Latest Posts

نوێترین ئەثەر

وآدم [عليه السلام] كان في الجنة الباقية المخلوقة

٢٤ - وآدم [عليه السلام] كان في الجنة الباقية المخلوقة، فأخرج منها بعدما عصى الله [عز وجل].

هیچ شتێک نییە.
وە ئادەم (عليه السلام) لە بەهەشتە هەمیشەییە دروستکراوەکە بوو، لەپاش ئەوەی سەرپێچی خوای کرد دەرکرا.

والإيمان بالمسيح الدجال

٢٥ - والإيمان بالمسيح الدجال.

هیچ شتێک نییە.
وە باوەڕهێنان بە هاتنی مەسیحی دەججال.

والإيمان بنزول عيسى بن مريم [عليه السلام]

٢٦ - والإيمان بنزول عيسى بن مريم [عليه السلام]، ينزل فيقتل الدجال ويتزوج ويصلي خلف القائم من آل محمد ﷺ، ويموت ويدفنه المسلمون.

هیچ شتێک نییە.
وە باوەڕهێنان بە دابەزینی عیسای کوڕی مەریەم (عليه السلام)، دادەبەزێ و دەججال دەکوژێت، ژن دەهێنێت و نوێژ دەکات لە پشت مەهدییەوە کە لە بنەماڵەی پێغەمبەری خوایە ﷺ، وە دەمرێت و موسڵمانان دەینێژن.

والإيمان بأن الإيمان قول وعمل، وعمل وقول

٢٧ - والإيمان بأن الإيمان قول وعمل، وعمل وقول، ونية وإصابة، يزيد وينقص، يزيد ما شاء الله، وينقص حتى لا يبقى منه شيء.

هیچ شتێک نییە.
وە باوەڕ بەوەی ئیمان وتە و کردارە، وە کردار و وتەیە، وە نیەت و پێکانی سوننەتە، زیاد دەکات و کەم دەکات، زیاد دەکات تا خوا ویستی لەسەر بێت، وە کەم دەکات تاکو هیچی لێ نامێنێ.

وخير هذه الأمة بعد وفاة نبيها: أبو بكر، و عمر، و عثمان

٢٨ - وخير هذه الأمة بعد وفاة نبيها: أبو بكر، و عمر، و عثمان، هكذا روي لنا عن ابن عمر قال: {كنا نقول ورسول الله ﷺ بين أظهرنا: إن خير الناس بعد رسول الله ﷺ أبو بكر وعمر وعثمان، ويسمع النبي ﷺ بذلك فلا ينكره}.

ثم أفضل الناس بعد هؤلاء: علي، وطلحة، والزبير، وسعد بن أبي وقاص، وسعيد بن زيد، وعبدالرحمن بن عوف، وأبو عبيدة عامر بن الجراح، وكلهم يصلح للخلافة، ثم أفضل الناس بعد هؤلاء أصحاب رسول الله ﷺ القرن الأول الذي بعث فيهم: المهاجرون الأولون والأنصار، وهم من صلى القبلتين، ثم أفضل الناس بعد هؤلاء من صحب رسول الله ﷺ يوما أو شهرا، أو سنة، أو أقل من ذلك، أو أكثر.
ترحم عليه، وتذكر فضله، وتكف عن زلته، ولا نذكر أحدا منهم إلا بخير، تقول رسول الله ﷺ: {إذا ذكر أصحابي فأمسكوا}.
وقال سفيان بن عيينة: {من نطق في أصحاب رسول الله ﷺ بكلمة، فهو صاحب هوى}.
[وقال النبي ﷺ: {أصحابي كالنجوم، بأيهم اقتديتم اهتديتم}]. (*).
* ابن الحزم والبزار والبيهقي ئەم فەرموودەیەیان بە زەعیف و باتڵ ناوبردووە.
وە باشترین کەس لەم ئوممەتەدا لەپاش مردنی پێغەمبەرەکەی: ئەبوبەکر ـە، پاشان عومەر ـە، پاشان عوسمان ـە (خوا لێیان ڕازی بێت). بەم شێوەیە لە - ئیبن عومەر - ـەوە بۆمان گێڕدراوەتەوە، دەڵێت: ئێمە دەمانگوت - لەکاتێکدا پێغەمبەری خوا ﷺ لەناوماندا بوو -: باشترین کەس لەدوای پێغەمبەری خوا ﷺ ئەبوبەکر و عومەر و عوسمان ـە - (خوا لێیان ڕازی بێت)، پێغەمبەری خوا ﷺ ئەمەی دەبیست و ڕێگری لێ نەدەکرد. پاشان باشترین کەس لە دوای ئەوانە: عەلی و تەڵحە و زوبێر و سەعدی کوڕی ئەبی وەقاس و سەعیدی کوڕی زەید و عەبدولڕەحمانی کوڕی عەوف و ئەبو عوبێدە عامری کوڕی جەراح ـە، هەموویان شایستەی ئەوەن بکرێن بە خەلیفە. پاشان باشترین کەس لە دوای ئەوانە: هاوەڵانی پێغەمبەری خوان ﷺ، سەدەی یەکەم کە پێغەمبەری خوای ﷺ تیایدا ڕەوانەکرا : کۆچەرە یەکەمەکان و پشتیوانان، ئەوانەن کە نوێژیان بەرەو هەردوو قیبلەکە کرد. پاشان باشترین کەس لە دوای ئەوانە: هەرکەسێک هاوەڵێتی پێغەمبەری خوای ﷺ کردبێ بۆ ڕۆژێک یان مانگێک یان ساڵێک یان کەمتر یان زیاتر. ڕەحمەتیان بۆ دەنێرین، باسی چاکەکانیان دەکەین، واز لە باسکردنی هەڵەکانیان دێنین، باسی هیچ یەکێک لەوان ناکەین تەنها بە چاکە نەبێت لەبەر ئەو وتەیەی پێغەمبەری خوا ﷺ کە دەفەرمووێت: ئەگەر باسی هاوەڵانم کرا ئێوە بێدەنگ بن. وە سوفیانی کوڕی عویینە دەفەرمووێت: هەرکەسێک گەر تەنها بە وشەیەکیش قسەی بە هاوەڵان کرد ئەوا شوێن ئارەزوو کەوتووە. وە پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت: هاوەڵانم وەک ئەستێرە وان، هەر کامێکیان بکەنە پێشەنگی خۆتان ئەوا هیدایەت وەردەگرن.

والسمع والطاعة للأئمة فيما يحب الله ويرضى

٢٩ - والسمع والطاعة للأئمة فيما يحب الله ويرضى، ومن ولي الخلافة بإجماع الناس عليه ورضاهم به، فهو أمير المؤمنين.

هیچ شتێک نییە.
وە گوێڕایەڵی کردنی پێشەوایان لەوەی خوای گەورە پێی خۆشە و پێی ڕازییە، وە هەرکەسێک خیلافەتی گرتە دەست بە کۆڕای خەڵکی لەسەری و ڕازی بوونیان، ئەوە ئەمیری باوەڕدارانە.

ولا يحل لأحد أن يبيت ليلة ولا يرى أن عليه إماما، برا كان أو فاجرا

٣٠ - ولا يحل لأحد أن يبيت ليلة ولا يرى أن عليه إماما، برا كان أو فاجرا.

هیچ شتێک نییە.
وە حەڵاڵ نییە بۆ هیچ کەسێک تەنها شەوێک بمێنێتەوە و نەبینێ کە پێشەوایەکی هەیە، جا لە چاکەکار بێت یان خراپەکار.

📚 کتێبەکان