وإذا وقعت الفتنة، فالزم جوف بيتك، و فر من جوار الفتنة، وإياك والعصبية

١١٣ - وإذا وقعت الفتنة، فالزم جوف بيتك، و فر من جوار الفتنة، وإياك والعصبية، وكل ما كان من قتال بين المسلمين على الدنيا، فهو فتنة، فاتق الله وحده لا شريك له، ولا تخرج فيها، ولا تقاتل فيها، ولا تهوى ولا تشايع ولا تمايل، ولا تحب شيئا من أمورهم، فإنه يقال: من أحب فعال قوم - خيرا كان أو شرا - كان كمن عمله. وفقنا الله وإياكم لمرضاته، وجنبنا وإياكم معصيته.
هیچ شتێک نییە.
ئەگەر فیتنە ڕوویدا ئەوا دەست بەناو ماڵەکەی خۆتەوە بگرە، لە دراوسێتی فیتنە دوور بکەوە، ئاگاداری و وریایی دەمارگیری بە، هەر کوشتارێک لەنێوان موسڵماناندا لەسەر دونیا ڕوویداوە ئەوە فیتنەیە، بۆیە لەو خوایە بترسە کە تاک و تەنهایە و هیچ هاوبەشێکی نییە، تێیدا دەرمەچۆ، کوشتاریش مەکە، ئارەزووت بۆ لای کەس نەڕوات و لەگەڵ هیچ لایەکدا مەبەو لامەدە، هیچ شتێک لە کاروباری ئەوانت لا خۆشەویست نەبێ، چونکه وتراوە: هەرکەسێک کردەوەی کۆمەڵێکی لا خۆشەویست بێت - جا چاک بێت یان خراپ - ئەوا وەکو ئەو کەسەیە کاری پێ کردبێت، الله تعالىٰ ئێمە و ئێوەش تەوفیق بدات بۆ ڕەزامەندی خۆی و دوورمان بخاتەوە لە سەرپێچی کردنی.
ئەثەری دواتر ئەثەری پێشووتر