واعلم رحمك الله أن أهل العلم لم يزالوا يردون قول الجهمية

٩٧ - واعلم رحمك الله أن أهل العلم لم يزالوا يردون قول الجهمية، حتى كان في خلافة بني فلان تكلم الرويبضة في أمر العامة، وطعنوا على آثار رسول الله ﷺ، وأخذوا بالقياس والرأي، وكفروا من خالفهم، فدخل في قولهم الجاهل والمغفل، والذي لا علم له، حتى كفروا من حيث لا يعلمون، فهلكت الأمة من وجوه، وكفرت من وجوه، وتزندقت من وجوه، وضلت من وجوه، وتفرقت وابتدعت من وجوه، إلا من ثبت على قول رسول الله ﷺ، وأمره، وأمر أصحابه، ولم يخطيء أحدا منهم ولم يجاوز أمرهم، ووسعه ما وسعهم، ولم يرغب عن طريقتهم ومذهبهم، وعلم أنهم كانوا على الإسلام الصحيح والإيمان الصحيح، فقلدهم دينه واستراح، وعلم أن الدين إنما هو بالتقليد، والتقليد لأصحاب محمد ﷺ.
هیچ شتێک نییە.
وە بزانە ڕەحمەتی الله ـت لێبێ ئەهلی عیلم بەردەوام ڕەددی قسەی جەهمییەکانیان دەدایەوە، تاکو سەردەمی خەلافەتی بەنی فڵان هات و (رويبضة) هاتە زمان لەکاروباری گشتیدا، تانەیان دا لە فەرموودەکانی پێغەمبەری الله ﷺ، و (قياس) و بۆچوونیان وەرگرت و ئەوانەی جیاواز بوون لەگەڵیاندا بە کافریان دەزانی. بۆیە خەڵکی نەفام و بێئاگا، وە ئەوانەی عیلمیان نەبوو چوونە سەر ڕای ئەوان، تاکو تووشی کوفر بوون بەشێوەیەک ئاگایان لە خۆیان نەبوو، بۆیە ئەم ئوممەتە بە هەلاکەتدا چوو، لەچەند ڕوویەکەوە کوفریان کرد، وە لەچەند ڕوویەکەوە زەندیق بوون، لەچەند ڕوویەکەوە گومڕا بوون، جیاواز بوون و بیدعەیان کرد لەچەند ڕوویەکەوە، تەنها ئەوانە نەبێ کە دامەزراوبوون لەسەر قسەی پێغەمبەری الله ﷺ و فەرمانی ئەو و هاوەڵانی، قسەیان پێش هیچ یەکێک لەوان نەخست و لە فەرمانی ئەوان تێنەپەڕین، وە ئەوەی ئەوان ووتیان هەر ئەوەی بەس بوو، پشتی هەڵنەکرد لەڕێگاو ڕێچکەی ئەوان، وە زانی کەوا ئەوان لەسەر ئیسلام و ئیمانی ڕاست و تەواوبوون، بۆیە لە دینەکەیدا چاوی لەوان کرد و بێ خەم بوو، زانی کەوا دین بریتییە لە چاولێکردن، چاولێکردنی هاوەڵانی محمد ﷺ.
ئەثەری دواتر ئەثەری پێشووتر