Latest Posts

نوێترین ئەثەر

ستفترق أمتي على ثلاث وسبعين فرقة كلها في النار، إلا واحدة

٩٤ - واعلم أن رسول الله ﷺ قال: {ستفترق أمتي على ثلاث وسبعين فرقة كلها في النار، إلا واحدة، وهي الجماعة، قيل: يا رسول الله! من هم؟ قال: ما أنا عليه اليوم وأصحابي}.

وهكذا كان الدين إلى خلافة عمر بن الخطاب الجماعة كلها، وهكذا كان في زمن عثمان، فلما قتل عثمان [رضي الله عنه]، جاء الاختلاف والبدع، وصار الناس أحزابا وصاروا فرقا، فمن الناس من ثبت على الحق عند أول التغيير وقال به وعمل به، ودعا الناس إليه.
فكان الأمر مستقيما حتى كانت الطبقة الرابعة في خلافة بني فلان انقلب الزمان، وتغير الناس جدا، وفشت البدع، وكثر الدعاة إلى غير سبيل الحق والجماعة، ووقعت المحن في كل شيء، لم يتكلم به رسول الله ﷺ، ولا أصحابه، ودعوا إلى الفرقة - ونهى رسول الله ﷺ عن الفرقة - وكفر بعضهم بعضا، وكل دعا إلى رأيه وإلى تكفير من خالفه فضل الجهال والرعاع، ومن لا علم له، وأطمعوا الناس في شيء من أمر الدنيا، وخوفوهم عقاب الدنيا، فاتبعهم الخلق على خوف في دنياهم ورغبة في دنياهم، فصارت السنة وأهلها مكتومين، وظهرت البدع وفشت، وكفروا من حيث لا يعلمون من وجوه شتى، ووضعوا القياس، وحملوا قدرة الرب، وآياته، وأحكامه، وأمره، ونهيه على عقولهم وآرائهم، فما وافق عقولهم قبلوه، وما لم يوافق عقولهم ردوه، فصار الإسلام غريبا، والسنة غريبة، وأهل السنة غرباء في جوف ديارهم.
هیچ شتێک نییە.
وە بزانە پێغەمبەری الله ﷺ فەرموویەتی: {ئوممەتەکەم دەبێتە حەفتاو سێ تاقم و گرۆوە، هەمووی لە ئاگردایە تەنها یەکێکیان نەبێت ئەویش جەماعەتە، فەرموویان ئەی پێغەمبەری خوا کێن ئەو کۆمەڵە ڕزگاربووە؟، فەرمووی: ئەو ڕێچکەیەی ئەمڕۆ من و هاوەڵانم لەسەرین}. دینەکە ئا بەم شێوەیە بوو، تاکو خیلافەتی عومەری کوڕی خەتاب - خوا لێی ڕازی بێت - هەمووی جەماعەتە، وە هەر ئا بەم شێوەیەش بوو لە سەردەمی عوسماندا - خوا لێی ڕازی بێت - تاکو عوسمان کوژرا ئیتر جیاوازی و بیدعە پەیدابوو و خەڵکی بوونە چەند گرۆ و دەستەوە، جا لە خەڵکیدا هەبوون دامەزراو بوون لەسەر حەق هەر لە یەکەم گۆڕانکارییەوە، بەو قسەوە قسەی دەکرد و کاری پێدەکرد و خەڵکی بۆ بانگ دەکرد. کارەکە بە ڕاستی و ڕێکوپێکی دەڕۆیشت تاکو چینی چوارەم پەیدا بوو لە خیلافەتی بەنی فڵان و زەمانە هەڵگەڕایەوە و خەڵکی زۆر گۆڕان، وە بیدعە بڵاوبۆوە، بانگەوازکاران بۆ ڕێگەی جگە لە حەق و جەماعەت زۆر بوون، لەهەموو شتێکدا تاقیکردنەوە ڕوویدا کە پێغەمبەری الله ﷺ و هاوەڵانی قسەیان تێدا نەکردبوو. بانگەوازیان کرد بۆ جیاوازی و دووبەرەکی لەکاتێکدا خوای گەورە نەهی کردووە لە دووبەرەکی، هەندێکیان ئەوانیتری کافر کرد و هەریەکەو بانگەشەی بۆ بۆچوونی خۆی دەکات و بۆ بەکافر زانینی ئەوانەی ناکۆکن لەگەڵیاندا، بۆیە نەفامان و خەڵکی عەوام و ئەوانەی عیلمیان نەبوو گومڕا بوون، تەماحیان دا بە خەڵکی بە شتی دونیا، بەسزای دونیا ئەوانیان ترساند، بۆیە خەڵکی شوێنی ئەوان کەوتن لە ترسی دونیاکەیان و بەتەماحی ئەوەی لە دونیاکەیاندا هەیە. جا سوننەت و ئەهلی سوننەت شاراوەبوون، و بیدعە دەرکەوت و بڵاوبوەوە، بەشێوەیەک نازانن لەچەند ڕوویەکەوە کوفریان کردو قیاسیان دانا، توانای پەروەردگار و ئایەتەکانی و ئەحکامەکانی و فەرمانەکانی و نەهییەکانی بەپێی ئەقڵ و بۆچوونی خۆیان لێکدەدایەوە، جا ئەوەی لەگەڵ ئەقڵی ئەواندا دەگونجا وەریان دەگرت و ئەوەی لەگەڵ ئەقڵی ئەواندا نەدەگونجا ڕەتیان دەکردەوە بۆیە ئیسلام نامۆ بوو، وە سوننەتیش نامۆ بوو، وە ئەهلی سوننەت لە ماڵی خۆیاندا نامۆ بوون.

واعلم أن المتعة - متعة النساء - والاستحلال حرام إلى يوم القيامة

٩٥ - واعلم أن المتعة - متعة النساء - والاستحلال حرام إلى يوم القيامة.

هیچ شتێک نییە.
وە بزانە سیخەو حەڵاڵکردنی حەرامە تاکو ڕۆژی قیامەت.

واعرف لبني هاشم فضلهم، لقرابتهم من رسول الله ﷺ

٩٦ - واعرف لبني هاشم فضلهم، لقرابتهم من رسول الله ﷺ، وتعرف فضل قريش والعرب، وجميع الأفخاذ، فاعرف قدرهم وحقوقهم في الإسلام، ومولى القوم منهم، وتعرف لسائر الناس حقهم في الإسلام، واعرف فضل الأنصار، ووصية رسول الله ﷺ فيهم، وآل الرسول فلا تنساهم، واعرف فضلهم وكراماتهم، وجيرانه من أهل المدينة فاعرف فضلهم.

هیچ شتێک نییە.
وە فەزڵی بەنی هاشم بزانە، لەبەر نزیکیان لە پێغەمبەری الله ـوە ﷺ، وە فەزڵی قوڕەیش و عەرەب و هەموو تیرەکان بزانە، جا قەدرو مافیان بزانە لە ئیسلامدا، وە مەولای هەر قەومێک هەر لە خۆیانە و مافی هەموو خەڵکی بزانە لە ئیسلامدا. وە فەزڵی پشتیوانان (الأنصار) بزانە، وە ئامۆژگارییەکەی پێغەمبەری خوا ﷺ لە ئەواندا بزانە، وە فەزڵی ئالی پێغەمبەر الله بزانە، بۆیە هەرگیز جوێنیان پێ مەدە و فەزڵ و ڕێزیان بزانە، وە دراوسێکانیان لە خەڵکی مەدینەش ئەوانیش فەزڵیان بزانە.

واعلم رحمك الله أن أهل العلم لم يزالوا يردون قول الجهمية

٩٧ - واعلم رحمك الله أن أهل العلم لم يزالوا يردون قول الجهمية، حتى كان في خلافة بني فلان تكلم الرويبضة في أمر العامة، وطعنوا على آثار رسول الله ﷺ، وأخذوا بالقياس والرأي، وكفروا من خالفهم، فدخل في قولهم الجاهل والمغفل، والذي لا علم له، حتى كفروا من حيث لا يعلمون، فهلكت الأمة من وجوه، وكفرت من وجوه، وتزندقت من وجوه، وضلت من وجوه، وتفرقت وابتدعت من وجوه، إلا من ثبت على قول رسول الله ﷺ، وأمره، وأمر أصحابه، ولم يخطيء أحدا منهم ولم يجاوز أمرهم، ووسعه ما وسعهم، ولم يرغب عن طريقتهم ومذهبهم، وعلم أنهم كانوا على الإسلام الصحيح والإيمان الصحيح، فقلدهم دينه واستراح، وعلم أن الدين إنما هو بالتقليد، والتقليد لأصحاب محمد ﷺ.

هیچ شتێک نییە.
وە بزانە ڕەحمەتی الله ـت لێبێ ئەهلی عیلم بەردەوام ڕەددی قسەی جەهمییەکانیان دەدایەوە، تاکو سەردەمی خەلافەتی بەنی فڵان هات و (رويبضة) هاتە زمان لەکاروباری گشتیدا، تانەیان دا لە فەرموودەکانی پێغەمبەری الله ﷺ، و (قياس) و بۆچوونیان وەرگرت و ئەوانەی جیاواز بوون لەگەڵیاندا بە کافریان دەزانی. بۆیە خەڵکی نەفام و بێئاگا، وە ئەوانەی عیلمیان نەبوو چوونە سەر ڕای ئەوان، تاکو تووشی کوفر بوون بەشێوەیەک ئاگایان لە خۆیان نەبوو، بۆیە ئەم ئوممەتە بە هەلاکەتدا چوو، لەچەند ڕوویەکەوە کوفریان کرد، وە لەچەند ڕوویەکەوە زەندیق بوون، لەچەند ڕوویەکەوە گومڕا بوون، جیاواز بوون و بیدعەیان کرد لەچەند ڕوویەکەوە، تەنها ئەوانە نەبێ کە دامەزراوبوون لەسەر قسەی پێغەمبەری الله ﷺ و فەرمانی ئەو و هاوەڵانی، قسەیان پێش هیچ یەکێک لەوان نەخست و لە فەرمانی ئەوان تێنەپەڕین، وە ئەوەی ئەوان ووتیان هەر ئەوەی بەس بوو، پشتی هەڵنەکرد لەڕێگاو ڕێچکەی ئەوان، وە زانی کەوا ئەوان لەسەر ئیسلام و ئیمانی ڕاست و تەواوبوون، بۆیە لە دینەکەیدا چاوی لەوان کرد و بێ خەم بوو، زانی کەوا دین بریتییە لە چاولێکردن، چاولێکردنی هاوەڵانی محمد ﷺ.

واعلم أن من قال: لفظي بالقرآن مخلوق، فهو مبتدع

٩٨ - واعلم أن من قال: لفظي بالقرآن مخلوق، فهو مبتدع، ومن سكت فلم يقل مخلوق ولا غير مخلوق، فهو جهمي، هكذا قال أحمد بن حنبل.

وقال رسول الله ﷺ : إنه من يعش منكم بعدي فسيرى اختلافاً كثيراً، فإياكم و محدثات الأمور، فإنها ضلالة، وعليكم بسنتي، وسنة الخلفاء الراشدين المهديين، وعضوا عليها بالنواجذ.
هیچ شتێک نییە.
وە بزانە هەرکەسێک بڵێت: گفتم (لفظ ـم) بە قورئان دروستکراوە (مەخلوقە) ئەوە جەهمییە، وە هەرکەسێ بێدەنگ بوو و نەیگوت: دروستکراوە یان دروستکراو نییە ئەویش جەهمییە، ئا بەم شێوەیەی فەرموو ئەحمەدی کوڕی حەنبەل. وە پێغەمبەری الله ﷺ فەرموویەتی: هەرکەس لە ئێوە لەپاش من بژێت ئەوا جیاوازی و دووبەرەکیەکی زۆر دەبینێ، جا ئاگاداربن خۆتان لە داهێنراوەکان بەدوور بگرن، چونکه هەموو بیدعەیەک گومڕاییە، وە ئامۆژگاریتان دەکەم دەستبگرن بە سوننەت و ڕێگاکەی منەوە، وە دەستبگرن بە سوننەت و ڕێگای جێنشینە ڕێنموویی کراوەکانەوە، تووند دەستی پێوە بگرن، بە ددانەکانتان تووند بیگرن.

أنهم فكروا في الرب عز وجل، فأدخلوا: لم؟ كيف؟

٩٩ - واعلم أنه إنما جاء هلاك الجهمية: أنهم فكروا في الرب عز وجل، فأدخلوا: لم؟ كيف؟ وتركوا الأثر ووضعوا القياس وقاسوا الدين على رأيهم، فجاءوا بالكفر عيانا لا يخفى، فكفروا وكفروا الخلق واضطرهم الأمر إلى أن قالوا: بالتعطيل.

هیچ شتێک نییە.
وە بزانە کەوا بە هەلاکەت چوونی جەهمیەکان بەهۆی ئەوەوە بوو بیریان لە پەروەردگاریان کردەوە، چەند وشەیەکیان هێنایە ئاراوە وەک: بۆ؟ چۆن؟، وازیان لە فەرموودە هێنا، [قیاس] ـیان دانا، قیاسی دینیان بە بۆچوونی خۆیان کرد، بۆیە بەئاشکرایی کوفریان هێنایە کایەوەو ناشاردرێتەوە، جا خۆیان کافر کرد و خەڵکیشیان کافر کرد، و کارەکە ناچاری کردن تاکو پەکخستنیان هێنایە کایەوە: واتە [تەعطیل].

وقال بعض العلماء - منهم أحمد بن حنبل رضي الله عنه -: الجهمي كافر، ليس من أهل القبلة

١٠٠ - وقال بعض العلماء - منهم أحمد بن حنبل رضي الله عنه -: الجهمي كافر، ليس من أهل القبلة، حلال الدم، لا يرث، ولا يورث، لأنه قال: لا جمعة ولا جماعة، ولا عيدين، ولا صدقة، وقالوا: من لم يقل القرآن مخلوقا، فهو كافر، واستحلوا السيف على أمة محمد ﷺ، وخالفوا من كان قبلهم، وامتحنوا الناس بشيء لم يتكلم فيه رسول الله ﷺ ولا أحد من أصحابه، وأرادوا تعطيل المساجد والجوامع، وأوهنوا الإسلام، وعطلوا الجهاد وعملوا في الفرقة، وخالفوا الآثار، وتكلموا بالمنسوخ، واحتجوا بالمتشابه، فشككوا الناس في أرائهم وأديانهم، واختصموا في ربهم، وقالوا: ليس عذاب قبر، ولا حوض، ولا شفاعة، والجنة والنار لم تخلقا، وأنكروا كثيرا مما قال رسول الله ﷺ، فاستحل من استحل تكفيرهم ودمائهم من هذا الوجه، لأنه من رد آية من كتاب الله، فقد رد الكتاب كله، ومن رد أثرا عن رسول الله ﷺ، فقد رد الأثر كله، وهو كافر بالله العظيم، فدامت لهم المدة، ووجدوا من السلطان معونة على ذلك، ووضعوا السيف، والسوط دون ذلك، فدرس علم السنة والجماعة وأوهنوهما، وصارتا مكتومين لإظهار البدع والكلام فيها، ولكثرتهم، واتخذوا المجالس وأظهروا رأيهم ووضعوا فيه الكتب، وأطمعوا الناس، وطلبوا لهم الرئاسة، فكانت فتنة عظيمة، لم ينج منها، إلا من عصم الله، فأدنى ما كان يصيب الرجل من مجالستهم، أن يشك في دينه، أو يتابعهم، أو يرى رأيهم على الحق، ولا يدري أنه على الحق أو على الباطل، فصار شاكا، فهلك الخلق حتى كان أيام جعفر - الذي يقال له: المتوكل - فأطفأ الله به البدع، وأظهر به الحق، وأظهر به أهل السنة، وطالت ألسنتهم، مع قلتهم وكثرة أهل البدع إلى يومنا هذا.

والرسم وأعلام الضلالة قد بقي منهم قوم يعملون بها، ويدعون إليها، لا مانع يمنعهم، ولا أحد يحجزهم عما يقولون ويعملون.
هیچ شتێک نییە.
هەندێ لە زانایان فەرموویانە، لەوانە ئەحمەدی کوڕی حەنبەل - خوا لێی ڕازی بێت - : جەهمی کافرەو ئەهلی قیبلە نییە، خوێنی حەڵاڵە و لە میرات هیچ وەرناگرێ و ماڵەکەی نابێتە میراتی چونکە ئەو دەڵێت: نە جومعەو جەماعەت و نە دوو جەژن و نە سەدەقە هەیە، هەروەها دەڵێن: هەرکەسێ نەڵێت: قورئان دروستکراوە (مەخلوقە) ئەوا کافرە. شمشێریان (کوشتار) لەسەر ئوممەتی محمد ﷺ ـیان حەڵال کرد، لەگەڵ ئەوانەی پێش خۆیاندا جیاوازبوون، خەڵکیان تاقی دەکردەوە لە شتێکدا پێغەمبەری الله ﷺ و هاوەڵانی قسەیان تیادا نەکردووە، ویستیان مزگەوتەکان لەکاربخەن. بوونە هۆی لاوازبوونی ئیسلام، جیهادیان پەکخست، کاریان بۆ پارچە پارچەکردنی موسڵمانان کرد، لەگەڵ بەڵگەو سوننەتەکاندا جیاوازبوون، بەڵگە (مەنسوخەکان) ـیان وەرگرت و بەڵگە (متشابهەکان) ـیان کردە حوججە، بۆیە گومانیان خستە نێو دڵی خەڵکییەوە لە دینەکەیاندا و لە بۆچوونەکەیاندا، و دەمەدەمێ ـیان لەزاتی پەروەردگاردا کرد و وتیان: سزای ناوگۆڕ بوونی نییە، و حەوز و شەفاعەت نییە، بەهەشت و دۆزەخ دروست نەکراون، زۆربەی ئەوانەی پێغەمبەری الله ﷺ فەرموویەتی ئینکاریان لێ کرد، بۆیە ئەوانەی بەکافریان دەزانن خوێنی ئەوانیان حەڵاڵ کرد لەم ڕووەوە چونکە هەرکەسێ یەک ئایەت لە قورئان ڕەت بکاتەوە ئەوا هەموو قورئانی ڕەت کردۆتەوەو هەرکەسێ یەک فەرموودە ڕەت بکاتەوە ئەوا هەموو فەرموودەکانی ڕەت کردۆتەوە، ئەویش کافرە بەخوای گەورە. ماوەیەک ڕۆژگار بۆ ئەوان بوو، لەلایەن دەسەڵاتەوە یارمەتیان دەدرا بۆ بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕەکەیان، بە شمشێر و قامچی دەجووڵانەوە لەگەڵ ئەو کەسانەی لەگەڵ ڕاوبۆچوونی ئەواندا نەبوو، بۆیە عیلمی سوننە و جەماعەت پەرت و بڵاو بووەوەو لاوازیان کرد، ئەهلی سوننەت و جەماعەت شاراوەو نادیار بوون لەبەر دەرکەوتنی بیدعەو کەلام لە مەسەلەکاندا، لەبەر ژمارە زۆرییان چەندان مەجلیسیان داناو بۆچوونی خۆیان دەرخست و چەندین کتێبیان لەو بابەتەدا نووسی، تەماحیان خستە بەر خەڵکی و سەرۆکایەتی و دەسەڵاتیان بۆ ئەوان دەویست، بۆیە فیتنەیەکی گەورە بەرپا بوو، هیچ کەسێک لێی دەرباز نەبوو تەنها ئەوانە نەبێت کە الله تعالى پاراستنی، کەمترین شت تووشی کەسێک دەبوو لە مەجلیسەکانی ئەواندا ئەوەبوو گومانی لە دینەکەیدا بۆ دروست دەبوو، یان شوێنی ئەوان دەکەوت یان وایدەزانی ڕاوبۆچوونی ئەوان لەسەر حەقە، نەیدەزانی خۆی لەسەر حەقە یان لەسەر (باطل) ـە، بۆیە گومانی بۆ پەیدا دەبوو، خەڵکی بە هەلاکەتدا چوون تاکو سەردەمی (جەعفەر) کە پێیان دەوت: (المتوكل) کە الله تعالى بەهۆی ئەوەوە ئاگری بیدعەی کوژاندەوەو حەقی دەرخست و ئەهلی سوننە بەهۆیەوە دەرکەوتن و زمانیان درێژ بوو هەرچەندە ئەمان کەم بوون و ئەهلی بیدعە زۆربوون تاکو ئەمڕۆ. میراتگران و ناودارانی گومڕایی مانەوە، کۆمەڵێک لەوان مایەوە کاریان پێدەکرد، بانگەوازی بۆ دەکەن، هیچ ڕێگرێک ڕێگایان لێ ناگرێت، هیچ کەسێک ڕێگرییان نییە لەوەی دەیڵێن و دەیکەن.

واعلم أنه لم تجيء بدعة قط إلا من الهمج الرعاع أتباع كل ناعق، يميلون مع كل ريح

١٠١ - واعلم أنه لم تجيء بدعة قط إلا من الهمج الرعاع أتباع كل ناعق، يميلون مع كل ريح، فمن كان هكذا، فلا دين له، قال الله تبارك وتعالى: {فَمَا ٱخْتَلَفُوٓا۟ إِلَّا مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلْعِلْمُ بَغْيًۢا بَيْنَهُمْ ۚ }، وقال: {وَمَا ٱخْتَلَفَ فِيهِ إِلَّا ٱلَّذِينَ أُوتُوهُ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُمُ ٱلْبَيِّنَٰتُ بَغْيًۢا بَيْنَهُمْ ۖ }، وهم علماء السوء أصحاب الطمع والبدع.

هیچ شتێک نییە.
وە بزانە هەرگیز بیدعە پەیدا نەبووە، تەنها لەڕێگەی کەسانی نەزان و هەرچی و پەرچی ـەوە نەبێت، کە شوێن هەموو بانگێک دەکەون، لەگەڵ هەموو بایەکدا لار دەبنەوە، جا هەرکەسێ وابوو ئەوا دینی نییە، الله تعالى دەفەرمووێت: {ناکۆکی و دووبەرەکیان نەبوو مەگەر دوای ئەوەی کە هەموو شت ڕوون بووەوەو و زانستیان بۆ هات}، وە فەرموویەتی: {وە هیچ کەسێک کێشەو ناکۆکی نەبوو، جگەلەو کەسانەی ئەو کتێبەیان پێبەخشرا دوای ئەوەی بەڵگەو نیشانەی ڕوون و ئاشکرایان بۆ هات}، ئەوانیش زانای خراپ و خاوەنی تەماح و بیدعەن.

واعلم أنه لا يزال الناس في عصابة من أهل الحق والسنة

١٠٢ - واعلم أنه لا يزال الناس في عصابة من أهل الحق والسنة، يهديهم الله، ويهدي بهم غيرهم، ويحيي بهم السنن، فهم الذين وصفهم الله تعالى مع قلتهم عند الاختلاف، فقال: {وَمَا ٱخْتَلَفَ فِيهِ إِلَّا ٱلَّذِينَ أُوتُوهُ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُمُ ٱلْبَيِّنَٰتُ بَغْيًۢا بَيْنَهُمْ ۖ }، فاستثناهم، فقال: {فَهَدَى ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لِمَا ٱخْتَلَفُوا۟ فِيهِ مِنَ ٱلْحَقِّ بِإِذْنِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ يَهْدِى مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٍ مُّسْتَقِيمٍ}، وقال رسول الله - صلى الله عليه وسلم: {لاتزال عصابة من أمتي ظاهرين على الحق، لا يضرهم من خذلهم، حتى يأتي أمر الله وهم ظاهرون}.

هیچ شتێک نییە.
وە بزانە کۆمەڵێکی خەڵکی بەردەوام لەسەر ئەهلی حەق و سوننەتن، الله تعالى ڕێنمووییان دەکات، وە الله تعالى دەیانکاتە هۆی هیدایەت بۆ جگەلە خۆیانیش، وە الله تعالى سوننەتەکانیان پێ زیندوو دەکاتەوە، الله تعالى وەسفی ئەوانی کردووە لەکاتی جیاوازیدا هەرچەندە کەمن، دەفەرمووێت: {جا هیچ کەسێک لەو کتێبانە جیاوازی و ناکۆکی نەبوو، جگە لەوانەی کە ئەو کتێبانەیان پێدرابوو، دوای ئەوەی بەڵگەو نیشانەی ڕوون و ئاشکرایان بۆ هات}. الله تعالى ئەوانی جیاکردەوە، فەرمووی: {الله تعالى هیدایەتی ئیماندارانی دا و ڕێنموویی کردن بۆ حەق لەو ناکۆکی و جیاوازیەی ئەوان تێی کەوتبوون هیدایەتی ئەمانی دا بە ئیزن وفەرمانی خۆی، الله تعالى ڕێنموویی هەرکەسێک دەکات کە بیەوێت و ویستی لێ بێت بۆ ڕێگەو ڕێبازی ڕاست و دروست}. وە پێغەمبەری الله - صلى الله عليه وسلم - فەرموویەتی: {بەردەوام کۆمەڵێک لە ئوممەتەکەم لەسەر حەق دەمێنن، نابەزن کاتێ کەسێک بیەوێ سەرشۆڕیان بکات ناتوانێت زیانیان لێبدات، تا ئەو کاتەی کە فەرمانی خوا دێت تا دەیان گێڕێتەوە بۆ لای خۆی ئەوان هەروا دەمێننەوە}.

واعلم رحمك الله أن العلم ليس بكثرة الرواية والكتب

١٠٣ - واعلم رحمك الله أن العلم ليس بكثرة الرواية والكتب، إنما العالم من اتبع العلم والسنن، وإن كان قليل العلم والكتب، ومن خالف الكتاب والسنة، فهو صاحب بدعة، وإن كان كثير العلم والكتب.

هیچ شتێک نییە.
وە بزانە - ڕەحمەتی خوات لێ بێت - کەوا زانست بەزۆری ڕیوایەت و کتێب نییە، بەڵکو زانا ئەو کەسەیە شوێنی زانست و سوننەتەکان دەکەوێت، هەرچەندە زانست و کتێبی کەم بێت، هەرکەسێک لەگەڵ کیتاب و سوننەتدا ناکۆک بوو ئەوا خاوەنی بیدعەیە، هەرچەندە زانست و کتێبی زۆر بێت.

📚 کتێبەکان