Latest Posts

نوێترین ئەثەر

واعلم بأن الدنيا دار إيمان وإسلام

٤٥ - واعلم بأن الدنيا دار إيمان وإسلام.

هیچ شتێک نییە.
وە بزانە ئەم دونیایە ماڵی ئیمان و ئیسلامە.

وأمة محمد ﷺ فيها مؤمنون في أحكامهم، ومواريثهم، وذبائحهم، والصلاة عليهم

٤٦ - وأمة محمد ﷺ فيها مؤمنون في أحكامهم، ومواريثهم، وذبائحهم، والصلاة عليهم.

هیچ شتێک نییە.
وە ئوممەتی محمد ﷺ تێیدا ئیماندار و موسڵمانن لە حوکمەکانیان و میراتەکان و سەربڕینەکان وە نوێژکردن لەسەریان.

ولا نشهد لأحد بحقيقة الإيمان، حتى يأتي بجميع شرائع الإسلام

٤٧ - ولا نشهد لأحد بحقيقة الإيمان، حتى يأتي بجميع شرائع الإسلام، فإن قصر في شيء من ذلك، كان ناقص الإيمان حتى يتوب، واعلم أن إيمانه إلى الله تعالى، تام الإيمان أو ناقص الإيمان، إلا ما أظهر لك من تضييع شرائع الإسلام.

هیچ شتێک نییە.
وە شایەتی حەقیقەتی ئیمان بۆ هیچ کەسێک نادەین تاکو هەموو شەریعەتەکانی ئیسلام جێبەجێ نەکات، ئەگەر لەهەر شتێکدا کورتڕەوی کرد، ئەوا ئیمانی کەم دەکات تاکو تەوبە دەکات، بزانە ئیمانەکەی بۆ خوای گەورە: ئیمانێکی تەواوە یان ئیمانێکی کەموکوڕە، تەنها ئەوە نەبێت شتێکی لێ بوەشێتەوە ئیسلامەکەی لەدەست بدات (ئیسلامەکەی پووچەڵ بکاتەوە).

والصلاة على من مات من أهل القبلة سنة

٤٨ - والصلاة على من مات من أهل القبلة سنة: المرجوم، والزاني، والزانية، والذي يقتل نفسه، وغيره من أهل القبلة، والسكران وغيره، الصلاة عليهم سنة.

هیچ شتێک نییە.
وە نوێژکردن لەسەر ئەو کەسەی بمرێت لە ئەهلی قیبلە سوننەتە، وە لەسەر کەسی ڕەجمکراو و ئەو کەسەی زینای کردووە چ پیاو بێت یان ئافرەت و ئەو کەسەی خۆی دەکوژێت و جگە لەوانیش لە ئەهلی قیبلەو سەرخۆش و جگە لەوان ئەوا نوێژکردن لەسەریان سوننەتە.

ولا يخرج أحد من أهل القبلة من الإسلام حتى يرد آية من كتاب الله عز وجل

٤٩ - ولا يخرج أحد من أهل القبلة من الإسلام حتى يرد آية من كتاب الله عز وجل، أو يرد شيئاً من آثار رسول الله ﷺ، أو يذبح لغير الله، أو يصلي لغير الله، وإذا فعل شيئاً من ذلك، فقد وجب عليك أن تخرجه من الإسلام، وإذا لم يفعل شيئاً من ذلك، فهو مؤمن مسلم بالاسم لا بالحقيقة.

هیچ شتێک نییە.
وە هیچ کەسێک لە ئەهلی قیبلە لە ئیسلام دەرناکرێت تاکو ئایەتێک لە قورئان ڕەت نەکاتەوە یان فەرموودەیەکی پێغەمبەری خوا ﷺ ڕەت نەکاتەوە، یان نوێژ بۆ جگە لە خوا بکات یان بۆ جگە لە خوا سەرببڕێت، جا هەرکاتێک لەوانەی کرد ئەوا پێویستە لەسەرت لە ئیسلام دەری بکەیت، جا ئەگەر هیچ لەوانەی ئەنجام نەدا ئەوا ئیماندارو موسڵمانە بەناو نەک بە حەقیقەت. (*) لەڕووی حوکمەکانی دونیاوە نەک لەلای الله

وكل ما سمعت من الآثار مما لم يبلغه عقلك

٥٠ - وكل ما سمعت من الآثار مما لم يبلغه عقلك، نحو قول رسول الله ﷺ: {قلوب العباد بين أصبعين من أصابع الرحمن [عز وجل]}.

وقوله: {إن الله تبارك وتعالى ينزل إلى سماء الدنيا}، و{ينزل يوم عرفة}، و {ينزل يوم القيامة}، و {جهنم لا يزال يطرح فيها، حتى يضع عليها قدمه جل ثناؤه}، وقول الله تعالى للعبد: {إن مشيت إلي، هرولت إليك}، و قوله: {إن الله تبارك وتعالى ينزل يوم عرفة}، وقوله: {خلق الله آدم على صورته}، وقول النبي ﷺ: {رأيت ربي في أحسن صورة}.
وأشباه هذه الأحاديث فعليك بالتسليم والتصديق والتفويض، لا تفسر شيئاً من هذه بهواك، فإن الإيمان بهذا واجب، فمن فسر شيئاً من هذا بهواه، أو رده، فهو جهمي.
هیچ شتێک نییە.
وە هەرکاتێک گوێبیستی فەرموودەیەک بووی عەقڵت پێی نەدەگەیشت وەکو ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەری خوا ﷺ کە دەفەرمووێت: {دڵی بەندەکان لەنێوان دوو پەنجەیە لە پەنجەکانی خوای میهرەباندا}. وە ئەو فەرموودەیەی: {الله تعالىٰ دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا}، و {لە ڕۆژی عەرەفەدا دادەبەزێت}، وە {لە ڕۆژی قیامەتدا دادەبەزێ}، وە {دۆزەخ بەردەوام خەڵکی تێ دەکرێت تاکو خوای پەروەردگار پێی خۆی دەخاتە سەر}. خوای گەورە بە بەندەکەی دەڵێت: {ئەگەر بە ڕێکردن بەرەو لام بێیت ئەوا من بە ڕاکردن بەرەو لات دێم}، وە فەرموودەی: {خوای گەورە ئادەمی دروستکردووە لەسەر شێوەی خۆی}، وە پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت: {پەروەردگارم بینی لەسەر جوانترین شێوە}. لەنموونەی ئەم فەرموودانە، ئەوا پێویستە لەسەرت تەسلیم بوون و بەڕاست زانین و ڕاسپاردن [گەڕاندنەوەی شێوەکەی بۆلای خوا]، هیچ یەکێک لەوانە بە ئارەزووی خۆت تەفسیر مەکە، چونکه باوەڕهێنان بەوە واجبە، جا هەرکەسێک شتێکی لەوانە تەفسیر کرد بە ئارەزووی خۆی یان ڕەتیکردەوە ئەوا جەهمییە.

ومن زعم أنه يرى ربه في دار الدنيا، فهو كافر بالله عزوجل

٥١ - ومن زعم أنه يرى ربه في دار الدنيا، فهو كافر بالله عزوجل.

هیچ شتێک نییە.
وە هەرکەسێک باوەڕی وابێت الله تعالىٰ لە دونیادا دەبینرێ ئەوا کافرە بەخوای گەورە.

📚 کتێبەکان