، فقال: {وَمَا ٱخْتَلَفَ فِيهِ إِلَّا ٱلَّذِينَ أُوتُوهُ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُمُ ٱلْبَيِّنَٰتُ بَغْيًۢا بَيْنَهُمْ ۖ }، فاستثناهم، فقال: {فَهَدَى ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لِمَا ٱخْتَلَفُوا۟ فِيهِ مِنَ ٱلْحَقِّ بِإِذْنِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ يَهْدِى مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٍ مُّسْتَقِيمٍ}، وقال رسول الله - صلى الله عليه وسلم: {لاتزال عصابة من أمتي ظاهرين على الحق، لا يضرهم من خذلهم، حتى يأتي أمر الله وهم ظاهرون}.
هیچ شتێک نییە.
وە بزانە کۆمەڵێکی خەڵکی بەردەوام لەسەر ئەهلی حەق و سوننەتن، الله تعالى ڕێنمووییان دەکات، وە الله تعالى دەیانکاتە هۆی هیدایەت بۆ جگەلە خۆیانیش، وە الله تعالى سوننەتەکانیان پێ زیندوو دەکاتەوە، الله تعالى وەسفی ئەوانی کردووە لەکاتی جیاوازیدا هەرچەندە کەمن، دەفەرمووێت: {جا هیچ کەسێک لەو کتێبانە جیاوازی و ناکۆکی نەبوو، جگە لەوانەی کە ئەو کتێبانەیان پێدرابوو، دوای ئەوەی بەڵگەو نیشانەی ڕوون و ئاشکرایان بۆ هات}. الله تعالى ئەوانی جیاکردەوە، فەرمووی: {الله تعالى هیدایەتی ئیماندارانی دا و ڕێنموویی کردن بۆ حەق لەو ناکۆکی و جیاوازیەی ئەوان تێی کەوتبوون هیدایەتی ئەمانی دا بە ئیزن وفەرمانی خۆی، الله تعالى ڕێنموویی هەرکەسێک دەکات کە بیەوێت و ویستی لێ بێت بۆ ڕێگەو ڕێبازی ڕاست و دروست}. وە پێغەمبەری الله - صلى الله عليه وسلم - فەرموویەتی: {بەردەوام کۆمەڵێک لە ئوممەتەکەم لەسەر حەق دەمێنن، نابەزن کاتێ کەسێک بیەوێ سەرشۆڕیان بکات ناتوانێت زیانیان لێبدات، تا ئەو کاتەی کە فەرمانی خوا دێت تا دەیان گێڕێتەوە بۆ لای خۆی ئەوان هەروا دەمێننەوە}.
ئەثەری دواتر ئەثەری پێشووتر