Latest Posts

نوێترین ئەثەر

والكلام والجدال والخصومة في القدر خاصة منهي عنه عند جميع الفرق

٧١ - والكلام والجدال والخصومة في القدر خاصة منهي عنه عند جميع الفرق، لأن القدر سر الله، ونهى الرب تبارك وتعالى الأنبياء عن الكلام في القدر، ونهى رسول الله ﷺ عن الخصومة في القدر، وكرهه أصحاب رسول الله ﷺ والتابعون، وكرهه العلماء وأهل الورع، ونهوا عن الجدال في القدر، فعليك بالتسليم والإقرار والإيمان، واعتقاد ما قال رسول الله ﷺ في جملة الأشياء، وتسكت عما سوى ذلك.

هیچ شتێک نییە.
وە قسەکردن و ڕکابەری و مشتومڕ کردن بەتایبەتی لە قەدەردا نەهی لێکراوە لەلایەن هەموو گروپ کۆمەڵەکانەوە، چونکه قەدەر نهێنی خودایە، پەروەردگار نەهی کردووە لە پێغەمبەران قسە لە قەدەردا بکەن، پێغەمبەری خواش ﷺ نەهی کردووە لە مشتومڕ کردن لە قەدەردا، وە هاوەڵانی پێغەمبەری خوداش ﷺ حەزیان لێ نەکردووە، وە شوێنکەوتوانیش حەزیان پێنەکردووە و زانایان و ئەهلی وەرع حەزیان لێ نەکردووە و نەهییان کردووە لە مشتومڕ و دەمەدەمێ کردن لە قەدەردا، بۆیە ئەوەی لەسەرتە تەسلیم بوون و دان پێدانان و باوەڕە، باوەڕ بەوەی پێغەمبەری الله ﷺ فەرموویەتی لەنێو کۆمەڵێ شتدا و بێ دەنگ بە لەجگە لەوانە.

والإيمان بأن رسول الله ﷺ أسري به إلى السماء، وصار إلى العرش، وكلم الله تبارك وتعالى

٧٢ - والإيمان بأن رسول الله ﷺ أسري به إلى السماء، وصار إلى العرش، وكلم الله تبارك وتعالى، ودخل الجنة، واطلع إلى النار ورأى الملائكة، وسمع كلام الله عز وجل، ونشرت له الأنبياء، ورأى سرادقات العرش والكرسي، وجميع ما في السماوات، وما في الأرضين، في اليقظة حمله جبريل على البراق حتى أداره في السماوات، وفرضت له الصلاة في تلك الليلة، ورجع إلى مكة في تلك الليلة، وذلك قبل الهجرة.

هیچ شتێک نییە.
وە باوەڕبوون بەوەی کە پێغەمبەر ﷺ شەوڕەوی پێکرا بۆ ئاسمان و ڕۆیشت بەرەو عەرش، لەگەڵ خوای گەورە قسەی کرد و چووە بەهەشتەوە و ئاگری بینی و فریشتەی بینی و قسەی خوای گەورەی بیست و پێغەمبەرانی بۆ کۆکرایەوە، وە دەوروبەری عەرش و کورسی و هەموو ئەوانەی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە بینی بە ئاشکراو بە ئاگایی جبریل لەسەر پشتی بوراقدا هەڵیگرت تاکو بە ئاسمانەکاندا گەڕاندی، ئەو شەوە نوێژی لەسەر فەرزکرا و هەر ئەو شەوە گەڕایەوە مەککە، ئەمەش لە پێش کۆچ [هیجرەت] ڕوویدا.

واعلم أن أرواح الشهداء في قناديل تحت العرش تسرح في الجنة

٧٣ - واعلم أن أرواح الشهداء في قناديل تحت العرش تسرح في الجنة، وأرواح المؤمنين تحت العرش، وأرواح الكفار والفجار في برهوت، وهي في سجين.

هیچ شتێک نییە.
وە بزانە کە ڕۆحی شەهیدەکان لەژێر چراکانی عەرش لە بەهەشتدا دەگەڕێن، وە ڕۆحی بێباوەڕان و خراپەکاران لە بیری - برهوت - دایە کە ئەویش لە - سجین - دایە.

والإيمان بأن الميت يقعد في قبره

٧٤ - والإيمان بأن الميت يقعد في قبره، ويرسل الله فيه الروح حتى يسأله منكر ونكير عن الإيمان وشرائعه، ثم يسل روحه بلا ألم، ويعرف الميت الزائر إذا أتاه، وينعم في القبر المؤمن، ويعذب الفاجر كيف شاء الله.

هیچ شتێک نییە.
وە باوەڕبوون بەوەی مردوو لە گۆڕەکەیدا دادەنیشێندرێت و ڕۆحەکەی بۆ دەگێڕدرێتەوە تاکو - منكر ونكير - پرسیاری لێدەکەن دەربارەی ئیمان و شەریعەتەکانی، پاشان ڕۆحەکەی لێ دەردەچێت بەبێ هیچ ئازارێک، مردوو دەزانێ هەرکەسێک سەردانی بکات، کەسی ئیماندار لە گۆڕەکەیدا لە خۆشیدایە، وە سزای خراپەکار دەدرێت بەو شێوەی الله تعالىٰ ویستی لێ بێت.

واعلم أن الخير والشر بقضاء الله وقدره

٧٥ - واعلم أن الخير والشر بقضاء الله وقدره.

هیچ شتێک نییە.
وە بزانە چاکەو خراپە بە قەزاو قەدەری خوایە.

والإيمان بأن الله تبارك وتعالىٰ هو الذي كلم موسى بن عمران يوم الطور

٧٦ - والإيمان بأن الله تبارك وتعالىٰ هو الذي كلم موسى بن عمران يوم الطور، وموسى يسمع من الله الكلام بصوت وقع في مسامعه منه لا من غيره، فمن قال غير هذا، فقد كفر بالله العظيم.

هیچ شتێک نییە.
وە باوەڕبوون بەوەی الله تعالىٰ لەگەڵ موسای کوڕی عیمراندا قسەی کرد لەڕۆژی - الطور - و موساش گوێی لە قسەکانی الله بوو بەدەنگەوە گەیشتە گوێی موسا، لە جگە لە الله ـوە نەبوو، جا هەرکەسێک جگە لەم قسەیە بکات ئەوا کوفری کردووە بەخوای گەورە.

والعقل مولود، أعطي كل إنسان من العقل ما أراد الله

٧٧ - والعقل مولود، أعطي كل إنسان من العقل ما أراد الله، يتفاوتون في العقول مثل الذرة في السماوات، ويطلب من كل إنسان من العلم على قدر ما أعطاه من العقل، وليس العقل باكتساب، إنما هو فضل من الله تبارك وتعالى.

هیچ شتێک نییە.
وە عەقڵیش دروستکراوە، الله تعالى بەئەندازەی ئەوەی بیەوێ عەقڵی بەخشیوەتە هەموو مرۆڤێک، وە مرۆڤەکان جیاوازن لە عەقڵەکانیاندا وەکو گەردیلە لە ئاسمانەکاندا، بەئەندازەی ئەوەی خوای گەورە عەقڵی بەمرۆڤ بەخشیوە داوای کاری لێدەکات، وە عەقڵ بە هەوڵدان نییە، بەڵکو ئەوە فەزڵی خوایە.

واعلم أن الله فضل العباد بعضهم على بعض في الدين والدنيا

٧٨ - واعلم أن الله فضل العباد بعضهم على بعض في الدين والدنيا، عدلا منه لا يقال: جار ولا حابي، فمن قال: إن فضل الله على المؤمن والكافر سواء، فهو صاحب بدعة، بل فضل الله المؤمنين على الكافرين، والطائع على العاصي، والمعصوم على المخذول، عدل منه، هو فضله يعطي من يشاء، ويمنع من يشاء.

هیچ شتێک نییە.
وە بزانە الله تعالى فەزڵی بەندەکانی داوە بەسەر یەکتردا لە دونیا و دواڕۆژدا، ئەمەش لە دادپەروەری ئەوەو ناگوترێت: ئەو ستەمی کردووە و لایەنگیری لایەکیانی کردووە، هەرکەسێ بڵێت: فەزڵی الله بەسەر ئیماندار و بێباوەڕدا وەکو یەکە ئەوە بیدعەچییە، بەڵکو الله فەزڵی ئیماندارانی داوە بەسەر بێباوەڕاندا، وە گوێڕایەڵ بەسەر سەرپێچیکاردا، وە کەسی پارێزراو بەسەر کەسی دواکەوتوودا، ئەمەش دادپەروەری ئەوە، ئەوە فەزڵی خۆیەتی دەیبەخشێتە هەرکەسێ ویستی لێبێت، وە لە هەرکەس بیەوێت دەیگرێتەوە.

ولا يحل أن تكتم النصيحة للمسلمين - برهم وفاجرهم - في أمر الدين

٧٩ - ولا يحل أن تكتم النصيحة للمسلمين - برهم وفاجرهم - في أمر الدين، فمن كتم، فقد غش المسلمين، ومن غش المسلمين، فقد غش الدين، ومن غش الدين، فقد خان الله ورسوله والمؤمنين.

هیچ شتێک نییە.
وە حەڵاڵ نییە ئامۆژگاری لە موسڵمانان بشاردرێتەوە، چاکەکاران و خراپەکارانیان لەهەر کارێک لە کاروباری ئەم دینە، جا هەرکەسێک شاردییەوە ئەوا فێڵی لە موسڵمانان کردووە، وە هەرکەسێک فێڵ لە موسڵمانان بکات ئەوا فێڵی لە دین کردووە، وە هەرکەسێک فێڵ لە دین بکات ئەوا خیانەتی لە الله و پێغەمبەر و ئیمانداران کردووە.

والله تبارك وتعالى سميع بصير عليم، يداه مبسوطتان

٨٠ - والله تبارك وتعالى سميع بصير عليم، يداه مبسوطتان، قد علم الله أن الخلق يعصونه قبل أن يخلقهم، علمه نافذ فيهم، فلم يمنعه علمه فيهم أن هداهم للإسلام، ومن به عليهم كرما و جودا وتفضلا، فله الحمد.

هیچ شتێک نییە.
وە خوای گەورە بیسەر و بینەر و زانایە، هەردوو دەستەکانی واڵان، زانیویەتی بەندەکانی سەرپێچی دەکەن پێش ئەوەی دروستیانی کردبێ، زانینی ئەو دەربارەیان کاریگەرە، ئەو زانینەی خۆی بەرانبەریان ڕێگر نەبووە لە هیدایەت دانیان بۆ ئیسلام، منەتی خۆی ڕژاندووە بەسەریاندا وەکو بەخشندەیی و میهرەبانی و فەزڵێک، بۆیە سوپاس و ستایش تەنها بۆ ئەوە.

📚 کتێبەکان