Latest Posts

نوێترین ئەثەر

ولا تذكر أحداً من أمهات المؤمنين إلا بخير

١٣٧ - ولا تذكر أحداً من أمهات المؤمنين إلا بخير.

هیچ شتێک نییە.
وە باسی هیچ یەکێک لە دایکانی ئیمانداران مەکە تەنها بە چاکەو خێر نەبێ.

وإذا رأيت الرجل يتعاهد الفرائض في جماعة مع السلطان وغيره

١٣٨ - وإذا رأيت الرجل يتعاهد الفرائض في جماعة مع السلطان وغيره، فاعلم أنه صاحب سنة إن شاء الله تعالىٰ، وإذا رأيت الرجل يتهاون بالفرائض في جماعة وإن كان مع السلطان، فاعلم أنه صاحب هوى.

هیچ شتێک نییە.
وە ئەگەر کەسێکت بینی بەردەوامە لەسەر فەرزەکان بەجەماعەت لەگەڵ سوڵتان و جگە لەو، بزانە ئەوە خاوەنی سوننەتە إن شاء الله تعالىٰ، وە ئەگەر کەسێکت بینی کەمتەرخەمە لە جێبەجێکردنی فەڕزەکان بەجەماعەت هەرچەندە لەگەڵ سوڵتانیش بێت، بزانە ئەوە خاوەنی هەوا و ئارەزووە.

والحلال ما شهدت عليه وحلفت عليه أنه حلال

١٣٩ - والحلال ما شهدت عليه وحلفت عليه أنه حلال، وكذلك الحرام، وما حاك في صدرك، فهو شبهة.

هیچ شتێک نییە.
وە حەڵاڵ ئەوەیە شایەتی لەسەر بدەیت و سوێندی لەسەر بخۆی کە ئەوە حەڵاڵە، بەهەمان شێوە حەرامیش، ئەگەر دڵت پێی تووند بوو ئەوە شوبهەیە.

والمستور من بان ستره، والمهتوك من بان هتكه

١٤٠ - والمستور من بان ستره، والمهتوك من بان هتكه.

هیچ شتێک نییە.
وە کەسی ئابڕوودار ئەو کەسەیە کە داپۆشینەکەی ئاشکرایە، وە کەسی بێ ئابڕوو ئەو کەسەیە کە ڕیسواییەکەی ئاشکرایە.

وإذا سمعت الرجل يقول فلان مشبه أو فلان يتكلم التشبيه، فاتهمه واعلم أنه جهمي

١٤١ - وإذا سمعت الرجل يقول فلان مشبه أو فلان يتكلم التشبيه، فاتهمه واعلم أنه جهمي، وإذا سمعت الرجل يقول: فلان ناصبي، فاعلم أنه رافضي، وإذا سمعت الرجل يقول: تكلم بالتوحيد واشرح لي التوحيد، فاعلم أنه خارجي معتزلي، أو يقول فلان مجبر أو يتكلم بالإجبار أو يتكلم بالعدل فاعلم أنه قدري، لأن هذه الأسماء محدثة أحدثها أهل الأهواء.

هیچ شتێک نییە.
وە ئەگەر گوێت لە پیاوێك بوو دەیووت: فڵانە کەس مشبهە ـە، وە فڵانە کەس قسە دەربارەی تەشبیه دەکات، تۆمەتباری بکە و بزانە ئەوە جەهمیە، وە ئەگەر گوێت لە پیاوێک بوو دەیوت: فڵانە کەس ناصبيە، بزانە ئەوە کەسێکی ڕافیزییە، وە ئەگەر گوێت لێ بوو کەسێک دەیوت: دەربارەی یەکخواپەرستی (تەوحید) قسە بکە، وە یەکخواپەرستیم بۆ ڕاڤە بکە، بزانە ئەوە کەسێکی خارجی و موعتەزیلیە، یان دەیووت: فڵان کەس (مجبر) ـە یان قسە دەربارەی الإجبار دەکات یان قسە دەربارەی العدل دەکات، بزانە ئەوە کەسێکی قەدەرییە، چونکە ئەم ناوانە داهێنراون ئەهلی بیدعە دایانهێناوە.

قال عبدالله بن المبارك لا تأخذوا عن أهل الكوفة في الرفض شيئا ولا عن أهل الشام في السيف شيئا

١٤٢ - قال عبدالله بن المبارك لا تأخذوا عن أهل الكوفة في الرفض شيئا ولا عن أهل الشام في السيف شيئا ولا عن أهل البصرة في القدر شيئا ولا عن أهل خراسان في الإرجاء شيئا ولا عن أهل مكة في الصرف ولا عن أهل المدينة في الغناء لا تأخذوا عنهم في هذه الأشياء شيئا.

هیچ شتێک نییە.
عبدالله ـی کوڕی المبارك فەرموویەتی: لە ئەهلی کوفە دەربارەی الرفض هیچ شتێك وەرمەگرن، وە لە ئەهلی شام دەبارەی شمشێر هیچ شتێک وەرمەگرن، وە لە ئەهلی بەصڕە دەربارەی قەدەر هیچ شتێك وەرمەگرن، وە لە ئەهلی خوراسان دەربارەی ئیڕجاء هیچ شتێک وەرمەگرن، وە لە ئەهلی مەککە دەربارەی الصرف هیچ شتێک وەرمەگرن، وە لە ئەهلی مەدینە دەربارەی الغناء (گۆرانی) هیچ شتێک وەرمەگرن، لەوانەوە دەربارەى ئەو شتانە هیچ وەرمەگرن.

وإذا رأيت الرجل يحب أبا هریرة و أنس بن مالك و أسيد بن حضير، فاعلم أنه صاحب سنة إن شاء الله

١٤٣ - وإذا رأيت الرجل يحب أبا هریرة و أنس بن مالك و أسيد بن حضير، فاعلم أنه صاحب سنة إن شاء الله، وإذا رأيت الرجل يحب أيوب وابن عون و يونس بن عبيد و عبدالله بن إدريس الأودي والشعبي و مالك بن مغول ويزيد بن زريع ومعاذ بن معاذ ووهب بن جرير وحماد بن سلمة وحماد بن زيد ومالك بن أنس والأوزاعي وزائدة بن قدامة فاعلم أنه صاحب سنة، وإذا رأيت الرجل يحب أحمد بن حنبل والحجاج بن المنهال وأحمد بن نصر و ذكرهم بخير وقال بقولهم فاعلم أنه صاحب سنة.

هیچ شتێک نییە.
وە ئەگەر کەسێکت بینی أبا هریرة و أنس بن مالك و أسيد بن حضير ـی خۆشدەوێت ئەوە بزانە ئەو کەسە لەسەر سوننەتە إن شاء الله، وە ئەگەر کەسێکت بینی أيوب وابن عون و يونس بن عبيد و عبدالله بن إدريس الأودي والشعبي و مالك بن مغول ويزيد بن زريع ومعاذ بن معاذ ووهب بن جرير وحماد بن سلمة وحماد بن زيد ومالك بن أنس والأوزاعي وزائدة بن قدامة ـی خۆشدەوێت بزانە ئەوە لەسەر سوننەتە، وە ئەگەر کەسێکت بینی أحمد بن حنبل والحجاج بن المنهال وأحمد بن نصر ـی خۆشدەوێت و بەچاکە باسیان دەکات و قسەکانی ئەوانی دەگوت بزانە ئەوە لەسەر سوننەتە.

📚 کتێبەکان