Latest Posts

نوێترین ئەثەر

واعلم أنه لم تجيء بدعة قط إلا من الهمج الرعاع أتباع كل ناعق، يميلون مع كل ريح

١٠١ - واعلم أنه لم تجيء بدعة قط إلا من الهمج الرعاع أتباع كل ناعق، يميلون مع كل ريح، فمن كان هكذا، فلا دين له، قال الله تبارك وتعالى: {فَمَا ٱخْتَلَفُوٓا۟ إِلَّا مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلْعِلْمُ بَغْيًۢا بَيْنَهُمْ ۚ }، وقال: {وَمَا ٱخْتَلَفَ فِيهِ إِلَّا ٱلَّذِينَ أُوتُوهُ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُمُ ٱلْبَيِّنَٰتُ بَغْيًۢا بَيْنَهُمْ ۖ }، وهم علماء السوء أصحاب الطمع والبدع.

هیچ شتێک نییە.
وە بزانە هەرگیز بیدعە پەیدا نەبووە، تەنها لەڕێگەی کەسانی نەزان و هەرچی و پەرچی ـەوە نەبێت، کە شوێن هەموو بانگێک دەکەون، لەگەڵ هەموو بایەکدا لار دەبنەوە، جا هەرکەسێ وابوو ئەوا دینی نییە، الله تعالى دەفەرمووێت: {ناکۆکی و دووبەرەکیان نەبوو مەگەر دوای ئەوەی کە هەموو شت ڕوون بووەوەو و زانستیان بۆ هات}، وە فەرموویەتی: {وە هیچ کەسێک کێشەو ناکۆکی نەبوو، جگەلەو کەسانەی ئەو کتێبەیان پێبەخشرا دوای ئەوەی بەڵگەو نیشانەی ڕوون و ئاشکرایان بۆ هات}، ئەوانیش زانای خراپ و خاوەنی تەماح و بیدعەن.

واعلم أنه لا يزال الناس في عصابة من أهل الحق والسنة

١٠٢ - واعلم أنه لا يزال الناس في عصابة من أهل الحق والسنة، يهديهم الله، ويهدي بهم غيرهم، ويحيي بهم السنن، فهم الذين وصفهم الله تعالى مع قلتهم عند الاختلاف، فقال: {وَمَا ٱخْتَلَفَ فِيهِ إِلَّا ٱلَّذِينَ أُوتُوهُ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُمُ ٱلْبَيِّنَٰتُ بَغْيًۢا بَيْنَهُمْ ۖ }، فاستثناهم، فقال: {فَهَدَى ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لِمَا ٱخْتَلَفُوا۟ فِيهِ مِنَ ٱلْحَقِّ بِإِذْنِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ يَهْدِى مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٍ مُّسْتَقِيمٍ}، وقال رسول الله - صلى الله عليه وسلم: {لاتزال عصابة من أمتي ظاهرين على الحق، لا يضرهم من خذلهم، حتى يأتي أمر الله وهم ظاهرون}.

هیچ شتێک نییە.
وە بزانە کۆمەڵێکی خەڵکی بەردەوام لەسەر ئەهلی حەق و سوننەتن، الله تعالى ڕێنمووییان دەکات، وە الله تعالى دەیانکاتە هۆی هیدایەت بۆ جگەلە خۆیانیش، وە الله تعالى سوننەتەکانیان پێ زیندوو دەکاتەوە، الله تعالى وەسفی ئەوانی کردووە لەکاتی جیاوازیدا هەرچەندە کەمن، دەفەرمووێت: {جا هیچ کەسێک لەو کتێبانە جیاوازی و ناکۆکی نەبوو، جگە لەوانەی کە ئەو کتێبانەیان پێدرابوو، دوای ئەوەی بەڵگەو نیشانەی ڕوون و ئاشکرایان بۆ هات}. الله تعالى ئەوانی جیاکردەوە، فەرمووی: {الله تعالى هیدایەتی ئیماندارانی دا و ڕێنموویی کردن بۆ حەق لەو ناکۆکی و جیاوازیەی ئەوان تێی کەوتبوون هیدایەتی ئەمانی دا بە ئیزن وفەرمانی خۆی، الله تعالى ڕێنموویی هەرکەسێک دەکات کە بیەوێت و ویستی لێ بێت بۆ ڕێگەو ڕێبازی ڕاست و دروست}. وە پێغەمبەری الله - صلى الله عليه وسلم - فەرموویەتی: {بەردەوام کۆمەڵێک لە ئوممەتەکەم لەسەر حەق دەمێنن، نابەزن کاتێ کەسێک بیەوێ سەرشۆڕیان بکات ناتوانێت زیانیان لێبدات، تا ئەو کاتەی کە فەرمانی خوا دێت تا دەیان گێڕێتەوە بۆ لای خۆی ئەوان هەروا دەمێننەوە}.

واعلم رحمك الله أن العلم ليس بكثرة الرواية والكتب

١٠٣ - واعلم رحمك الله أن العلم ليس بكثرة الرواية والكتب، إنما العالم من اتبع العلم والسنن، وإن كان قليل العلم والكتب، ومن خالف الكتاب والسنة، فهو صاحب بدعة، وإن كان كثير العلم والكتب.

هیچ شتێک نییە.
وە بزانە - ڕەحمەتی خوات لێ بێت - کەوا زانست بەزۆری ڕیوایەت و کتێب نییە، بەڵکو زانا ئەو کەسەیە شوێنی زانست و سوننەتەکان دەکەوێت، هەرچەندە زانست و کتێبی کەم بێت، هەرکەسێک لەگەڵ کیتاب و سوننەتدا ناکۆک بوو ئەوا خاوەنی بیدعەیە، هەرچەندە زانست و کتێبی زۆر بێت.

فقد قال على الله ما لا يعلم

١٠٤ - واعلم رحمك الله أن من قال في دين الله برأيه وقياسه، وتأويله من غير حجة من السنة والجماعة، فقد قال على الله ما لا يعلم.

ومن قال على الله ما لا يعلم، فهو من المتكلفين.
هیچ شتێک نییە.
وە بزانە ڕەحمەتی الله ـت لێ بێت هەرکەسێ لە دینی الله دا بە بۆچوون و قیاس و تەئویلی خۆی قسەی کرد بەبێ بەڵگە لە سوننەت و جەماعەتدا، ئەوا بەناوی الله ـوە قسەی کردووە بەبێ زانست، وە هەرکەسێ بەناوی الله ـوە قسە بکات بەبێ زانست ئەوە یەکێکە لە زۆر لەخۆکردووەکان.

والحق ما جاء من عند الله عز وجل، والسنة: سنة رسول الله - صلى الله عليه وسلم

١٠٥ - والحق ما جاء من عند الله عز وجل، والسنة: سنة رسول الله - صلى الله عليه وسلم - والجماعة: ما اجتمع عليه أصحاب رسول الله - صلى الله عليه وسلم - في خلافة أبي بكر وعمر وعثمان.

هیچ شتێک نییە.
وە حەقیش ئەوەیە لەلایەن الله ـەوە - عز وجل - هاتبێ، وە سوننەتیش، سوننەتی پێغەمبەری الله ـیە - صلى الله عليه وسلم، وە جەماعەتیش: ئەوەیە کە هاوەڵانی پێغەمبەری خوا - صلى الله عليه وسلم - لەسەری کۆکبوون لە خیلافەتی ئەبوبەکر و عومەر و عوسماندا.

فلج على أهل البدعة كلهم، واستراح بدنه، وسلم له دينه إن شاء الله

١٠٦ - ومن اقتصر على سنة رسول الله - صلى الله عليه وسلم - وما كان عليه أصحابه و الجماعة، فلج على أهل البدعة كلهم، واستراح بدنه، وسلم له دينه إن شاء الله، لأن رسول الله - صلى الله عليه وسلم - قال: {ستفترق أمتي}، و بين لنا رسول الله - صلى الله عليه وسلم - الناجي منها فقال: {ما كنت أنا عليه اليوم وأصحابي}، فهذا هو الشفاء والبيان، والأمر الواضح، والمنار المستنير، وقال رسول الله - صلى الله عليه وسلم: {إياكم والتعمق، وإياكم والتنطع، وعليكم بدينكم العتيق}*.

* ئەم وتەیە هی عەبدوڵڵای کوڕی مەسعود ـە خوا لێی ڕازی بێت نەک پێغەمبەر - صلى الله عليه وسلم.
هەرکەسێک دەستیگرت بە سوننەتەکەی پێغەمبەری الله ـوە - صلى الله عليه وسلم - ئەوەی هاوەڵان و جەماعەت لەسەری بوون، ئەوا زاڵ دەبێتە سەر هەموو ئەهلی بیدعەدا، جەستەی ئاسوودە دەبێ و دینەکەی سەلامەت دەبێت - إن شاء الله - چونکە پێغەمبەری الله - صلى الله عليه وسلم -فەرموویەتی: {لەدوای من ئوممەتەکەم جیاواز و ناکۆک دەبن}، پێغەمبەری خوا - صلى الله عليه وسلم - کۆمەڵە ڕزگاربووەکەی بۆ ڕوون کردووینەتەوەو فەرمووی: {ئەوەی ئەمڕۆ من و هاوەڵانی لەسەرە}، جا ئەمە چارەسەرو ڕوونکردنەوەی کارە ڕۆشنەکەو مەنارە ڕووناکەکەیە، پێغەمبەری خوا - صلى الله عليه وسلم - دەفەرمووێت: {خۆتان بپارێزن لە زیادەڕۆیی و تووندڕەوی، وە دەستبگرن بە دینە دێرینەکەوە}.

واعلم أن الدين العتيق: ما كان من وفاة رسول الله - صلى الله عليه وسلم - إلى قتل عثمان بن عفان

١٠٧ - واعلم أن الدين العتيق: ما كان من وفاة رسول الله - صلى الله عليه وسلم - إلى قتل عثمان بن عفان - رضي الله عنه - وكان قتله أول الفرقة، وأول الاختلاف، فتحاربت الأمة، وتفرقت، واتبعت الطمع والأهواء، والميل إلى الدنيا، فليس لأحد رخصة في شيء أحدثه مما لم يكن عليه أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم، أو يكون رجل يدعو إلى شيء أحدثه من قبله من أهل البدع، فهو كمن أحدثه، فمن زعم ذلك أو قال به، فقد رد السنة وخالف الحق و الجماعة، وأباح البدع، وهو أضر على هذه الأمة من إبليس.

هیچ شتێک نییە.
وە بزانە دینە دێرینەکە: ئەو دینەیە پێغەمبەری خوا - صلى الله عليه وسلم - لەسەری وەفاتی کرد، تاکو کوشتنی عوسمانی کوڕی عەففان - خوا لێی ڕازی بێت - کوشتنی ئەو یەکەم دووبەرەکی و یەکەم ناکۆکی و جیاوازی بوو، جا ئەم ئوممەتە جەنگیان بەرپا کرد لەگەڵ یەکتردا، جیاوازبوون و شوێنی تەماح و ئارەزوو کەوتن و لایان دا بەرەو لای دونیا، جا هیچ کەسێک ئیزنی پێ نەدراوە لە هەر شتێکدا دایهێنابێ لەوەی هاوەڵان لەسەری نەبوون، یان بانگەوازی بۆ داهێنراوێک دەکات لەپێش خۆی دایانهێنابێ بیدعەچیەکان، ئەوە وەکو ئەو کەسەیە خۆی دایهێنابێ، بۆیە هەرکەسێ باوەڕی وابێ یان ئەوە بڵێت، ئەوە سوننەتی ڕەتکردۆتەوە، لەگەڵ حەق و جەماعەتدا ناکۆک بووە و بیدعەی حەڵاڵ کردووە و ڕێگەی پێداوە، جا ئەو کەسە زیانبەخشترە لەسەر ئەم ئوممەتە لە ئیبلیس.

ومن عرف ما ترك أصحاب البدع من السنة، وما فارقوا فيه فتمسك به، فهو صاحب سنة وصاحب جماعة

١٠٨ - ومن عرف ما ترك أصحاب البدع من السنة، وما فارقوا فيه فتمسك به، فهو صاحب سنة وصاحب جماعة، وحقيق أن يتبع وأن يعان وأن يحفظ، وهو ممن أوصى به رسول الله صلى الله عليه وسلم.

هیچ شتێک نییە.
هەرکەسێ بزانێ کە بیدعەکاران وازیان لە چ سوننەتێک هێناوە، وە ئەوەی لێی جیابوونەتەوە، ئەو دەستی پێوە بگرێ ئەوە ئەو کەسە ئەهلی سوننەت و جەماعەتە، حەقی خۆیەتی شوێنی بکەون، وە یارمەتی بدرێت، وە بپارێزرێت، وە ئەویش هەر ئەوەیە پێغەمبەری الله صلى الله عليه وسلم وەسیەتی بۆ کردوون.

واعلموا رحمكم الله أن أصول البدع أربعة أبواب

١٠٩ - واعلموا رحمكم الله أن أصول البدع أربعة أبواب: انشعب من هذه الأربعة إثنان وسبعون هوى، ثم يصير كل واحد من البدع يشعب حتى تصير كلها إلى ألفين وثمان مائة قالة، وكلها ضلالة، وكلها في النار، إلا واحدة.

وهو من آمن بما في هذا الكتاب، واعتقده من غير ريبة في قلبه ولا شكوك، فهو صاحب سنة، وهو الناجي إن شاء الله.
هیچ شتێک نییە.
وە بزانن ڕەحمەتی الله ـتان لێ بێت بنچینەی بیدعەکان چوار دەرگایە (چوار بنچینەیە): لەم چوارەوە حەفتاو دوو ئارەزووی لێ دەبێتەوە، ئینجا هەریەک لەوانە دەبێتە چەند لقێکەوە، تاکو هەر هەمووی دەگاتە دوو هەزار و هەشت سەد، هەر هەمووی گومڕاییە، هەر هەمووی لە ئاگردان، تەنها یەکێکیان نەبێ. ئەویش ئەو کۆمەڵەن باوەڕیان هەیە بەوەی لەم کتێبەدا هەیە، باوەڕی پێ هەبێ بەبێ هیچ گومانێک لە دڵیدا، ئەوە کەسێکی سوننیە، هەر ئەویش ڕزگاری دەبێت - إن شاء الله -.

مما لم يجيء فيه أثر عن رسول الله ﷺ، ولا عن أصحابه، لم تكن بدعة

١١٠ - واعلم رحمك الله لو أن الناس وقفوا عند محدثات الأمور، ولم يتجاوزوها بشيء و لم يولدوا كلاماً مما لم يجيء فيه أثر عن رسول الله ﷺ، ولا عن أصحابه، لم تكن بدعة.

هیچ شتێک نییە.
وە بزانە ڕەحمەتی الله ـت لێبێت ئەگەر خەڵکی لەسەر شتە داهێنراوەکان ڕاوەستان و بەسەریدا تێنەپەڕین و هیچ قسەیەکیان دروست نەدەکرد بەوەی هیچ ئەثەرێک لە پێغەمبەری الله وە صلى الله عليه وسلم نەهاتبێت، وە لە هاوەڵانیشەوە نەهاتبێت، ئەوا بیدعە دروست نەدەبوو.

📚 کتێبەکان