* ئەم وتەیە هی عەبدوڵڵای کوڕی مەسعود ـە خوا لێی ڕازی بێت نەک پێغەمبەر - صلى الله عليه وسلم.
هەرکەسێک دەستیگرت بە سوننەتەکەی پێغەمبەری الله ـوە - صلى الله عليه وسلم - ئەوەی هاوەڵان و جەماعەت لەسەری بوون، ئەوا زاڵ دەبێتە سەر هەموو ئەهلی بیدعەدا، جەستەی ئاسوودە دەبێ و دینەکەی سەلامەت دەبێت - إن شاء الله - چونکە پێغەمبەری الله - صلى الله عليه وسلم -فەرموویەتی: {لەدوای من ئوممەتەکەم جیاواز و ناکۆک دەبن}، پێغەمبەری خوا - صلى الله عليه وسلم - کۆمەڵە ڕزگاربووەکەی بۆ ڕوون کردووینەتەوەو فەرمووی: {ئەوەی ئەمڕۆ من و هاوەڵانی لەسەرە}، جا ئەمە چارەسەرو ڕوونکردنەوەی کارە ڕۆشنەکەو مەنارە ڕووناکەکەیە، پێغەمبەری خوا - صلى الله عليه وسلم - دەفەرمووێت: {خۆتان بپارێزن لە زیادەڕۆیی و تووندڕەوی، وە دەستبگرن بە دینە دێرینەکەوە}.