وكل ما سمعت من الآثار مما لم يبلغه عقلك

٥٠ - وكل ما سمعت من الآثار مما لم يبلغه عقلك، نحو قول رسول الله ﷺ: {قلوب العباد بين أصبعين من أصابع الرحمن [عز وجل]}.
وقوله: {إن الله تبارك وتعالى ينزل إلى سماء الدنيا}، و{ينزل يوم عرفة}، و {ينزل يوم القيامة}، و {جهنم لا يزال يطرح فيها، حتى يضع عليها قدمه جل ثناؤه}، وقول الله تعالى للعبد: {إن مشيت إلي، هرولت إليك}، و قوله: {إن الله تبارك وتعالى ينزل يوم عرفة}، وقوله: {خلق الله آدم على صورته}، وقول النبي ﷺ: {رأيت ربي في أحسن صورة}.
وأشباه هذه الأحاديث فعليك بالتسليم والتصديق والتفويض، لا تفسر شيئاً من هذه بهواك، فإن الإيمان بهذا واجب، فمن فسر شيئاً من هذا بهواه، أو رده، فهو جهمي.
هیچ شتێک نییە.
وە هەرکاتێک گوێبیستی فەرموودەیەک بووی عەقڵت پێی نەدەگەیشت وەکو ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەری خوا ﷺ کە دەفەرمووێت: {دڵی بەندەکان لەنێوان دوو پەنجەیە لە پەنجەکانی خوای میهرەباندا}. وە ئەو فەرموودەیەی: {الله تعالىٰ دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا}، و {لە ڕۆژی عەرەفەدا دادەبەزێت}، وە {لە ڕۆژی قیامەتدا دادەبەزێ}، وە {دۆزەخ بەردەوام خەڵکی تێ دەکرێت تاکو خوای پەروەردگار پێی خۆی دەخاتە سەر}. خوای گەورە بە بەندەکەی دەڵێت: {ئەگەر بە ڕێکردن بەرەو لام بێیت ئەوا من بە ڕاکردن بەرەو لات دێم}، وە فەرموودەی: {خوای گەورە ئادەمی دروستکردووە لەسەر شێوەی خۆی}، وە پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت: {پەروەردگارم بینی لەسەر جوانترین شێوە}. لەنموونەی ئەم فەرموودانە، ئەوا پێویستە لەسەرت تەسلیم بوون و بەڕاست زانین و ڕاسپاردن [گەڕاندنەوەی شێوەکەی بۆلای خوا]، هیچ یەکێک لەوانە بە ئارەزووی خۆت تەفسیر مەکە، چونکه باوەڕهێنان بەوە واجبە، جا هەرکەسێک شتێکی لەوانە تەفسیر کرد بە ئارەزووی خۆی یان ڕەتیکردەوە ئەوا جەهمییە.
ئەثەری دواتر ئەثەری پێشووتر