Latest Posts

نوێترین ئەثەر

فاتق الله يا عبد الله، وعليك بالتصديق والتسليم والتفويض والرضى لما في هذا الكتاب

١١٢ - وجميع ما وصفت لك في هذا الكتاب فهو عن الله تعالى، وعن رسول الله صلى الله عليه وسلم، وعن أصحابه، وعن التابعين، وعن القرن الثالث إلى الفرن الرابع.

فاتق الله يا عبد الله، وعليك بالتصديق والتسليم والتفويض والرضى لما في هذا الكتاب، ولا تكتم هذا الكتاب أحداً من أهل القبلة فعسى يرد الله به حيرانا عن حيرته، أو صاحب بدعة عن بدعته، أو ضالاً عن ضلالته، فينجو به.
فاتق الله، وعليك بالأمر الأول العتيق، وهو ما وصفت لك في هذا الكتاب، فرحم الله عبداً - ورحم والديه - قرأ هذا الكتاب، وبثه، وعمل به، ودعا إليه، واحتج به، فإنه دين الله ودين رسول الله صلى الله عليه وسلم، فإنه من استحل شيئا خلاف ما في هذا الكتاب، فإنه ليس يدين لله بدين، وقد رده كله، كما لو أن عبداً آمن بجميع ما قال الله تبارك وتعالى، إلا أنه شك في حرف، فقد رد جميع ما قال الله تعالى، وهو كافر، كما أن شهادة أن لا إله إلا الله لا تقبل من صاحبها، إلا بصدق النية وإخلاص اليقين، كذلك لا يقبل الله شيئا من السنة في ترك بعض، ومن ترك من السنة شيئاً، فقد ترك السنة كلها، فعليك بالقبول، ودع عنك المحك واللجاجة، فإنه ليس من دين الله في شيء، و زمانك خاصة زمان سوء، فاتق الله.
هیچ شتێک نییە.
هەموو ئەوەی لەم کتێبەدا باسم کردووە بۆت، هەموو ئەوانە لە الله تعالى، وە لە پێغەمبەری الله صلى الله عليه وسلم، وە لە هاوەڵان و شوێنکەوتووان و لە سەدەی سێیەم تا سەدەی چوارەم هاتووە. لە الله بترسە ئەی بەندەی الله، پێویستە لەسەرت بەڕاست زانین و تەسلیم بوون و پێ سپاردن (تفويض) و ڕازیبوون لەوەی لەم کتێبەدا هەیە، ئەم کتێبە لە هیچ کەسێکی ئەهلی قیبلە مەشارەوە بەڵکو سەرلێشێواوێک لە سەرلێشێواوییەکەی بگەڕێتەوە، یان خاوەن بیدعەیەک لە بیدعەکەی، یان گومڕایەک لە گومڕاییەکەی پێی دەرباز ببێت. لە الله بترسە، پێویستە لەسەرت دەست بە کارە یەکەمە دێرینەکەوە بگریت، ئەویش ئەوەیە لەم کتێبەدا باسم کردووە بۆت، ڕەحمەتی الله لەو بەندەیە، وە ڕەحمەتی الله لە باوک و دایکی ئەوەی ئەم کتێبە دەخوێنێتەوە، وە بڵاوی دەکاتەوە و کاری پێدەکات و بانگەوازی بۆ دەکات و دەیکاتە بەڵگەی خۆی، چونکه ئەوە دینی الله و دینی پێغەمبەری الله ـییە صلى الله عليه وسلم. هەرکەسێ شتێک حەڵاڵ بکات جیاواز بێت لەوەی لەم کتێبەدا هەیە، ئەوا بە هیچ دینێک دینداری نەکردووە، هەمووی ڕەتکردۆتەوە، هەروەکو ئەوەی کەسێک باوەڕی بەهەموو ئەوەی الله تعالىٰ فەرموویەتی هەیە تەنها لە یەک پیتدا گومانی هەیە ئەوا هەموو ئەوەی الله تعالىٰ فەرموویەتی ڕەتیکردۆتەوە، ئەویش کافرە، هەروەکو شایەتیدانی لا إله إلا الله لە خاوەنەکەی وەرناگیرێ بەبێ ڕاستگۆیی نیەت و یەقینێکی دڵسۆز، بەهەمان شێوە الله تعالىٰ هیچ لە سوننەتەوە وەرناگرێ بە وازهێنان لە هەندێکی، هەرکەسێ وازی لە بەشێکی سوننەت هێنا، ئەوا وازی لە هەموو سوننەت هێناوە، لەسەرتە قبوڵی بکەیت، واز لە وتە وت و یاخیبوون بێنیت، چونکه ئەوە بەهیچ شێوەیەک لەدینی الله نییە، بەتایبەتی سەردەمەکەی تۆ، سەردەمێکی خراپە بۆیە لە الله بترسە.

وإذا وقعت الفتنة، فالزم جوف بيتك، و فر من جوار الفتنة، وإياك والعصبية

١١٣ - وإذا وقعت الفتنة، فالزم جوف بيتك، و فر من جوار الفتنة، وإياك والعصبية، وكل ما كان من قتال بين المسلمين على الدنيا، فهو فتنة، فاتق الله وحده لا شريك له، ولا تخرج فيها، ولا تقاتل فيها، ولا تهوى ولا تشايع ولا تمايل، ولا تحب شيئا من أمورهم، فإنه يقال: من أحب فعال قوم - خيرا كان أو شرا - كان كمن عمله. وفقنا الله وإياكم لمرضاته، وجنبنا وإياكم معصيته.

هیچ شتێک نییە.
ئەگەر فیتنە ڕوویدا ئەوا دەست بەناو ماڵەکەی خۆتەوە بگرە، لە دراوسێتی فیتنە دوور بکەوە، ئاگاداری و وریایی دەمارگیری بە، هەر کوشتارێک لەنێوان موسڵماناندا لەسەر دونیا ڕوویداوە ئەوە فیتنەیە، بۆیە لەو خوایە بترسە کە تاک و تەنهایە و هیچ هاوبەشێکی نییە، تێیدا دەرمەچۆ، کوشتاریش مەکە، ئارەزووت بۆ لای کەس نەڕوات و لەگەڵ هیچ لایەکدا مەبەو لامەدە، هیچ شتێک لە کاروباری ئەوانت لا خۆشەویست نەبێ، چونکه وتراوە: هەرکەسێک کردەوەی کۆمەڵێکی لا خۆشەویست بێت - جا چاک بێت یان خراپ - ئەوا وەکو ئەو کەسەیە کاری پێ کردبێت، الله تعالىٰ ئێمە و ئێوەش تەوفیق بدات بۆ ڕەزامەندی خۆی و دوورمان بخاتەوە لە سەرپێچی کردنی.

وأقل من النظر في النجوم إلا ما تستعين به على مواقيت الصلاة

١١٤ - وأقل من النظر في النجوم إلا ما تستعين به على مواقيت الصلاة، واله عما سوى ذلك، فإنه يدعوا إلى الزندقة.

هیچ شتێک نییە.
بەکەمی تەماشای ئەستێرەکان بکە، تەنها ئەوە نەبێ پشتی پێ ببەستی بۆ زانینی کاتەکانی نوێژ، جگە لەوە وازی لێ بهێنە چونکە ئەوە بەرەو بێباوەڕی دەتبات.

وإياك والنظر في الكلام، والجلوس إلى أصحاب الكلام

١١٥ - وإياك والنظر في الكلام، والجلوس إلى أصحاب الكلام.

هیچ شتێک نییە.
وریابە و دوور بکەوە لە تەماشاکردن لە عیلمی کەلام، وە دانیشتن لەگەڵ ئەهلی کەلام.

وعليك بالآثار وأهل الآثار، وإياهم فاسأل

١١٦ - وعليك بالآثار وأهل الآثار، وإياهم فاسأل، ومعهم فاجلس، ومنهم فاقتبس.

هیچ شتێک نییە.
وە دەستبگرە بە فەرموودە و ئەهلی فەرموودە، وە پرسیار لەوان بکە، وە لەگەڵ ئەوان دابنیشە، وە لەوانەوە وەربگرە.

واعلم أنه ما عبد الله بمثل الخوف من الله

١١٧ - واعلم أنه ما عبد الله بمثل الخوف من الله، وطريق الخوف والحزن والشفقات والحياء من الله تبارك وتعالى.

هیچ شتێک نییە.
وە بزانە الله تعالى نەپەرستراوە بە شتێک وەکو ترس لە الله، وە ڕێگای ترس و خەم و بەزەیی و شەرم لە الله تبارك وتعالى وەیە.

واحذر أن تجلس مع من يدعو إلى الشوق والمحبة، ومن يخلو مع النساء وطريق المذهب

١١٨ - واحذر أن تجلس مع من يدعو إلى الشوق والمحبة، ومن يخلو مع النساء وطريق المذهب، فإن هؤلاء كلهم على الضلالة.

هیچ شتێک نییە.
وە ئاگاداربە لەوەی کە دابنیشی لەگەڵ ئەوانەی بانگەواز بۆ تامەزرۆیی و خۆشەویستی دەکەن، وە لەگەڵ ئەوانەی لەگەڵ ئافرەتاندا دوو بەدوو دەبنەوە و ڕێگای ئەو مەزهەبە، چونکه هەموو ئەوانە لەسەر گومڕایین.

📚 کتێبەکان