Latest Posts

نوێترین ئەثەر

والمستور من المسلمين من لم تظهر له ريبة

١٣٠ - والمستور من المسلمين من لم تظهر له ريبة.

هیچ شتێک نییە.
کەسی ئابڕوودار لە موسڵمانان ئەو کەسەیە کە هیچ گومانی تاوانی ئاشکرای لێ دەرنەکەوتووە.

وكل علم إدعاه العباد من علم الباطن لم يوجد في الكتاب وفي السنة، فهو بدعة وضلالة

١٣١ - وكل علم إدعاه العباد من علم الباطن لم يوجد في الكتاب وفي السنة، فهو بدعة وضلالة، ولا ينبغي لأحد أن يعمل له، ولا يدعو إليه.

هیچ شتێک نییە.
وە هەر زانستێک بەندەکان بانگەشەی بۆ دەکەن لە زانستی "باطن" لە کیتاب و سوننەتدا نەبێ ئەوە بیدعەو گومڕاییە، وە بۆ هیچ کەسێک نابێ کاری پێبکات و بانگەوازی بۆ بکات.

وأيما امرأة وهبت نفسها لرجل، فإنه لا تحل له

١٣٢ - وأيما امرأة وهبت نفسها لرجل، فإنه لا تحل له، يعاقبان إن نال منها شيئا إلا بولي وشاهدي عدل وصداق.

هیچ شتێک نییە.
وە هەرکاتێ ئافرەتێک خۆی پێشکەش بە پیاوێک کرد ئەوا بۆی حەڵاڵ نییە، هەردووکیان سزا دەدرێن ئەگەر هەر کارێک بکەن، ئیللا بە بوونی خاوەنەکەی و دوو شایەتی عەدل و مارەیی نەبێ.

وإذا رأيت الرجل يطعن على أحد من أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم، فاعلم أنه صاحب قول سوء وهوى

١٣٣ - وإذا رأيت الرجل يطعن على أحد من أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم، فاعلم أنه صاحب قول سوء وهوى، ولقول رسول الله صلى الله عليه وسلم: إذا ذكر أصحابي فأمسكوا، فقد علم النبي صلى الله عليه وسلم ما يكون منهم من الزلل بعد موته، فلم يقل فيهم إلا خيرا، وقوله: ذروا أصحابي، لا تقولوا فيهم إلا خيرا، ولا تحدث بشيء من زللهم ولا حر بهم، ولا ما غاب عنك علمه، ولا تسمعه من أحد يحدث به، فإنه لا يسلم لك قلبك إن سمعت.

هیچ شتێک نییە.
وە ئەگەر کەسێکت بینی تانەی لە یەکێک لە هاوەڵانی پێغەمبەری الله (صلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) دەدا ئەوا بزانە کە خاوەنی قسەی خراپ و هەوا و ئارەزووە، لەبەر فەرموودەکەی پێغەمبەری الله (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) کە دەفەرمووێت: ئەگەر باسی هاوەڵانم کرا، ئەوا دەست هەڵگرن، چونکه پێغەمبەری الله (صلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) دەیزانی لەپاش کردنی ئەوان تووشی هەڵە دەبن، بۆیە لە چاکە زیاتر دەربارەیان هیچی نەگوتوە، وە دەفەرموێت: واز لە هاوەڵانم بێنن، دەربارەیان هیچ قسەیەک مەکەن جگە لە خێر و چاکە، دەربارەی هەڵەکان هیچ مەگێڕنەوە، وە دەربارەی جەنگەکانیان وە ئەوەی کە زانینی لە تۆوە نادیارە، گوێ لە هیچ کەسێک مەگرە باسی دەکات، چونکه دڵت هەرگیز سەلامەت نابێ ئەگەر تۆ ئەوەت بیست.

وإذا سمعت الرجل يطعن على الآثار، أو يرد الآثار، أو يريد غير الآثار، فاتهمه على الإسلام

١٣٤ - وإذا سمعت الرجل يطعن على الآثار، أو يرد الآثار، أو يريد غير الآثار، فاتهمه على الإسلام، ولا تشك أنه صاحب هوى مبتدع.

هیچ شتێک نییە.
وە ئەگەر کەسێکت بینی تانە لە ئەثەر دەدات یان ئەثەر ڕەتدەکاتەوە، یان جگە لە ئەثەری دەوێت، ئەوا تۆمەتباری بکە لەسەر ئیسلام، وە گومانت نەبێت ئەوە خاوەنی ئارەزووە و بیدعەچیە.

واعلم أن جور السلطان لا ينقص فريضة من فرائض الله عز وجل التي افترضها على لسان نبيه

١٣٥ - واعلم أن جور السلطان لا ينقص فريضة من فرائض الله عز وجل التي افترضها على لسان نبيه صلى الله عليه وسلم، جوره على نفسه، وتطوعك، وبرك معه تام لك إن شاء الله تعالى : يعني : الجماعة والجمعة معهم، والجهاد معهم، وكل شيء من الطاعات فشاركه فيه فلك نيتك.

هیچ شتێک نییە.
وە بزانە ستەمی سوڵتان هەرگیز فەرزێک لە فەرزەکانی الله کەم ناکاتەوە کە لە سەر زاری پێغەمبەرەکەی صلى الله عليه وسلم فەرزی کردووە، ستەم کردن لە نەفسی خۆیەتی، وە چاکەی تۆ لەگەڵ ئەودا تەواوە إن شاء الله تعالى، واتە : جەماعەت و جومعە و جیهادکردن لەگەڵ ئەودا، هەموو شتێک لە گوێڕایەڵییەکان بەشدارییان لەگەڵدا بکەو ئەوا بەپێی نیەتەکەت بۆت دەنووسرێت.

وإذا رأيت الرجل يدعوا على السلطان، فاعلم أنه صاحب هوى

١٣٦ - وإذا رأيت الرجل يدعوا على السلطان، فاعلم أنه صاحب هوى، وإذا رأيت الرجل يدعوا للسلطان بالصلاح، فاعلم أنه صاحب سنة إن شاء الله.

يقول فضيل بن عياض: لو كانت لي دعوة ما جعلتها إلا في السلطان.
أنا أحمد بن كامل، قال: حدثنا الحسين بن محمد الطبري، نا مردويه الصائغ، قال: سمعت فضیلاً يقول: لو أن لي دعوة مستجابة ما جعلتها إلا في السلطان.
قيل له: يا أبا علي فسر لنا هذا، قال: إذا جعلتها في نفسي لم تعدني، وإذا جعلتها في السلطان صلح، فصلح بصلاحه العباد والبلاد.
فأمرنا أن ندعوا لهم بالصلاح، ولم نؤمر أن ندعوا عليهم، وإن ظلموا وإن جاروا، لأن ظلمهم وجورهم على أنفسهم، وصلاحهم لأنفسهم وللمسلمين.
هیچ شتێک نییە.
وە ئەگەر کەسێکت بینی دۆعای لە سوڵتان دەکرد، بزانە ئەوە خاوەن ئارەزووە، وە ئەگەر کەسێکت بینی دۆعای بۆ سوڵتان دەکرد بەچاکسازی ئەوە بزانە خاوەنی سوننەتە إن شاء الله. فضيل ـی کوڕی عياض وتویەتی: ئەگەر تەنها یەک دۆعام بۆ هەبوایە ئەوا بۆ هیچم نەدەکرد تەنها بۆ سوڵتان دەکرد. أحمد ـی کوڕی کامل فەرموویەتی: لە الحسين ـی کوڕی محمد الطبري، لە عبدالصمد ـی کوڕی زيد فەرموویەتی: گوێم لە فضيل بوو دەیفه‌رموو: ئەگەر وەڵامی دۆعایەکم بدرێتەوە ئەوا دۆعام نەدەکرد تەنها بۆ سوڵتان نەبێت. پێیان فەرموو: ئەی باوکی عەلی ئەمە ڕوون بکەرەوە، فەرمووی: ئەگەر دۆعاکەم بۆ خۆم کرد ئەوە لە خۆم تێناپەڕێ، بەڵام ئەگەر بۆ سوڵتانم کرد ئەوا ئەو چاک دەبێ، بەچاک بوونی ئەو بەندەکان و وڵات چاک دەبێت. جا فەرمانمان پێکراوە دۆعای چاکسازییان بۆ بکەین، فەرمانمان پێنەکراوە دۆعایان لێ بکەین، ئەگەر ستەم و تاوانیان کرد، چونکە ستەم و تاوان لەسەر خۆیانە، چاک بوونیان بۆ خۆیان و موسڵمانانە.

📚 کتێبەکان