Latest Posts

نوێترین ئەثەر

والفكرة في الله تبارك وتعالى بدعة

٥٢ - والفكرة في الله تبارك وتعالى بدعة، لقول رسول الله ﷺ: {تفكروا في الخلق، ولا تفكروا في الله}، فإن الفكرة في الرب تقدح الشك في القلب.

هیچ شتێک نییە.
وە بیرکردنەوە لە زاتی خوا بیدعەیە، بەبەڵگەی ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەری خوا ﷺ کە دەفەرمووێت: {بیر لە دروستکراوەکانی خوا بکەنەوە، بەڵام بیر لە خوا مەکەنەوە}، چونکه بیرکردنەوە لە زاتی پەروەردگار دەبێتە هۆی دروستبوونی گومان لە دڵەکاندا.

واعلم أن الهوام والسباع والدواب كلها

٥٣ - واعلم أن الهوام والسباع والدواب كلها نحو: الذر والنمل والذباب، كلها مأمورة لا يعملون (*) شيئاً إلا بإذن الله تبارك وتعالىٰ.

* ولا يعلمون
وە بزانە کەوا هەموو جڕو جانەوەرەکان و شێرو دڕندەکان و گیانلەبەران وەکو: مێرووەکان و مێروولەو مێش هەمووی پێسپێرراون، هیچ شتێک ناکەن ئیللا بە ئیزنی خوا نەبێت.

والإيمان بأن الله تبارك وتعالىٰ قد علم ما كان من أول الدهر

٥٤ - والإيمان بأن الله تبارك وتعالىٰ قد علم ما كان من أول الدهر، وما لم يكن، وما هو كائن أحصاه الله و عده عداً، ومن قال: إنه لا يعلم ما كان وما هو كائن، فقد كفر بالله العظيم.

هیچ شتێک نییە.
وە باوەڕ بەوەی الله تعالىٰ زانیویەتی ئەوەی ڕوویداوە لە سەرەتای زەمانەوە، ئەوەشی ڕوونادات، ئەوەشی کە ڕوودەدات، هەمووی ژماردووە و حیسابی کردووە، هەرکەسێک بڵێت: الله تعالىٰ نازانێت تەنها ئەوە نەبێت کە ڕوویداوە و ئەوەی هەیە، ئەوا کوفری بەخوای گەورە کردووە.

ولا نكاح إلا بولي وشاهدي عدل وصداق

٥٥ - ولا نكاح إلا بولي وشاهدي عدل وصداق، قل أو كثر، ومن لم يكن له ولي فالسلطان ولي من لا ولي له.

هیچ شتێک نییە.
وە [نیکاح] هاوسەرگیری دروست نییە و دانامەزرێت بەبێ بوونی خاوەن و دوو شایەتی عەدل و مارەییەک جا ئەگەر کەم بێت یان زۆر، هەر ئافرەتێک خاوەنی نەبێت ئەوا دەسەڵاتدار [خەلیفەی ئیمانداران] خاوەنی ئەو کەسانەیە خاوەنیان نییە.

وإذا طلق الرجل امرأته ثلاثاً، فقد حرمت عليه

٥٦ - وإذا طلق الرجل امرأته ثلاثاً، فقد حرمت عليه، ولا تحل له حتى تنكح زوجاً غيره.

هیچ شتێک نییە.
وە ئەگەر پیاوێک ژنەکەی خۆی سێ بەسێ تەڵاقدا ئەوا چیتر لێی حەرام دەبێت، بۆی حەڵاڵ نابێتەوە تاکو شوو بە یەکێکی تر نەکات.

ولا يحل دم امرىء مسلم يشهد أن لا إله إلا الله

٥٧ - ولا يحل دم امرىء مسلم يشهد أن لا إله إلا الله، ويشهد أن محمداً عبده ورسوله، إلا بإحدى ثلاث: زان بعد إحصان، أو مرتد بعد إيمان، أو قتل نفساً مؤمنة بغير حق، فيقتل به، وما سوى ذلك، فدم المسلم على المسلم حرام أبداً، حتى تقوم الساعة.

هیچ شتێک نییە.
وە خوێنی هیچ موسڵمانێک حەڵاڵ نییە کە شایەتی دابێت هیچ خوایەک نییە بەحەق جگە لە الله، وە محمد ـیش ﷺ بەندە و نێردراوی ئەوە، تەنها بەیەکێک لەم سیانە نەبێت: زینا بکات لەپاش ئەوەی ژنی هێنابێ (یان شووی کردبێ)، یان لە دینەکەی هەڵگەڕێتەوە پاش ئەوەی ئیمانی هێنابێ، یان کەسێکی ئیمانداری بەناحەق کوشتبێ بۆیە بەهۆی ئەوەوە دەکوژرێ، جگە لەوانە خوێنی موسڵمان بۆ موسڵمان حەرامە تاکو ڕۆژی دوایی.

وكل شيء مما أوجب الله عليه الفناء يفنى

٥٨ - وكل شيء مما أوجب الله عليه الفناء يفنى، إلا الجنة والنار والعرش والكرسي، واللوح والقلم والصور، ليس يفنى شيء من هذا أبداً، ثم يبعث الله الخلق على ما ماتوا عليه يوم القيامة، ويحاسبهم بما شاء، فريق في الجنة، وفريق في السعير، ويقول لسائر الخلق ممن لم يخلق للبقاء: كونوا ترابا.

هیچ شتێک نییە.
وە هەموو شتێک کە الله تعالى لەناوچوونی پێویست کردووە لەسەری ئەوا نامێنێ، تەنها بەهەشت و دۆزەخ و عەرش و کورسی و کەڕەنا (صور) و قەڵەم و لەوح نەبێ، هیچ لەوانە هەرگیز نەمانیان بەسەردا نایەت، پاشان الله تعالىٰ خەڵکی زیندوو دەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە لەسەری مردوون لە ڕۆژی قیامەتدا، بەوەی خۆی ویستی لەسەر بێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکات، کۆمەڵێک بۆ بەهەشت وە کۆمەڵێک بۆ دۆزەخ، پاشان بەهەموو ئەو دروستکراوانەی کە بۆ مانەوە دروست نەکراون دەگوترێ: ببنە خاک و خۆڵ.

📚 کتێبەکان