Latest Posts

نوێترین ئەثەر

والإيمان بأن الرجل إذا مرض يأجره الله على مرضه

٦٥ - والإيمان بأن الرجل إذا مرض يأجره الله على مرضه.

هیچ شتێک نییە.
وە باوەڕبوون بەوەی هەرکەسێک ئەگەر نەخۆش بکەوێت، ئەوا الله تعالىٰ پاداشتی دەداتەوە لەسەر نەخۆشییەکەی.

والشهيد يأجره الله على القتل

٦٦ - والشهيد يأجره الله على القتل.

هیچ شتێک نییە.
وە شەهید الله پاداشتی دەداتەوە لەسەر کوژرانەکەی [شەهیدبوونەکەی].

والإيمان بأن الأطفال إذا أصابهم شيء في دار الدنيا يألمون

٦٧ - والإيمان بأن الأطفال إذا أصابهم شيء في دار الدنيا يألمون، وذلك أن بكر بن أخت عبدالواحد قال: لا يألمون وكذب.

هیچ شتێک نییە.
وە باوەڕبوون بەوەی منداڵان ئەگەر تووشی هەرشتێک بێن لە دونیادا ئەوا ئازاریان پێدەگات، ئەوەتا - بكر - ـی خوشکەزای عبدالواحد دەڵێ: ئەوان ئازاریان پێناگات، بزانە درۆی کردووە.

واعلم أنه لا يدخل الجنة أحد إلا برحمة الله، ولا يعذب الله أحداً إلا بذنوبه

٦٨ - واعلم أنه لا يدخل الجنة أحد إلا برحمة الله، ولا يعذب الله أحداً إلا بذنوبه، بقدر ذنوبه، ولو عذب الله أهل السموات وأهل الأرضين برهم وفاجرهم، عذبهم غير ظالم لهم، لايجوز أن يقال لله تبارك وتعالى إنه ظالم، وإنما يظلم من يأخذ ما ليس له، والله جل ثناؤه له الخلق والأمر، والخلق خلقه، والدار داره، لا يسأل عما يفعل وهم يسألون ولا يقال: لم؟ وكيف؟ لا يدخل أحد بين الله وبين خلقه.

هیچ شتێک نییە.
وە بزانە هیچ کەسێک ناچێتە بەهەشتەوە ئیللا بەڕەحمەتی خوا نەبێ، خوای گەورە سزای هیچ کەسێک نادات ئیللا بە ئەندازەی تاوانەکەی خۆی نەبێ، ئەگەر سزای ئەهلی ئاسمانەکان و زەوی بدات، چاکەکارو خراپەکاران، سزایان دەدات بەبێ ئەوەی ستەمی لێیان کردبێ، نابێت بە الله تعالىٰ بگوترێ: ستەمکارە، چونکە ئەوکەسە ستەم دەکات شتێک ببات و هی خۆی نەبێ، هەموو دروستکراو و بەڕێوەبردنی هەموو بوونەوەر هەر بەدەستی ئەوە، دروستکراوەکان دروستکراوی ئەوەو ئەم ماڵە ماڵی ئەوە، پرسیاری لێ ناکرێ هەر شتێک بکات بەڵکو ئەوان بەرپرسیارن، وە ناگوترێت: بۆچی و چۆن؟، هیچ کەسێک ناکەوێتە نێوان خواو دروستکراوەکانی.

وإذا سمعت الرجل يطعن على الآثار ولا يقبلها أو ينكر شيئاً من أخبار رسول الله

٦٩ - وإذا سمعت الرجل يطعن على الآثار ولا يقبلها أو ينكر شيئاً من أخبار رسول الله ﷺ فاتهمه على الإسلام، فإنه رجل رديء القول والمذهب، وإنما طعن على رسول الله ﷺ وأصحابه، لأنه إنما عرفنا الله، وعرفنا رسول الله ﷺ، وعرفنا القرآن، وعرفنا الخير والشر، والدنيا والآخرة بالآثار.

هیچ شتێک نییە.
وە ئەگەر بیستت کەسێک تانە لە فەرموودە (ئەثەر) دەدات و وەری ناگرێت یان ئینکاری لە شتێک لە هەواڵەکان و فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا ﷺ دەکات ئەوا تۆمەتباری بکە لەسەر ئیسلام، چونکه ئەوە کابرایەکی خاوەن مەزهەب و قسەیەکی خراپە، بەڵکو ئەوە تانەی لە پێغەمبەری الله ﷺ و هاوەڵانی داوە، چونکە ئێمە خوا و پێغەمبەری خوامان ﷺ و قورئان و چاکەو خراپە و دونیا و دواڕۆژمان لەڕێگەی فەرموودەوە (ئەثەر) ناسیووە.

وأن القرآن إلى السنة أحوج من السنة إلى القرآن

٧٠ - وأن القرآن إلى السنة أحوج من السنة إلى القرآن.

هیچ شتێک نییە.
وە قورئان زیاتر پێویستی بە سوننەت هەیە لەوەی سوننەت پێویستی بە قورئان هەبێت.

والكلام والجدال والخصومة في القدر خاصة منهي عنه عند جميع الفرق

٧١ - والكلام والجدال والخصومة في القدر خاصة منهي عنه عند جميع الفرق، لأن القدر سر الله، ونهى الرب تبارك وتعالى الأنبياء عن الكلام في القدر، ونهى رسول الله ﷺ عن الخصومة في القدر، وكرهه أصحاب رسول الله ﷺ والتابعون، وكرهه العلماء وأهل الورع، ونهوا عن الجدال في القدر، فعليك بالتسليم والإقرار والإيمان، واعتقاد ما قال رسول الله ﷺ في جملة الأشياء، وتسكت عما سوى ذلك.

هیچ شتێک نییە.
وە قسەکردن و ڕکابەری و مشتومڕ کردن بەتایبەتی لە قەدەردا نەهی لێکراوە لەلایەن هەموو گروپ کۆمەڵەکانەوە، چونکه قەدەر نهێنی خودایە، پەروەردگار نەهی کردووە لە پێغەمبەران قسە لە قەدەردا بکەن، پێغەمبەری خواش ﷺ نەهی کردووە لە مشتومڕ کردن لە قەدەردا، وە هاوەڵانی پێغەمبەری خوداش ﷺ حەزیان لێ نەکردووە، وە شوێنکەوتوانیش حەزیان پێنەکردووە و زانایان و ئەهلی وەرع حەزیان لێ نەکردووە و نەهییان کردووە لە مشتومڕ و دەمەدەمێ کردن لە قەدەردا، بۆیە ئەوەی لەسەرتە تەسلیم بوون و دان پێدانان و باوەڕە، باوەڕ بەوەی پێغەمبەری الله ﷺ فەرموویەتی لەنێو کۆمەڵێ شتدا و بێ دەنگ بە لەجگە لەوانە.

والإيمان بأن رسول الله ﷺ أسري به إلى السماء، وصار إلى العرش، وكلم الله تبارك وتعالى

٧٢ - والإيمان بأن رسول الله ﷺ أسري به إلى السماء، وصار إلى العرش، وكلم الله تبارك وتعالى، ودخل الجنة، واطلع إلى النار ورأى الملائكة، وسمع كلام الله عز وجل، ونشرت له الأنبياء، ورأى سرادقات العرش والكرسي، وجميع ما في السماوات، وما في الأرضين، في اليقظة حمله جبريل على البراق حتى أداره في السماوات، وفرضت له الصلاة في تلك الليلة، ورجع إلى مكة في تلك الليلة، وذلك قبل الهجرة.

هیچ شتێک نییە.
وە باوەڕبوون بەوەی کە پێغەمبەر ﷺ شەوڕەوی پێکرا بۆ ئاسمان و ڕۆیشت بەرەو عەرش، لەگەڵ خوای گەورە قسەی کرد و چووە بەهەشتەوە و ئاگری بینی و فریشتەی بینی و قسەی خوای گەورەی بیست و پێغەمبەرانی بۆ کۆکرایەوە، وە دەوروبەری عەرش و کورسی و هەموو ئەوانەی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە بینی بە ئاشکراو بە ئاگایی جبریل لەسەر پشتی بوراقدا هەڵیگرت تاکو بە ئاسمانەکاندا گەڕاندی، ئەو شەوە نوێژی لەسەر فەرزکرا و هەر ئەو شەوە گەڕایەوە مەککە، ئەمەش لە پێش کۆچ [هیجرەت] ڕوویدا.

واعلم أن أرواح الشهداء في قناديل تحت العرش تسرح في الجنة

٧٣ - واعلم أن أرواح الشهداء في قناديل تحت العرش تسرح في الجنة، وأرواح المؤمنين تحت العرش، وأرواح الكفار والفجار في برهوت، وهي في سجين.

هیچ شتێک نییە.
وە بزانە کە ڕۆحی شەهیدەکان لەژێر چراکانی عەرش لە بەهەشتدا دەگەڕێن، وە ڕۆحی بێباوەڕان و خراپەکاران لە بیری - برهوت - دایە کە ئەویش لە - سجین - دایە.

والإيمان بأن الميت يقعد في قبره

٧٤ - والإيمان بأن الميت يقعد في قبره، ويرسل الله فيه الروح حتى يسأله منكر ونكير عن الإيمان وشرائعه، ثم يسل روحه بلا ألم، ويعرف الميت الزائر إذا أتاه، وينعم في القبر المؤمن، ويعذب الفاجر كيف شاء الله.

هیچ شتێک نییە.
وە باوەڕبوون بەوەی مردوو لە گۆڕەکەیدا دادەنیشێندرێت و ڕۆحەکەی بۆ دەگێڕدرێتەوە تاکو - منكر ونكير - پرسیاری لێدەکەن دەربارەی ئیمان و شەریعەتەکانی، پاشان ڕۆحەکەی لێ دەردەچێت بەبێ هیچ ئازارێک، مردوو دەزانێ هەرکەسێک سەردانی بکات، کەسی ئیماندار لە گۆڕەکەیدا لە خۆشیدایە، وە سزای خراپەکار دەدرێت بەو شێوەی الله تعالىٰ ویستی لێ بێت.

📚 کتێبەکان